
پەرتووکی پانۆرامای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له دوو بەش و پاشکۆ و پەراوێزەکان پێکهاتووه.
بەشی یەکەمی توێژینەوەیەکی زانستی ئەکادیمیی به ناونیشانی ڕەهەنده جیاوازەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە که هەشت تەوەر لەخۆ دەگرێت وەک، شکستی بنیاتنانی دەوڵەت له عێراقی پاش ۲۰۰۳، تێزەکانی دەوڵەتی کوردی و گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریزمای سەرۆك بارزانی و پێگەی جیۆسیاسی هەرێمی کوردستان، خەونی ئێمه سەربەخۆییه نەك ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دەستووریبوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، مافی دیاریکردنی چارەنووس له چوارچێوەی یاسایی گشتی نێودەوڵەتیدا، هەڵوێستی کومەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرێمیی له بارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
به شی دووەمی تایبەته به کۆی ڕاگەیێندراوەکانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، کۆبوونەوەکان، پەیامەکان و وتارەکانی بانگەشەی ڕیفراندۆم که به سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە