کاریگەریی ڕاگواستنی گوندەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی
پوختە
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی( کاریگەریی ڕاگواستنی گوندەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی)، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەریی ڕاگواستنی گوندەکانە لەسەر کۆمەڵگای کوردی، کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری، تەندروستی و کولتوورییەوە، هەروەها دەستنیشانکردنی کاریگەریی ڕاگواستن بەگوێرەی گۆڕاوەکانی( ڕەگەز، تەمەن، ئاستی خوێندن، ساڵی ڕاگواستن). توێژەر میتۆدی(چەندایەتی ) بەکارهێناوە. کۆمەڵگای توێژینەوە بڕیتییە لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکانی پارێزگای هەولێر، نموونەی ئەم توێژینەوەی پێکهاتووە لە ( 300) یەکەی توێژینەوە، کە بەشێوەیەکی هەرەمەکی هێشوویی هەڵبژێردراون(224) لە ڕەگەزی نێر بوون، (76) لە ڕەگەزی مێ بوون. دوای ئەوەی داتاکان داخلی بەرنامەی پێشکەوتووی ئاماری(SPSS) کران، ئامانجەکان دەریانخست، پێش ڕاگواستن زۆرینەی هەرە زۆری بەشداربووان لە ناوچە گوندنشینەکاندا نیشتەجێ بوون، دوای ڕاگواستن بە ڕێژەی (83.3٪) لە("کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان") نیشتەجێ بوون. ڕاگواستن کاریگەریی زۆری لەسەر پەرتەوازەیی خێزان هەبوو. ڕاگواستن بووەتە هۆی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانی ڕاگوێزراوان، هەروەها بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەکان. ڕاگواستن کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتووری لە ڕەگەزی نێر زیاتر بووە وەک لە ڕەگەزی مێ.
وشە کلیلەکان: ڕاگواستن، گوند، کۆمەڵگای کوردی، کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان.
پێشەکی
پڕۆسەی ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندەکانی کوردستان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر و فاشی عێراق بەگشتی و ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە بەتایبەتی، تەنیا گۆڕانکارییەکی جوگرافی نەبوو، بەڵکو پەلامارێکی سیستماتیک بوو بۆ سەر شوناس، کولتوور و ژێرخانی ئابووریی کۆمەڵگای کوردی. ڕژێمی بەعس کە بە کۆمەڵێک سیاسەتی توندوتیژ و ناسیۆنالیستی عەرەبی ناسراوە، لەدوای ساڵەکانی (1963- 2003) کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر پێکهاتە کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی وڵات هەبووە، یەکێک لەدیارترین و وێرانکەرترین ئەو سیاسەتانە، پڕۆسەی ڕاگواستنی بەکۆمەڵی گوندە کوردییەکان بووە، بە ئامانجی گۆرینی دیمۆگرافیایی ناوچەکە و لاوازکردنی پێگەی کورد، ئەم پڕۆسەیە کە بەشێک بوو لە شاڵاوەکانی ئەنفال و سیاسەتی تەعریب، هەزاران گوندی کوردی وێرانکرد و دانیشتوانەکەی ناچار کرد، کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بکەنە ئۆردوگا زۆرەملێکان یان شارەکان. ئەم گۆڕانکارییە زۆرەملێیە تەنیا گۆڕینی شوێنی جوگرافی نەبوو، بەڵکو کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، تەندروستی، کولتووری و دەروونی کۆمەڵگای کوردی بەجێهێشت. لەم توێژینەوەیەدا، هەوڵ دەدرێت کاریگەرییە فرە ڕەهەندەکانی ئەم ڕاگواستنە بەسەر کۆمەڵگای کوردیدا شی بکرێتەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا، بۆ تێگەیشتن لەو برینە قووڵانەی کە تا ئێستاش کاریگەرییەکەی ماوە.
کێشەی توێژینەوە: سایسەتی ڕاگواستنی گوندەکان لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بەتایبەتی لەسەردمی ڕژێمی بەعسەوە گۆرانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی ژیان و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گوندنیشانی کورد دروست کرد، ئەم سیاسەتەی ڕژێمە فاشلەکانی عێراق لە دژی هاوڵاتیانی کورد پەیرەویان کرد، دەشێت چەندین ڕەهەندی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگای کوردی دروست کردبێت، سنوردارکردنی شێوازی ژیانی کۆمەڵاتییان، کێشەی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە، ئایا پڕۆسەی ڕاگواستنی گوندەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای کوردی هەبووە؟ ئایا کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری، تەندروستی و کولتوورییەوە هەبووە؟ ئەم کاریگەرییانە تا چەند بەردەوام بوون؟ لەم ڕوانگەیەوە توێژینەوەکە هەوڵ دەدات وەڵامی ئەم پرسیارە بنەرەتییانە بداتەوە.
گرنگی توێژینەوە: گرنگی ئەم توێژینەوەیە یارمەتی تێگەیشتن لە یەکێک لە تاریکترین قۆناغەکانی مێژووی گەڵی کورد دەدات و بەڵگەنامەیەک دەبێت بۆ تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژی گەڵی کورد، دەتوانێت بەڵگەنامەیەکی زانستی بۆ تۆمارکردنی زیانە نەبینراوەکانی ڕژێمی بەعس، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو گۆرانکارییە کۆمەڵایەتییانەی کە بەهۆی ڕاگوستنەوە دروست بوون، وەک گۆرانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، دروست بوونی کێشەی نوێ لەناو کۆمەڵگادا. شیکردنەوەی کاریگەریی ڕاگواستن لەسەر ژێرخانی ئابووری گوندنشینان و گۆڕانی شێوازی بژێوی ژیانیان لە کشتوکاڵییەوە بۆ کارکردن لە شار و شارۆچکەکان،
ئامانجی توێژینەوە: 1- زانینی کاریگەریی ڕاگواستنی گوندەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی.
2- زانینی کاریگەریی ڕاگواستن لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری، تەندروستی و کولتوورییەوە.
3- دەستنیشانکردنی کاریگەریی ڕاگواستن بەگوێرەی گۆڕاوەکانی( ڕەگەز، تەمەن، ئاستی خوێندن، ساڵی ڕاگواستن).
4- لێکۆڵینەوە لەسەر لەدەستدانی سەرچاوە ئابوورییەکان( وەک: زەوی و زار و سامانی ئاژەڵداری) و گۆڕانی شێوازی ژیانی گوندنشینانی ڕاگوێزراو.
چەمکەکانی توێژینەوە
ڕاگواستن: وشەی ڕاگواستن لە ئینسکۆلۆپیدیای بەریتانی و ئەمریکی لە بەرانبەر وشەی(Deportation)ی ئینگلیزی بەکاردەهێنرێت، زیاتر بە مانای دەرکردن و دورخستنەوەی کەسێکی بێگانە دێت لە وڵاتێک بەهۆی ئەنجامدانی تاوانیک، کە لەگەڵ یاساکانی ئەم وڵاتدا نەگونجاوبێت، لەگەڵ ئەمەشدا نوسەر هەیە(Displacement or Expulsion) لە بەرانبەر وشەی ڕاگواستن بەکاردەهێنێت(محەمەد، 2004: 19-20)، هەروەها پێناسەیەکی دیکە بۆ(Displacement Internal)،ڕاگواستنی ناوخۆیی هاتووە، بریتییە لە پڕۆسەی ڕاگواستنی کۆمەڵە خەڵکێک یان گروپێک لەناوخۆی وڵاتێکدا، کە ناچارکراون هەڵبێن یان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن. یان شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێ بهێڵن، بۆ ئەو شوێنەی دەسەڵاتی ناچارکار بۆیان دەستنیشان دەکات. ئەم پڕۆسەیە بەتایبەتی بە بیانووی هەبوونی جەنگ و هێزی چەکدار لەناوچەکانیان ئەنجام دەدرێت. (deportation) تەنیا بەواتای ڕاگواستنی خەڵک بۆ وڵاتێکی دیکە نایەت، بەڵکو ڕاگواستنەکە دەکرێت لە چواچێوەی هەمان وڵاتدا بێت( عزیز و محەمەد، 2025: 482).
لەلایەکی تردا مانای گواستنەوەی جوگرافی یان شوێن گۆڕینی بەزۆر دەگەینێت لەڕێگەی بەکارهێنانی تۆقاندن و فشار خستنەسەر و هێز بەکارهێنانەوە، کە گۆڕێنێکی هەمیشەیی لەجێی نیشتەجێبوون و ماڵی ئاسایی لە یەکەیەکی جوگرافی بۆ یەکەیەکی جوگرافی تر لەخۆ دەگرێت.(عەبدوڵڵا، 1999: 4). یان گواستنەوەی تاکەکان و گروپەکانی کۆمەڵگا لە شوێنی جێنیشینی بنەڕەتی خۆیان بۆ شوێنەکانی تر، یان ناچارکردنی دەسەڵاتی سیاسی هەندێ لە تاک و گروپەکانی کۆمەڵگا ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی دیاریکراو(ابراهیم، 2015: 152) .
پێشینەیەکی مێژووی لەسەر ڕاگوستنی گوندەکان لە پاریزگای هەولێر:
سایسەتی ڕاگواستنی دانیشتوانی کوردی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە، بەشێوەیەکی زۆر گشتگیر و بەرفراوان پەیڕەوکراوە، بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتداێتی حیزبی بەعسی عەرەبیدا( محمد، 2001: 2)، تا ئێستا ئامارێکی ورد و زانستی لەبارەی شاڵاوەکانی ڕاگواستن ئەنجام نەدراوە، کە ناوی گوندەکان و شارەکان و ژمارەی دانیشتوانیان، مێژووی ڕوخاندنیان و زانیارییەکانی دیکە لەخۆ بگرێت، بەڵام چەند هەوڵێکی باش لە لایەن چەند نووسەرێکەوە دراوە، بۆ کۆکردنەوەی ئەو زانیارییانە، کە گرنگترینیان پەرتووکی( ئەمین قادر مینە) بە ناونیشانی (ئەمنی ستراتیجی عێراق و سێکوچکەی بەعسیان) کە زانیاری لەبارەی گوندە خاپوکراوەکان لەنێوان (1975- 1986) لەخۆ دەگرێت. بۆ زانیاری لەبارەی ئەم ساڵانە ئەم پەرتووکە باشترین سەرچاوەیە و زۆربەی ئەو کەسانەی لەم بارەیەوە نووسیونایە، بەشێوەیەک لە شێوەکان، پشتییان پێ بەستووە، بەڵام گرفتی ئەم پەرتووکە لەوەدایە، کە تا کۆتایی ساڵی(1986) زانیاری لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا زۆربەی گوندەکانی کورستان لەپاش ئەو ساڵەوە رقوخێنران، هەروەها زانیاری لەبارەی هەندێ ناوچەی تێدا نییە(محەمەد، 2008: 291).
نووسەر (شۆرش ڕەسول) لە پەرتووکێکی ئاماریدا بەناونیشانی ( وێرانکردنی وڵاتێک) کە بە زمانی ئینگلیزی چاپ کراوە، زانیاری لەبارەی (3839) گوندی رووخێنراوی هەرێم کۆ کردووەتەوە، بە یەکێک لە سەرچاوە باشەکانی ئەم بوارە دەژمێردرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پەرتووکە بێ کەموکوڕی نییە، چونکە ژمارە گوندە ڕووخێنراوەکانی هەرێمی کوردستان لە (3839) گوند زیاترە(Resool, 1990: 49)، ئەو ژمارەیەش کە شۆرش ڕەسوڵ تۆماری کردووە ژمارەیەکی کەمە بۆ گوند خاپورکراوەکانی کوردستان. میدل ئیست وۆچ ئاماژە بە ئامارێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە لەو ئامارەدا ناوی(4049) گوند تۆمارکراون لە بەرانبەر ئەوەشدا ئەو ژمارەیەی کە دەزگا حکومی ناحکومییەکان زۆربەی جاران ئاماژەی پێ دەکەن، بەبێ ئەوەی ئامارێکی فەرمییان هەبێت( 4500 )گوند ڕاستترە. (مراد حکیم محەمەد، 2004) لە کتێبەکەیدا ئامارێکی سەرەتایی خستۆتەڕوو بۆ ڕووخاندنی گوندەکان و ڕاگواستنی خەڵکەکەی، بەم شێویەی خوارەوە.
- لە ساڵی 1963- 1974 نزیکەی 11 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران.
- لە ساڵەکانی 1975-1979 نزیکەی 680 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران.
- لە ساڵەکانی 1977-1979 نزیکەی 900 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران.
- لە ساڵەکانی1980- 1986 نزیکەی 400 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران
- لەساڵەکانی 1987 نزیکەی 840 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران.
- لە ساڵی 1988 نزیکەی 1670 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران.
- لە ساڵەکانی 1989- 1990 نزیکەی 70 گوند خاپوور کران و خەڵکەکەی ڕاگوێزران بە پێی ئەم ئامارە سەرەتایییە بێت نزیکەی 4571 گوند لەنێوان ساڵەکانی 1963-1990 خاپوور کراون و خەڵکەکەی ڕاگوێزراون، هەڵبەت ئەم ئامارەی سەرەوە ئامارێکی ورد نییە، هیچ ئامارێکی ورد لەبارەی ڕاگواستنەوە نییە، چونکە سیاسەتی ڕاگواستن 35 ساڵ بەردەوام بوو، خەڵکی هەندێک ناوچە چەندین جار و بۆ چەندین شوێنی جیاواز ڕاگوێزران.( محمەمەد، 2004: 30-32).
قۆناغەکانی ڕاگواستنی گوندەکان:
ڕاگواستنی گوندەکانی هەرێمی کوردستان و بەعەرەبکردنیان لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکانی عێراقەوە بەتایبەتی لە سەردەمی حکومەتی بەعسەوە بە چەندین قۆناغ بووە، هەریەک لەم قۆناغانەش سیمای تایبەتی خۆی هەبووە. گرنگترین پەرتووک کە زۆربەی ناوی گوندە ڕاگوێزراوەکان و ناوچە خاپوور کراوەکان و قۆناغەکانی ڕاگواستن و ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگواستنی باس کردووە و دەستنیشان کردووە، پەرتووکی( ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی کورد لە عێراقدا لە سەردەمی بەعسدا)ە، کە نووسەر (مراد حکیم محەمەد) نووسیویەتی، قۆناغەکانی ڕاگواستنی کورد لە عێراق لە سەردەمی بەعسدا بەسەر سێ قۆناغ دابەش کردووە:
یەکەم: قۆناغی(1963-1974): لەم قۆناغەدا شاڵاوی ڕاگواستن و دوورخستنەوەی گوندنشینەکانی کوردستان لە پشتێنەی باشووری ڕۆژئاوای کوردستان چەقی بەست و ناوچەی سنجار و تەلەعفەر و ئاڵتون کۆپری و بەدرە و جەسان و مەندەلی بەر شاڵاوەکە کەوتن، لەم قۆناغەدا هەندێک جار شێوازی هاندان و قەرەبووکردنەوە بەکارهاتووە و هەندێک جاریش گواستنەوەی کارمەند و کرێکاران، شێوازی ڕاگواستنی بەزۆریش لە هەندێ حاڵەتدا پەیڕەو کراوە، ژمارەی گوندە تێکدراوەکان کە توانیومانە مێژووی تێکدانیان دیاری بکەین لەم قۆناغەدا، دەگاتە(11) گوند، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زۆر لەمە زیاترە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە بەڵگەنامەی وامان لەبەردەستدا نەبووە، بۆیە نەمانتوانیوە ژمارەی ڕاستەقینە و تەواو بزانین(عەبدوڵڵا، 1999: 9-10)، هەروەها لە ساڵی( 1963) لە ناحیەی سەرگەران حکومەت گوندەکانی جاستان، دەربەند، سەربەشاخ، پەرکانە، عەولافات، سارەلو. شناغە، درکەی گەورە، درکەی بچووک، چەرت، گێسمە، تەل هەڵالە، گەزوەشان، گەراو، بە عەرەبکردن و کوردەکانیان ئاوارەکردن، کە تێکرا ژمارەیان (14) گوند بوو(محەمەد، 2004: 118).
یەکەم ئەندازیاری نەتەوەیی و جینۆسایدی کورد لەلایەن پارتی بەعسەوە لە حوزەیرانی 1963 ڕوویدا، سیانزە گوندی کوردی لە دەوروبەری کەرکووک وێران کران و دانیشتووانی سی و چوار گوندی دیکەی کورد لە قەزای (دوبز) لە نزیک کەرکووک دەرکران، عەرەبی عێراقی ناوەڕاست و باشووریان لە شوێنیان نیشتەجێ کران.” (Talabany, 2007: 76)، پاشان پارتەکە چاویبڕییە پرۆسەیەکی درێژخایەنی ڕاگواستن و بێگانەکردنی کوردە فەیلییەکان، کە بۆ ماوەیەکی کورت دواکەوت، کاتێک حوکمڕانیی بەعس لە ساڵی 1966دا بە شێوەیەکی کاتی کۆتایی هات، بەهۆی ناکۆکیی ناوخۆیی ئایدیۆلۆژی لەنێوان ئەندامە باڵاکانی پارتەکەدا سەبارەت بە ئاستەنگەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی بەعسی (DeFronzo, 2009).
سیاسەتی ڕاگواستنی زۆرەملێی کورد پایەکی گرنگی لە دارشتنی هێڵە گشتییەکانی ئەمنی ستراتیژی عێراقدا گرتووە، بۆیە کاتێک لە ساڵی(1963)دا بەعسییەکان بۆماوەیەکی کەم ڕکێفی دەسەڵاتی سیاسیان گرتە دەست، دەستبەجێ دەستییان بە ڕاگواستن و بە عەرەبکردنی ناوچە نەوتییەکانی کەرکوک و هەولێر و گەلێک ناوچەی تریش کرد، کە بەر ئەم شاڵاوە کەوتن،(مینە، 2012: 133). لە دەشتی هەولێر دوای ئەوەی سوپای عێراق لە شەری دارەخورما بناری قەرەچوغ لە(13/6/ 1963) لە بەرانبەر هێزی پێشمەرگە تێکشکا، حکومەت لە تۆڵەی ئەوەدا لە (24/6/1963) (30) گوندی سووتاند و تاڵانکردن و نزیکەی (300) کەس لە جوتیارانی ناوچەکەشی خستە کونجی بەندیخانەکانی عێراق، ئەو گوندانەش برتیبوون لە: (کەنداڵ، گاوەرە، خدرجیجە، لاوەرچیغلۆک، دێمەکار، جانە، چەغەمیرە، تیکالۆ، عاڵڵا، کەندالە قەڵ، قوچ، قوچ، غەرابە، گابەڵەکە، حاجی شێخان، دارەخورما، حەسەن بلباس، خۆشاو و دەرماناوە( نادر، 2001: 39-42)، هەروەها لە ساڵی(1963) حکومەتی عێراق زیاتر لە (50) گوندی عەشیرەتەکانی (شێروانی، بەرۆژی، نزاری لەناوچەی بارزان لە ئەنجامی نائارامی ناوچەکە ئاوارە دەبن و لە ناوچەی مزوورییەکان دەگیرسێنەوە تا پایزێکی درەنگ( محەمەد، 2004: 119)، کاتێک بۆ جاری دووەمیش لە تەمووزی (1968)دا دەسەڵاتی سیاسییان کەوتە دەست، بەشێوەیەکی هەمەلایەنی تر، قووڵتر، بەرفراوانتر و جددیتر کەوتنە دارشتنی نەخشە و پلانی ڕاگواستنی ناوچە کوردنشینەکان، بۆ ئەم مەبەستەش دەیان ملیار دیناریان خەرج کرد(مینە، 2012: 133).
لە ساڵی 1968دا بەعس دەسەڵاتی گرتەوە دەست بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆکی عێراق. سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی نەتەوەیی و ڕاگواستنی بەکۆمەڵی خەڵکیان لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی نەوتدا چڕتر کردەوە. بۆ نموونە، لە خانەقین دەستیان کرد بە گواستنەوەی مامۆستایان و کارمەندانی کورد بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق و لە شوێنیان عەرەبیان دانا، پێش ئەوەی بگاتە ئاستی کوشتنی سیاسەتمەدارانی کورد و ڕاگواستنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدی فەیلییەکان (Salih, 2020). ڕژێمی بەعس “زیاتر لە 50,000 کوردی فەیلی بە زۆرەملێ لە ساڵانی 1969-1971 ڕاگواست بۆ سنوری ئێران (McDowall, 1997: 330) ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW 2004) ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ساڵانی حەفتاکانەوە، ئەم ڕاگواستنانە کاریگەرییان لەسەر سەدان هەزار کورد هەبووە. HRW زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە سیاسەتی ڕاگواستنی زۆرەملێ کە بە ‘تەعریب’ ناسراوە، بە مەبەستی چەسپاندنی کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر سەرچاوە نەوتییە بەنرخەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکووری عێراقدا ئەنجام درا.(2004: 7).
دووەم: قۆناغی 1975-1990 : ئەم قۆناغە بەمەترسیدارترین و بەزەبرترین قۆناغە لە خاپوور کردنی گوندەکانی کورستان، کە حکومەتی عێراق شەڕکردنی لەگەڵ ئێران کردە بیانوو بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و کاولکردنی تەواوی گوندەکانی کوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەشی هەموو شێوازێکی بێ بواردن بەکارهێنا، ئەو گوندانەیش کە لەماوەی کەمتر لە (10) ساڵ (2776) گوندن و ڕێژەیان دەگاتە (278) گوند لە ساڵێکدا، دەشتوانین لەم ماوەیە ئاماژە بۆ دڕەندەترین ماوە بکەین، کە دەکەوێتە نێوان( 17/2/ 1988) تا (15/9/ 1988) کەلەم ماوەیەدا زنجیرە ئەنفالی بەدناو دەستی پێ کرد و ئەو گوندانەی کە لە کوردستان مابوونەوە کەوتنە بەر شاڵاوی ڕاگواستن و دەرکردنەوە(عەبدوڵا، 1999: 10).
لە ساڵی (1975) پاش ئەوەی بارزانییەکان بە ماڵ و منداڵەوە بەشێکیان ئاوارەی ئێران بوون و بەشەکەی تریان لە گوندەکانیان مانەوە، قۆناغێکی تری ڕاگواستنی بارزانییەکان دەستی پێ کرد، کە بە مەترسیدارترین قۆناغی ڕاگواستنی بارزانییەکان و تەنانەت قۆناغی ڕاگواستنی کوردیش دادەنرێت(عەبدوڵا، 2013: 43). نزیکەی نیو ملیۆن کوردی عێراق بە ناچاری پەنایان بردە بە وڵاتی ئێران، ئەم خەڵکە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە مافی پەناهەندەییان پێ نەدرا و هیچ ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانی نەپێچایەوە، دەوڵەتی ئێرانیش بۆ ناوەوەی خاکی ئێران گواستەوە و لە ( ئۆردوگاکانی ژێر چاودێری سەربازیدا نیشتەجێکردن( خۆشناو، 2002: 279)، بەڵام (McDowall) ژمارەی کوردە دەربەدەربووەکانی بە (600) هەزار مەزەندە دەکرد(McDowall, 1997: 334)، لەبەرئەوەی دەربەدەربووەکان بەسەر بەرفروانترین ڕووبەردا دابەش کران و دووچاری گەورەترین دەردەسەری هاتن، بۆیە ژمارەیەکی زۆریان بەناچاری بەرەو عێراق گەرانەوە، ناوبراو پێی وایە، تەنیا(70000) هەزار کورد لە ئێران مانەوە، ئەوانی دیکە هەموویان گەرانەوە عێراق(محەمەد، 2004: 125)، بەڵام (مسعود بارزانی) لە پەرتووکەکەیدا بەناوی( البارزانی والحرکة التحرریة الکردیة) دەڵێت: (180000) هەزار کورد سوڕبوون لە هەڵبژاردنی چارەنووسێکی نادیار و داهاتوویەکی شاراوە بە مانەوەیان لە ئێران( البارزانی، 2002: 399)، هەندێک لە گەڕاوەکان لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بزرکران و ئەوانی دیکە هەموویان بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق گوێزرانەوە(خۆشناو، 2002: 279).
حکومەتی عێراق دەیان هەزار لە گوندنشینان لە دەڤەری بارزان لە ماڵ دەرکران و بەزۆر بۆ ناوچە ڕووتەکانی بیابانی باشووری عێراق ڕایان گواستن. کە زیاتر لە(76) گوند لەناوچەی بارزان دانیشتوانی گوندەکانی هەرسێ عەشیرەتی (بەڕۆژی، نزاری، هەرکی بنەجێ )و هەندێک لە گوندەکانی عەشیرەتی مزووری و شێروانی گرتەوە (عەبدوڵا، 2009: 35). حکومەت خانووەکانی بە ماددەی(T,N,T) تەقاندەوە کێلگە و ڕەز و باخەکانیان سوتێنران و ناوچەکە بەتەواوی خاپوور کرا(هەمزە، 2023: 32). ژمارەی کوردە ڕاگوێزراوەکان بۆ باشووری عێراق تا ساڵی (1976) خۆی لە (300) هەزار دەدا، حکومەت بارزانییەکانی لێ ڕێزپەرکردن و ڕێی بە هەموو ئەوانی دیکەدا بگەرێنەوە ناوچە کوردنشینەکان، تەنیا بارزانییەکان لە خوارووی عێراق مانەوە، هەندێک لەو ڕاگوێزراوانە لە ڕێگا گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش هیچ یارمەتییەک نەدراون لە لایەن دەسەڵاتدارانی خوارووی عێراق(عەبدوڵا، 2013: 43-44). بەپێی خودی ڕۆژنامەی (الثورة)ی حزبی بەعس تەنیا لەنێوان دوو مانگی هاوینی 1978 دا حکومەتی عێراق (28000) هەزار خێزانی گوندنشینی، کە ژمارەیان ( 200000) هەزار کەسی ناوچە سنورەییەکانی ڕاگوێزاوە(عەبدوڵا، 2009: 35).
لە قەزای (چۆمان) پارێزگای هەولێریش دانیشتوانی (38) گوند کە زۆربەیان خەڵکی هەردوو دۆڵی باڵەیان و سەکرایەتی بوون و دوو گوندیش لە دۆڵی شێوە زۆرایەتی و سێ گوندیش لەناوچەی مەلا شەرەفیان لە ساڵی (1977) دا ڕاگوێزران ساڵی (1978) دانیشتوانی (30) گوند لە هەریەک لە دۆڵەکانی شێوەزۆرایەتی ڕۆستێ ڕاگوێزران، زۆربەی خەڵکی ئەم گوندانەش بۆ دەورووبەی شاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆریشیان بۆ پارێزگای دهۆک و هەندێکیش بۆ دەڤەری ڕانیە و بەشیکیشیان بۆ شارۆچکەی چۆمان ڕاگوێزران(وەرتی، 1999: 153) لە حوزەیرانی (1978) هێزەکانی حکومەت هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی سنوری ناحیەی ڕەواندز ئەو گوندانە چەند جارێک لە لایەن حکومەت ئاگادار کرابونەوە دەستی یارمەتی و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە درێژ نەکەن و چیتر داڵدەی ئەوان نەدەن، بەڵام بەهۆی ملکەچ نەبوون و ڕەتکردنەوەیان هەموو ئەو گوندانە ڕاگوێزران و خانووەکانیان تەختی زەوی کران، بەشێک لە گوندنشینان و تەنانەت ئەو جاشانەی گوندەکانیان تەخت کرا پەیوەندیان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کرد( ئیسماعیل، 2023: 30).
پێش کۆتاییهێنان بە جینۆسایدی فەیلییەکان، ڕژێم لە ساڵی 1983دا جینۆسایدی دژی کوردە بارزانییەکانیش ئەنجام دا. جینۆسایدی بارزانییەکان شێوازێک بوو لە جینۆساید، کە بووە هۆی لەناوبردنی 8,000 پیاو – هەوڵێک بوو بۆ تێکدانی دیمۆگرافی. ڕژێم گوندەکانی بارزانی وێران کرد، دەستی بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرت، پێش پرۆسەی جینۆسایدەکە قوربانییەکانی بە زۆر لە کەمپەکانی بەحرکە و قوشتەپە نیشتەجێ کرد. بەڵگەنامەیەکی حکوومی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتییەوە بۆ سکرتێری فەرماندەی گشتی ڕوونی دەکاتەوە، کە ئەوانەی لە ڕەگەزی نێر بوون و سەروو تەمەن 15 ساڵ بوون لە خێزانە بارزانییەکان دەستگیرکران، لە 1ی ئابی 1983دا بۆ کۆمەڵگاکانی قودس، قادسیە و قوشتەپە گواستراونەتەوە( Salih, 2022: 199).
ڕژێمی بەعس هەرگیز هێرشکردن یان بۆردومانکردنی گوندە کوردییەکانی ڕانەگرت، بەڵام جینۆسایدی ئەنفال لە ساڵی 1986 تا سەرەتای ساڵی 1989، ئامانجی لەناوبردنی نەک تەنیا کورد، بەڵکو کوردستانیش بوو. جگە لە ژمارەیەکی زۆری کوژراوانی کورد ڕێکخراوی چاودێری جینۆساید ئاماژەی بەوە کردووە، کە 17,000 کەس بێسەروشوێن بوون و سەدان هەزار کەس بەزۆر بۆ کەمپە زۆرەملێکان گواستراونەتەوە، موڵک و ماڵیش کرایە ئامانجی وێرانکردن، 4,500 گوندی کوردی و لانیکەم 31 گوندی ئاشووری خاپوور کران، سەرەڕای ئەوەی کە وەک پایتەختی کشتوکاڵی عێراق دادەنران. سەدا 90ی گوندە کوردییەکان، هەروەها زیاتر لە 20 شارۆچکە و شاری بچووک، بەتەواوی وێران کران (HRW 1994: 14-115)، هەروەها ڕاگواستن و ڕووخاندنی گوندەکان لە ساڵی 1987، لەنێوان مانگی نیسان و سەرەتای حوزەیران (912) گوند رووخێنران، لەوانە(448) یان لە پارێزگای هەولێر بوو، لە پێش ڕاگواستنەکە حکومەت خەڵکەکەی ئاگادار دەکردەوە و هەرەشەی لە گوندنشینەکان دەکرد، ئەگەر هەر کەسێک بەرهەلستی ئەم ڕاگواستنە بکات، ئەوا بێبەش دەکرێت لە ئازوقە و منداڵی تازە لەدایکبووشیان تۆمار ناکرێت، هەروەها بە شایەدیش دانانرێت لە دادگای حکومەت و کاری فەرمییشیان لە فەرمانگەکان بۆ جێبەجێ ناکرێت.(قسم الاعلام في المکتب السیاسي للحزب الدیموکراطي الکوردستاني، 1988: 3).
کرداری ڕاگواستنی گوندەکان لەم قۆناغەدا لە شوبات و ئەیلوولی 1988 گەیشتە ئەوپەڕی، ئەمەش دوای ئەوە هات عەلی حەسەن مەجید لە کۆبونەوەیەکدا ڕایگەیاند، نابێت هیچ گوندێکی کوردی لە دەشتی هەولێر بمێنێت، لە شوباتی 1988 قەزای سدیق بە پەلامارەکانی گوند ڕاماڵین کەوت، لە ناحیە خەبات گوندی (قەریەتاغ) زیاتر لە (80) خێزان بوون ڕاگوێزران، لە سنوری ناحیەی گوێر ڕژێم دەستی کردبوو بە ڕاگواستنی گوندەکانی ( ساقیە، کەپران، ئۆغەران، قاووغ، گامێش تەپە، زمارەی عەبدوڵلا، کۆشافی گەورە، کوشافی گچکە) بەشێکی زۆری عەرەبەکانی ئەو سنورە دەستییان لە وێرانکردن و تالانکردنی ئەو گوندانە هەبوو( ئیسماعیل، 2023: 35).
لە ساڵی 1988 ڕژێمی بەعس دڕندایەتییەکەی بە لوتکە گەیشت و گەورەترین تاوانی بەرانبەر بە گەڵی کورد ئەنجامدا. لەو ساڵەدا جگە لە شارۆچکە و ناوەندی ناحیەکان زیاتر لە 1660 گوند تێکدران و دانیشتوانی ئەو گوندانە دوای ئەنفال کردنیان بۆ ئوردووگا زۆرەملێیەکان ڕاگوێزران، لە هیچ شاڵاوێکی ڕاگواستندا هێندەی ئەم ساڵە دەستدرێژی نەکرایە سەر ڕاگوێزراوان، جگە لەوانەی لە ئەنفالەکەدا شوێنبزرکران، ئەوانی دیکە کەوتنە بەر شاڵاوی گرتن و ئەشکەنجەدان و نەخۆشیگەلێک بەناویاندا بڵاوبوونەوە، کە بە هەزاران کەس لە ئەنجامی تووشبونیان بەم نەخۆشیانە گیانیان بەخشی(محەمد، 2004: 146).
پرۆسەی ڕاگواستن تەنیا بە ڕاگواستنی گوندەکان نەوەستا، بەڵکو سەنتەری شارەکانیشی گرتەوە، بەڵام دوا قۆناغ لە پرۆسەی ڕاگواستنی گوندەکان لە پارێزگای هەولێر بووە.
قۆناغی سێیەم: 1991-2003: بە پێویست دەبێت ساڵی 1991 بە سەرەتای قۆناغێکی دیکەی ڕاگواستنی کوردان لە قەڵەم بدەین، چونکە بەشێوەی 1975 قۆناغێکی جیاوازی دیکەیە لە ژیانی کوردەکانی عێراق( محەمەد، 2004: 157). لە ساڵی 1991ەوە، ڕژێمی سەدام زیاتر هەستیار بوو بەرانبەر بە بوونی دەوڵەتێکی دیفاکتۆی واتادار لە ناوچەی کوردستاندا(Anderson and Stansfield 2009: 42). بەم شێوەیە لە ساڵی 1991 تا 2003 ڕژێم تۆڵەی لە کوردەکان کردەوە لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی نەوتدا کە لەژێر کۆنترۆڵیدا مابوونەوە. چەندین سیاسەتی جۆراوجۆری وەک یەکخستن، ناسنامەیی توند، دەرکردن، و سەرکوتکردنی جێبەجێ کرد.
لەم ساڵەدا گەورەترین ڕاگواستنی کوردان ڕوویدا، ئەگەرچی زوو باردودۆخەکە ئاسایی بووەوە، ئەویش لەمیانەی کۆڕەودا کە لە دواڕۆژەکانی مانگی ئاداری 1991 حکومەت بە تانک و هێلیکۆپتەر هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی ڕاپەڕیو و وەک هەمیشەش هیچی نەپاراست، لە ئەنجامدا کۆڕەوێکی یەک ملیۆنی دروست بوو، کە بە ملیۆنان کورد ئاوارە بوون و بەرەو سنورەکانی ئێران و تورکیا کەوتنە ڕێ( محەمەد، 2004: 157). لەنێوان ساڵانی 1991 و 2003، حکومەتی عێراق لەنێوان 120,000 بۆ 200,000 کەسی ناعەرەبی لە کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دەرکرد. دوای ڕاپەڕینەکە زۆرێک لەو عەرەبانەی کە موڵکی کوردەکانیان داگیر کردبوو لە کەرکوک هەڵاتن، بەڵام ڕژێمی بەعس ئەوانی بۆ کەرکوک گەڕاندەوە (Anderson and Stansfield 2009: 43). ڕژێم کارمەندانی ماوەی کۆمپانیای نەوت، فەرمانبەرانی مەدەنی، و مامۆستایانی بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق گواستەوە و هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی بۆ عەرەبەکان دامەزراند، هەروەها ڕژێمەکە ناوی دامەزراوە و شەقامە کوردییەکانی گۆڕی بۆ عەرەبی و بازرگانەکانی ناچار کرد ناوی عەرەبی وەربگرن.( Talabany, 2007: 76).
لە سەرچاوەیەکدا لە ساڵی 1991-1996 هاتووە، نزیکەی 35 خێزان لە ناوچە بە عەرەبکراوەکانەوە بۆ سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگوێزران، لە ساڵی 1997 حکومەت ناوی 80 خێزانی کوردی لە شاری کەرکوک نووسی و لە هەر خێزانێک ئەندامێکی ئەو خێزانەی دەستگیر کرد، تا ماڵەکەیان بە بارکراوی بهێننە بەردەم بنکەی پۆلیس و ڕژێم دڵنیا بێت لە بارکردنیان، دواتر بەهۆی گوشاری نێودەوڵەتییەوە ئەم هەڵمەتە وەستێنرا، کەچی لەدواییدا بەشێوەی چەند خێزان چەند خێزان پێکەوە پیادە کرا(( محەمەد، 2004: 159-160).
ساڵی 1996دا، لەسەردەمی شەڕی ناخۆدا لە سنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG)، ڕژێمی بەعس بە توندی دەستیکردەوە بە عەرەبکردن و پاکسازی نەتەوەیی لەڕێگەی دەرهێنانی (یاسای ناسنامە)، بۆئەوەی کورد بکات عەرەب. ئەم یاسایە لەسەر دانیشتووانی کەرکوک و خانەقین پیادە کرا، لەڕێگەی دابەشکردنی فۆڕمێکی بە ناوی (ڕاستکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی) .( Talabany, 2007: 78). لە زۆربەی ناوچەکان حکومەت ڕێوشوێنی توندی بۆ دەرکردن و ڕاگواستنی کوردەکان دەگرتە بەر، لە نووسراوی ژمارە 8ی ڕێکەوتی 7 / 1/ 1998ی پارێزگای دیالە هۆبەی زانیارییە دیمۆگرافییەکان، ڕێوشوێنی توند بەرچاو دەکەون بۆ ئەوانەی ڕاگواستن ڕەت دەکەنەوە، وەک دەستبەسەرکردنی گەورەی خێزان بۆ مانگێک، داگیرکردنی ماڵەکانیان و لێ سەندنەوەی بلیتی ئازوقە(محەمەد، 2004: 160). بەپێی یەکێک لە سەرچاوەکان ژمارەی خێزانە ڕاگوێزراوەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەعسەوە بۆ پرێزگای سلێمانی 16000 خێزانە و دەکەنە 95000 کەس، ئەوانیش کە ڕەوانەی پارێزگای دهۆک کراون ژمارەیان 350 خێزانە و دەکەنە 2100 کەس( مەخمووری، 2003: 50).
لەنێوان ساڵانی 1991 - 2003دا، دۆخی کوردەکان لە ناوچەی کوردنشینی ماون لەژێر دەستی دەوڵەت ترسناک مابوو، هەتا لە نیسانی 2003 ڕژێمی بەعس کەوت، کاتێک هێزی هاوپەیمان و پێشمەرگەی کوردستان کەرکوک و خانەقین ئازاد کردن لە دیکتاتۆرییەکە.( Salih, 2022: 201).
جۆرەکانی ڕاگواستن:
-ڕاگواستنی بەزۆرەمڵێ: ئەم جۆرەیان ڕاگواستنێکە دەسەڵاتێک بە چەند هۆکارێکی تایبەت بەخۆی ئەنجامی دەدات، زیاتر لەو وڵاتانەی پتر لە مەزهەب و نەتەوەیەکیان تێدا دەژین، ئەنجام دەدرێت، یاخود لەو وڵاتانەی داگیرکراون(ساڵح، 2009: 59)، لەڕێگەی بەکارهێنانی ترس و تۆقاندن یان لەڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە(محەمەد، 2008: 290).، بێ ئەوەی دانیشتوانی ڕاگویزراو ئارەزوویان لەم کۆچکردنە هەبێت، یان لەسەری ڕەزامەند بن (محمد، 2001: 4).
سیاسەتی ڕاگواستنی حکومەتی بەعس دژی کورد لە عێراقدا خۆی لە چەند شێوەیەکی تایبەت دەبینیەوە، شێوەی یەکەمیان ڕاگواستن بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی ڕاگواستنی کوردانی فەیلی، شێوەی دووەمیان ڕاگواستن بۆ خوارووی عێراق، شێوەی سێیەمیان ڕاگواستن بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی کوردستان بووە، شێوەی چوارەمیان بریتی بووە لە ڕاگواستن بۆ کەمپە داخراوەکانی تایبەت بە ئەنفال و دواتر ئەنفالکردنی بەشێکی زۆریان( عمر و کاکەسوور، 2025: 525-526).
ڕاگواستنی لادێنشینەکانی کوردستان لە عێراق لە سەردەمی بەعسدا لە ساڵی (1975) بەدواوە دیارترین نموونەی ئەم جۆرە ڕاگواستنە زۆرەملێیەن، کە لەدوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول و ڕژێمی بەعس هەڵمەتی ڕاگواستنی گوندنشینەکانی بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و نزیک شارە گەورەکان دەستی پێ کرد، ئەمەش بە دوو قۆناغ بوو(عەبدوڵا، 2009: 35).
یەکەمیان: ئەو کەسایەتی و خانەوادانەی کە دوای شکست پێ هێنانی شۆرشی مقاوەمەت، درەنگ لە ئاوارەیی و پەناهەندەیی لە ئێران گەرابووەنەوە، هەروەها ئەوانەشی کە بۆنی ئەوەیان لێ دەکرا ڕۆڵی بەرچاویان لە شۆرشەکەدا هەبووبێت، یان بە گومانبان لێ دەکرا(سورمێ، 2006: 89).
دووەمیان: ڕاگواستنی هەڕەمەکی و گشتی بوو بەبێ جیاوازی، ئەوە بوو لە ساڵی (1976) دا و لەژێر ناوی( نیشتەجێکردنەوە) و بە ڕەزامەندی شای ئێران نەخشەی ڕاگواستن و چۆڵکردن و وێرانکردنی گوند و دێهاتەکانی کوردستان بە پانتایی(105) میل و بەدرێژایی سنوری عێراق -ئێران جێبەجێ کرا. (عەبدوڵا، 2009: 35).
-ڕاگواستنی بەئارەزوو: لە وڵاتە پێشکەتووەکاندا ئەم جۆرە ڕاگواستنە بە دوو شێوە ئەنجام دراوە، ئەوانیش بریتیبوون لە ڕاگواستن بۆ کۆمەڵگای شارستانی و ڕاگواستن بۆ کۆمەڵگای گوند، مەبەست لە ڕاگواستن بۆ کۆمەڵگای شارستانی بریتیبوو لە باشترکردنی ژیانی کرێکاران لەڕێگەی دابینکردنی پێویستییەکانی کرێکاران و گرنگیدان بە کارگەکان، سەبارەت بە ڕگواستنیش بۆ کۆمەڵگای گوند، کە بریتییە لە ڕاگواستنی جوتیاران بۆ زەوییەکی باشتر و بە پیتر، بۆئەوەی لەڕێگەیەوە بەرهەمیان زیادبکرێت، ئەمەش بە دابینکردنی پێویستییەکانی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەکان لەسەر زەوییەکانیان(سەعید، 2023: 18)، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هیچ کام لەم جۆرە ڕاگواستنانە نەبوونە پێناسەی ڕاگوێزران، بەڵکو ڕاگواستنی زۆرەملێ سیمای دیاری ڕاگواستنەکە بووە، بەتایبەتیش لە پڕۆسەکانی ڕاگواستنی کەسوکاری پێشمەرگە، چونکە مەبەستی سەرەکی لە ڕاگواستنی کەسوکاری پێشمەرگە مەبەستێکی سیاسی بووە، بۆ گوشار خستنەسەر تاکی پێشمەرگە تا ناچار بە وازهێنان لە پێشمەرگایەتی ببێت(( عمر و کاکەسوور، 2025: 525).
مەبەستەکانی ڕاگواستنی گوندەکان لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا:
- ڕاگواســـتن و چۆڵکـــردنى گونـــدەکان، گۆڕینـــى ســـیماى نەتەوایـــەتى و جوگرافیـــا و مێـــژووى نیشـتمــانى کـــوردەکان و ڕێگاگرتــن بــوو لــە بووژانــەوەى شــۆڕشى ڕزگاریخــوازى کــورد. حکومــەت درکــى بــەوە کردبــوو گونــدەکان باشـترین شــوێن و جێـــگاى کارى پارتیزانیـــن، هـــەر لەبـــەر ئەمـــە وێرانکـــردن و چۆڵکردنیـــان زەمینەیەکـــى بـــاش بـــۆ لاوازکـــردنى خەبـــاتى ڕزگاریخــوازى کــورد خــۆش دەكـرد، چونکــە پارتیــزان و جوتیــار وەک مــاسى و دەریــا وان، بــە وشــککردنى دەریاکــە ماســیيەکە ناچــار دەكات بچێــت بــۆ جۆگــە بچووکــەکان, ئەمــەش ڕێــگا خۆشـــکەر بـــوو، بۆئـــەوەی كـــه پێشـــمەرگە بەئاســـانی ببینرێـــت و بدۆزرێتـــەوە،(ئیسماعیل و ڕۆژبەیانی، 2024: 449).
مەبەســـتێكى ديكـــەى سیاســـەتی حکومـــەت لـــە دیــــدگای سیاســیيەوە ئــەوە بـــوو، تابتوانێت بەتەواوی دەستییان بەسەردا بگرێت و هەرکات بیەوێت لەناویان ببات، وەک ئەوەی لە کۆمەڵگای قوشتەپە ڕوویدا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا (8000) کورد پاکتاوکران(عەبدوڵڵا، 1999: 8). ڕامـــاڵین و ســڕینەوەی گونــدەکان بــەشــێوەیەكی فــراوان، چۆڵکـردن و پەســتانیان لــە کۆمەڵگاكانـــدا بــۆ ئــەوە بــوو، كــە ســوپا بەئاســانی دەســت بەســەر هــەر جموجــۆڵ و بزووتنەوەیەکـدا بگرێـت، لەلايەك ديــکە نەهێشــتنی گونــدەکان و چۆڵکردنیــان هێــزی پێشــمەرگەى شـــپرزە و بێ پەناگــە و بێ بژێــو و بێ هـــاودەم دەمایــەوە،(ئیسماعیل و ڕۆژبەیانی، 2024: 449)، چونکە ڕژێمی بەعس چاک دەیزانی لادێنشینەکان بنەچە و پاڵپشتی تەواوی هێزی ئازادیخوازی کوردن لەڕووی ماددی و مەعنەوی، لە لایەک و چوونە ناو هێزی پێشمەرگە لە لایەکی ترەوە(حەمەدئەمین، 2019: 118)، لــە ديوێـكى ديكــەوە ئــەم كارە دەبـووە سـەرەتایەک بــۆ لەبەریەک هەڵوەشــاندنەوەی ڕیزەکــانی هـێــزی پێشـمەرگە و پێکهاتـەی هێــزی پێشـمەرگەی لایەنەكــان و پچڕاندنــی پەیوەندیــی نێــوان هێـزە كورديیــەكان، لەلایەكــی تـرەوە باڵادەسـتیی ڕژێمـی بەعـس لەسـەر تـەواوی ناوچەکانـدا و دوورخسـتنەوەی هێـزی پێشـمەرگە لـە قووڵایـی کوردسـتان و دەرپەراندنیـان بـۆ ناوچـە سـنووریيەکان و دەرەوە، لـە لایەكـی تـرەوە، ئەمــە وای دەكـرد، كــە گۆڕەپانــی چاڵاکــی و پەلامــار و لێــده و بــڕۆی پارتیزانــی بچوكـتر بێتــەوە، ئەمــەش بــوو بــە ســەرەتایێك بۆئــەوەی كــە ســەدان کادیــر و پێشــمەرگە ڕێــی هەنــدەران بگرنەبــەر ولەلايـەکی تر بــوو بــە هۆكارێــك بــۆ شــێواندنی بــاری دەروونــی زۆرێــک لــە پێشــمەرگە و چاندنــی تــۆی دوودڵــی و بێهیوایــی لــە ناخیانــدا بەرانبــەر بــە شۆڕشــی ڕزگاریخـــوازی کـــورد(ئیسماعیل و ڕۆژبەیانی، 2024: 449).
- گوندەکان بەناوچەی شاخاوییە سەختەکان ناسراون، کە باشترین شوێن بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دووژمنان، هەروەها هێزی بنچینەیی شۆرش و سەرچاوەی بژێو و پێداویستییەکانی پێشمەرگە بوو، بە تێکدانیان ڕژێم وای زانیووە کە هێزی پێشمەرگە کۆتایی پێ دێت، کەواتە مەبەستی ڕژێم زیاتر سەربازی بووە بۆئەوەی گوندنشینەکان بەشداری شۆرش نەکەن(سالح، 2017: 98)، هەروەهــا دابڕینــی گوندنشــینان لــە هێزەکانـــی پێشـــمەرگە بـــۆ ئەوەبـــوو مێرخـــاس و لاوەکانیـــان نەبنـە پێشـمەرگە و ڕێکخسـتنیان لـێ دروسـت نەکـرێت، چونكـە گوندنشـــینان هێزێكـــی یەدەگـــی پشـــتیوانی شـــۆڕش بـــوون بەنــاوی هێــزی بەرگریــی میللــی، حکومــەت بــاش دەیزانــی لــە ڕێــگای ئــەم گوندانــەوە هــەم هــەواڵ و دەنگوباســی پێشــمەرگە دەگەیەنــرا بــە ڕێکخســتنی شــارەكان، هەروەهـــا هـــەواڵ و زانیـــاری و دەنگوباســـی ڕێكخســـتنی شـــارەکان لـــەم ڕێگایـــەوە دەگەیەنرایـــەوە بـــە پێشـــمەرگە، بۆیـە ڕاگواستـن و ڕاپێچکردنیـان بـۆ نـاو کۆمەڵـگاکان بـۆ بڕیـن و نەهێشـــتنى ئـــەم پەیوەندییـــە بـــوو(ئیسماعیل و ڕۆژبەیانی، 2024: 449).
-هەروەها ڕاگواستن لە دیدی حیزبی بەعس وەکو پارتێکی ناسیۆنالیستی توندڕەو ڕەهەندێکی نەتەوەیی هەبوو، لەو هاوکێشەیە بەدەر نەبوو، بەردەوام پرسی کوردی وەک بابەتێکی مەترسیدار بۆ ستراتیژییەتی ئاسایشی بەعس و عێراق هێما کردووە( عبدالرحمن، 2006: 45) بەبیانووی ئەوەی کوردەکان دژی بەرژەوەندی عێراقن و سەر بە دەوڵەتە دروسێکانن، بۆیە بە مەبەستی دورخستنەوەی مەترسی ئەم دەوڵەتانە بەتایبەتی ئێران و پارێزگاریکردنی ئاسایشی عێراق و نەهێشتنی دەستتێوەردانی دەرکییەوە دەست کرا بە ڕاگواستنی گوندەکانی کوردستان بەرەو ناوەوە و دانیشتوانی ئەم ناوچانە دوورخرانەوە و کار کرا بۆ بەعەرەبکردنی ناوچەکانیان(عەبدوڵڵا، 1999: 8).
- لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە مەبەستی ڕاگواستنی گوندەکان و نیشتەجێکردنیان لە کۆمەڵگا زۆرملێیەکان بۆ ئەوە بوو بیانخاتە باری هەست بە نامۆییکردنی بەردەوامەوە، ئەمەش بەرەو بزربوون دەیانبات، لە لایەکی تر، بۆئەوەی هەرچی دابونەریت و بەهای ڕەوشتی بەرزی کوردییە تێکی بشکێنێت و بیانگەیەنێتە باری شکستی ڕەوشتی لە ڕەگەزی ڕەسەنایەتی خۆیان ڕووتیان بکاتەوە، پەرتکردن و جیاکردنەوەی کورد لە دابونەریت و بەها ڕەوشتییە بەرزەکانی کوردەواری هەنگاوێکی دیکە بوو بۆ تێکشاندنی کەسایەتی نەتەوەی کورد( قەرەداخی، 2001: 203-204).
لەڕووی کولتوورییەوە ، ڕاگواستنی گوندەکان دابونەریتی کوردی گۆڕی، بەو پێیەی سنورداکردنی جووڵە و چاودێری و بەرکەوتن بە کاریگەرییەکانی شار، بەکارهێنانی زمان و جلوبەرگ و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکانی گۆڕی، چڕبوونەوەی زۆرەملێی گرووپە جۆراوجۆرەکانی ئوردوگاکان لە هەمان فەزای داخراودا، گۆرانی لە داینامیکی کۆمەڵگادا دروست کردووە و بووەتە هۆی تێکچوونی پێکهاتە خێڵەکییەکان و دروستبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ، کە ژیانی ئۆردووگاکانی لە قاڵبدا( عزیز و محەمەد، 2025: 503).
هەوڵدان بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی دژایەتی و ئاژاوە لەنێوان خێل هۆزە کوردییەکان، بەتایبەتی ڕژێم هەوڵی دەدا چەند هۆزێکی دژبەیەک لە کۆمەڵگایەکدا کۆ بکاتەوە، بۆئەوەی دژایەتییان نوێ بکاتەوە و قەڵاچۆی خۆبەخۆیی یەکتر بکەن. ڕوویەکی دیکە لەڕووەکانی هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگا پەیوەندی بە نەهێشتنی ئەو سۆز وخۆشەویستی و گیانی هاوکاری و تەباییەوە هەیە، لەناو تاکەکانی گوندێک و ناوچەیەکدا هەبوو بۆ فریاکەوتن و بەدەنگەوە چوونی یەکتر، کۆمەڵگاکان برسی و ڕەشوڕووتەکانی ناچار کرد، هەرکەس بەدوای قوتی خۆی بکەوێت و کەس نەپرژێتە سەر ئەوی دیکە، لە لایەکی دیکەوە لەڕووی دەروونییەوە سیاسەتی ڕژێمی بەعس بریتی بوو لەوەی ڕاگواستنی کوردەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کاردانەوەی نەرێنی لەسەر دەروونییان بەجێ بهێڵێت، خەڵکە ڕاگوێزراوەکە لە کۆمەڵگاکان هەردەم وەکو میوان بوون، ئەمە جگە لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر و دورخستنەوەیان لە شوێن و ناوچەی خۆیان، بۆیە ئەمە وا دەکات، لەڕووی دروونییەوە لەدۆخێکی نالەبار ژیان بگوزەرێنن، دڵ پر لەخەم و چاوەڕوانی بیانکاتە بە مرۆڤێکی تێکشکاو جەستە هیلاک شەکەت( ئیسماعیل، 2022: 48-49).
- ئۆردوگا زۆرەملێیەکان:
پاش سازکردنی چەند کۆنگڕەیەکی کشتوکاڵی لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق، کە تیایدا پلانی ڕاگواستنی گوندنشینەکانی خستەناو چوارچێوەیەکی زانستییەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە پێیان دەگوت چاکسازی کشتوکاڵی(اصلاح الزراعي)، لەژێر ئەم پلانەدا حکومەتی عێراقی سەرەتا سەدەها گوندی بەناوی(هاوچەرخ) و (زانستی) و (سۆشیالی) لە سەرانسەری عێراقدا دروست کرد، لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا چەندەها گوند لە باکوور و ناوەراست و باشووری عێراقدا لە جێگەیاندا ئوردوگای زۆرەملێ دروست کران(شێخانی، 2002: 438).
مەبەست لە دروستکردنی ئەم ئۆردوگایانە، کۆکردنەوەی لادێنشینەکان و کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی بوو. بە بیانووی گەشەپێدان و گرنگیدان بە ژیانی لادێ نشینەکان و دووبارە نیشتەجێکرنەوەی دانیشتوانی گوندنشینی بەشێوەیەکی زانستی و شارستانی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و گرنگیدان بە ڕەوشی تەندروستی و پەروەردەیی ئەم مۆدێلە ئۆردوگا زۆرەملێیەیان دروست کرد(عەبدوللا، 2009: 40). لەگەڵ دەستپێکردنی کرداری ڕاگواستن و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان، ڕاگوێزراوان لەم کۆمەڵگایانەدا نیشەجێکران، کۆمەڵگاکان وەک ناحیەی کارگێری نەخشەیان بۆ کێشرابوو، بەرێوەبەری ناحیەیان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕوانگەی نەخشەوانییەوە کۆمەڵگاکان زۆر لێک جیاواز بوون، لەڕووی قەبارە و ژمارەی دانیشتوان و جیاوازییان هەبوو، شیوازی دروستکردنی خانوەکانیش دەبووایە بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەکانی ئەو نەخشەیە بووایە، کە حکومەت بۆی دیاری کردبوون (ئیسماعیل، 2023: 53-54).
ئەو ئۆردوگا زۆرەملێییانەی لە پارێزگای هەولێر دروست کران بریتی بوون لە :
1- قودس(قشتەپە)،2- قادسیە(قۆشتەپە)، 3-حەریر، 4- دیانا، 5- بەحرکە، 6- قۆڵتەپە(سەددام)، 7- بنەسلاوە، 8- باسرمە، 9- دارەتوو، 10- بەستۆرە، 11- گۆرەتوو، 12- تۆپزاوە، 13- کەسنەزان، 14- مەلا ئۆمەر، 15- پیرزین، 16- شاوێس، 17- کەلوکوس، 18- بەرحوشتر، 19- دیگەلە(شۆرش)، 20- کانی قرژاڵە، 21- هەنجیرە، 22- دێبەگە، 23- سێبیران، 24- شاخۆلان، 25- مزوریان. (عەبدوللا، 2009: 46-47).
میتۆدۆلۆژیا:
میتۆدی توێژینەوەكە: ئەم بەشە باس لە ڕێكارە مەیدانییەكانی توێژینەوەكە دەكات، كە بریتیین لە: جۆری میتۆدی بەكارهاتوو لە توێژینەوەكە، كۆمەڵگای توێژینەوەكە، نموونە و ئامرازی كۆكردنەوەی زانیاری توێژینەوەكە، تایبەتمەندییە ئامارییە وەسفییە بەكارهاتووەکان بۆ شیكردنەوەی داتاكان و میتۆدی توێژینەوەكە .
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی چەندایەتییە (Quantitative Research)، کە میتۆدێكی زانستییه، بهشێوهیهكی بهرفراوان له توێژینهوه كۆمهڵایهتییهكان بهكاردههێنرێت، ئهم میتۆده ئەنجامدانی توێژینەوەیە له بارهی دیارده كۆمهڵایهتییهكان به شێوازێكی ئاماری .(Walliman 2006,112) لهم چوارچێوهیهدا سهرهكیترین و بهربڵاوترین ئامرازی كۆكردنهوهی زانیاری له میتۆدی چهندایهتی سودی لێ وهردهگیرێت بریتییه له فۆڕمی پرسیارنامه، چونكه یهكێك له تایبهتمهندییهكانی میتۆدی چهندایهتی به ژمارهكردنی داتاکان و بهدیهێنانی جێگیری و ڕاستییهتییه، دهكرێت ئهم ههنگاوانه بهئاسانی بهسهر فۆڕمی پرسیارنامهدا جێبهجێ بكرێت(عبدالقادر 2018، 241).
كۆمەڵگەی توێژینەوەكە: كۆمەڵگای توێژینەوە گشت ئەو تاكانە دەگرێتەوە، كە توێژەر دەیەوێت ئەنجامەكانی توێژینەوەكەی بەسەریاندا بگشتێنێت. كۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە هەموو ئەو کۆمەڵگا زۆرەملێییانەی پارێزگای هەولێر، ژمارەی کۆمەڵگا زۆرەملێیەکانی پارێزگای هەولێر لە(25) ئۆردوگا پێک دێت، لەم توێژینەوەیەدا (5) ئۆردوگای زۆرەملێ وەکو نموونەی توێژینەوەکە وەرگیراون.
نمونەی توێژینەوەكە: لەم تویژینەوەیەدا نموونەیەكی هەرەمەكی لە جۆری هێشوویی وەرگیراوە، لەم جۆرەدا توێژەر بەشێوەیەكی هەڕەمەكی چەند هێشوویەك دەستنیشان دەكات و دواتر بەشێوەیەكی هەڕەمەكی چەند نمونەیەك هەڵدەبژێرێت، بۆ ئەوەی ببنە نموونەی توێژینەوەكە. واتە دابەشکردنی کۆمەڵگای توێژینەوەکە بۆ چەندین بەش، دواتر دابەشکردنی هەر بەشێک بۆ چەندین بەشی بچووکتر، دوای ئەمەش بەشە بچووکەکان دابەش دەکرێن بە چەندین بەشی لە خۆیان بچووکتر، دواتر بەشێوەی هەرەمەکی یەک بەش ڕابکێشرێت و زانیاری لەسەر تەواوی ئەو تاکانە کۆ دەکرێتەوە کە لەو بەشە ڕاکێشراوە نیشتەجێن ( عومەر، 2012: 275- 276) قەبارەی نموونەی تویژینەوەکە، بریتییە لە (300) یەكەی توێژینەوە، لەڕێگەی فۆڕمی ڕاپرسییەوە دابەشكراون بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەی لە پاریزگای هەولێر دروستکراون. توێژەر بەشێوەی نموونەی هەڕەمەكی هێشوویی(5) کۆمەڵگای زۆرەملێیی هەڵبژاردووە، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان بوون، بەڵام گەڕاونەتەوە بۆ گوندی خۆیان وەکو یەکەی نموونەی توێژینەوەکە وەرگیراون. شیكردنەوەی داتاكان لەڕێگەی چەند یاسایەكی نێو بەرنامەی ئاماری بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان (spss) بووە. لەم توێژینەوەیەشدا بەڕەچاوكردنی بنەما زانستییەكان ئامرازی كۆكردنەوەی پێوەر بەكارهاتووە.
ئامرازەكانی كۆكردنەوەی زانیارییەكان: لهم توێژینهوهیهدا به مهبهستی كۆكردنهوهی زانیاری پشت به فۆڕمی ڕاپرسی بەستراوە. فۆرمی ڕاپرسی لە کۆمەڵێک پرسیار و بڕگەی جۆراوجۆر پێكهاتووە، کە هەموویان بەیەکەوە بەستراونەتەوە لەگەڵ یەکتری، ئەمەش بۆ گەیشتن یاخود بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەیە، کە توێژەر هەوڵی بۆ دەدات، بە پاڵپشت بە بابەتی توێژینەوەکەیی و ئەو گرفتەی کە هەڵیبژاردووە( قندیلجي و السامرائي، 2009: 123). لەم توێژینەوەیەدا فۆرمی(پێوەر) وەکو یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی کۆکردنەوەی زانیاری پشتی پێ بەستراوە، کە تیایدا بڕگهكان لهسهر شێوهی(پێنجینهی لێكهرت) (زۆر هاورام، هاوڕام، هاوڕام و هاوڕانیم، هاوڕانیم، هیچ هاوڕانیم)دانراون، کە کۆی گشتی پرسیارنامەکە (30) بڕگە بوو.
ئامرازه ئامارییه بهكارهاتووهكان: لهم توێژینهوهیه سود له بهرنامهی(Statistical Package for the Social Sciences-SPSS)) وەرگیراوە، کە تیاییدا دهرهێنانی ڕێژهی سهدی و ناوهندی ژمێرهیی، لادانی پێوانەیی، ههروهها سود له ههریهک لە تاقیكردنهوهی ئانۆڤا(F) (One Way ANOVA)، تاقیكردنهوهی تی-تێست(T-test) وهرگیراوه، بە مەبەستی زانینی کاریگەری گۆڕاوەکان لەسەر ڕەهەندەکانی توێژینەوەکە. ناوهندی ژمێرهیی سهنگكراو بۆ بڕگهكان(The Weight Mean) به مهبهستی دهرهێنانی هێزی بڕگهكان.
- خستنەڕوو و شیکردنەوەی تایبەتمەندی یەکەکانی نموونەی توێژینەوەکە: ئەم باسە شیکردنەوەیەک بۆ تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکانی ئەو بەشداربووانە دەخاتە ڕوو کە بەشدارییان لەم توێژینەوەیەکدا کردووە، کۆی گشتی 300 کەس لە نموونەکەدا هەن، کە نوێنەرایەتی 100٪ی کۆمەڵگای توێژینەوەکە دەکەن.
خشتەی(1) خستنەڕووی زانیارییە گشتییەکانی نموونەی توێژینەوەکە ڕوون دەکاتەوە
|
یەکەکان |
وەلام |
دووبارەبونەوە |
ڕێژەی سەدی % |
||
|
ڕەگەز |
نێر |
224 |
74.7٪ |
||
|
مێ |
76 |
25.3٪ |
|||
|
تەمەن
|
25-35ساڵ |
8 |
2.7٪ |
||
|
36-46ساڵ |
23 |
7.7٪ |
|||
|
47-57ساڵ |
70 |
23.3٪ |
|||
|
58-68ساڵ |
108 |
36.0٪ |
|||
|
69-79ساڵ |
85 |
28.3٪ |
|||
|
80-90ساڵ |
6 |
2.0٪ |
|||
|
ئاستی خوێندن |
نەخوێندەوار |
66 |
22.0٪ |
||
|
سەرەتایی |
96 |
32.0٪ |
|||
|
ناوەندی |
64 |
21.3٪ |
|||
|
ئامادەیی |
52 |
17.3٪ |
|||
|
پەیمانگا |
13 |
4.3٪ |
|||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
3.0٪ |
|||
|
کۆی گشتی |
300 |
100.0 |
|||
1- دابەشبوونی ڕەگەز: داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆرینەی بەشداربووان ڕەگەزی نێر بوون، کە 224 کەس بوون (74.7٪)، لە کاتێکدا مێینەکان 76 کەس بوون (25.3٪). ئەم ناهاوسەنگییە ئەوە دەردەخات، کە دیدگای پیاوان بە شێوەیەکی بەرچاوتر لە توێژینەوەکەدا نوێنەرایەتی کراوە، کە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی هۆکارە کولتووری، کۆمەڵایەتی، یان ئاسانی دەستگەیشتن بێت، کە کاریگەرییان لەسەر بەشداریکردن هەبووە.
2- دابەشبوونی تەمەن: دابەشبوونی تەمەنی بەشداربووان چڕبوونەوەیەکی ڕوون لە گروپە تەمەنە گەورەکاندا نیشان دەدات. گەورەترین ڕێژە دەکەوێتە ناو تەمەنی 58-68 ساڵ، کە 108 کەس (36.0٪) پێک دەهێنن، دوای ئەوانیش تەمەنی 69-79 ساڵ دێت بە 85 کەس (28.3٪). ئەو بەشداربووانەی تەمەنیان لەنێوان 47-57 ساڵدایە 70 کەسن (23.3٪). لە بەرانبەردا، گروپە تەمەنە گەنجەکان نوێنەرایەتییەکی کەمیان هەیە: 36-46 ساڵ (7.7٪)، 25-35 ساڵ (2.7٪)، و 80-90 ساڵ (2.0٪). ئەم دابەشبوونە ئاماژە بەوە دەکات، کە نموونەکە بە پلەی یەکەم لە کەسانی تەمەن ناوەند و بەساڵاچوو پێکهاتووە، ئەمەش بەتایبەتی پەیوەندیدارە بەو پێیەی ئەم گروپانە ئەگەری زیاتریان هەیە کە ڕاستەوخۆ ئەزموونی ڕووداوەکانی ڕاگواستن و لێکەوتە درێژخایەنەکانیان کردبێت.
3- ئاستی خوێندن: لەسەر ئاستی خوێندن گەورەترین گروپ لەو کەسانە پێکهاتووە کە خوێندنی سەرەتایییان هەیە (96 بەشداربوو، 32.0٪)، دوای ئەوانیش ئەو کەسانە دێن کە نەخوێندەوارن (66 بەشداربوو، 22.0٪) و ئەوانەی خوێندنی ناوەندییان هەیە (64 بەشداربوو، 21.3٪). دەرچووانی ئامادەیی 52 بەشداربوو (17.3٪) پێکدەهێنن، لە کاتێکدا تەنیا ڕێژەیەکی کەم بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە: دەرچووانی پەیمانگا (4.3٪) و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس (3.0٪).
بەگشتی پڕۆفایلی دیمۆگرافی نموونەکە ئاماژە بە باڵادەستی پیاوان و کەسانی تەمەن ناوەند بۆ بەساڵاچوو دەکات، کە ئاستی خوێندنیان تا ڕادەیەک نزمە. ئەم تایبەتمەندییانە گرنگن، چونکە ڕەنگدانەوەی دانیشتوانێکن کە پێدەچێت ڕاستەوخۆ ئەزموونی ڕاگواستنیان کردبێت و زانیاری ڕاستەوخۆیان لەسەر لێکەوتە کۆمەڵایەتی، ئابووری، دەروونی، تەندروستی و کولتوورییەکانی هەبێت.
خشتەی(2) خستنەڕووی زانیارییە گشتییەکانی نموونەی توێژینەوەکە ڕوون دەکاتەوە
|
یەکەکان |
وەلام |
دووبارەبونەوە |
ڕێژەی سەدی % |
|
شوێنی نیشتەجێبوون پێش ڕاگواستن |
گوند |
273 |
91.0٪ |
|
شار |
27 |
9.0٪ |
|
|
شوێنی نیشتەجێبوون دوایی ڕاگواستن |
گوند |
5 |
1.7٪ |
|
شار |
45 |
15.0٪ |
|
|
کەمپ(کۆمەڵگای نوێ) |
250 |
83.3٪ |
|
|
جۆری پیشە پێش ڕاگواستن |
بێکار |
10 |
3.3٪ |
|
کاسبکار |
54 |
18.0٪ |
|
|
کابان و کاری ماڵەوە |
35 |
11.7٪ |
|
|
قوتابی |
108 |
36.0٪ |
|
|
جوتیار |
56 |
18.7٪ |
|
|
پێشمەرگە |
12 |
4.0٪ |
|
|
فەرمانبەر |
6 |
2.0٪ |
|
|
ئاژەڵدار |
19 |
6.3٪ |
|
|
جۆری پیشە دوایی ڕاگواستن |
بێکار |
149 |
49.7٪ |
|
کاسبکار |
55 |
18.3٪ |
|
|
کابان و کاری ماڵەوە |
76 |
25.3٪ |
|
|
قوتابی |
5 |
1.7٪ |
|
|
پێشمەرگە |
9 |
3.0٪ |
|
|
فەرمانبەر |
6 |
2.0٪ |
|
|
ساڵی ڕاگواستن |
1968-1978 |
81 |
27.0٪ |
|
1979-1989 |
213 |
71.0٪ |
|
|
1990-2000 |
6 |
2.0٪ |
|
|
کۆی گشتی |
300 |
100.0٪ |
|
4- شوێنی نیشتەجێبوون پێش و دوای ڕاگواستن: پێش ڕاگواستن، زۆرینەی هەرە زۆری بەشداربووان لە ناوچە گوندنشینەکاندا نیشتەجێ بوون، کە 273 کەس (91.0٪) لە گوندەکاندا دەژیان، لە بەرانبەردا تەنیا 27 کەس (9.0٪) لە ناوچە شارنشینەکاندا نیشتەجێ بوون، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە کۆمەڵگای توێژینەوەکە بە پلەی یەکەم لە بنەڕەتدا گوندنشین بوون.
دوای ڕاگواستن، گۆڕانکارییەکی گەورە لە شێوازی نیشتەجێبووندا دەبینرێت. تەنیا 5 بەشداربوو (1.7٪) لە گوندەکاندا مانەوە، لە کاتێکدا 45 کەس (15.0٪) چوونە ناوچە شارنشینەکان. ئەوەی جێی سەرنجە، زۆرینەی هەرە زۆری کە (250) بەشداربوو (83.3٪) لە("کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان") نیشتەجێ بوون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی بەرفراوانە لە ژیانی گوندنشینییەوە بۆ ژینگەی کۆمەڵگای زۆرەملێ و نیمچە شارنشین، کە ئاماژەیە بۆ تێکچوونێکی بەرچاو لە پێکهاتە تەقلیدییەکانی نیشتەجێبوون.
5- باری پیشەیی پێش ڕاگواستن: پێش ڕاگواستن، بەشداربووان پێکهاتەیەکی پیشەیی تا ڕادەیەک جۆراوجۆریان هەبوو. گەورەترین گروپ لە قوتابیان پێکهاتبوو (108 کەس، 36.0٪)، دوای ئەوانیش جوتیاران (56 کەس، 18.7٪) و کرێکاران (54 کەس، 18.0٪). ئەوانی دیکە بریتی بوون لە کاروباری ناوماڵ (11.7٪)، ئاژەڵداران (6.3٪)، پێشمەرگە (4.0٪)، بێکاران (3.3٪)، و فەرمانبەرانی حکوومەت (2.0٪). ئەم دابەشبوونە ڕەنگدانەوەی ئابوورییەکی گوندنشینی نیمچە تەقلیدییە، کە تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و چاڵاکییە ئابوورییە نافەرمییەکان دەبەستێت، لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە قوتابیان.
6- باری پیشەیی دوای ڕاگواستن: دوای ڕاگواستن، پێکهاتەی پیشەیی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕا. بێکاری بوو بە هاوپۆلی سەرەکی و کاریگەری لەسەر (149) بەشداربوو (49.7٪) هەبوو، کە ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە ئاستی پێش ڕاگواستن، کاروباری ناوماڵیش بۆ (76) کەس (25.3٪) زیادی کرد، لە کاتێکدا چاڵاکییە بازرگانییە بچووکەکان تا ڕادەیەک بە جێگیری لە 18.3٪ مانەوە. لە بەرانبەردا ڕێژەی قوتابیان بە شێوەیەکی توند دابەزی بۆ تەنیا 5 کەس (1.7٪)، و پیشە پەیوەندیدارەکان بە کشتوکاڵ (وەک جوتیاری و ئاژەڵداری) بە کردەیی نەمان. ئەم گۆڕانکارییە تیشک دەخاتە سەر هەرەسهێنانی چاڵاکییە ئابوورییە تەقلیدییەکان و سەرهەڵدانی پاشکۆیەتی ئابووری و بێکارییەکی بەرفراوان.
7- ساڵی ڕاگواستن: داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆرینەی ڕاگواستنەکان لە ماوەی ساڵانی 1979-1989دا ڕوویان داوە، کە 213 بەشداربوو (71.0٪) دەگرێتەوە. ڕێژەیەکی کەمتر (27.0٪) لەنێوان ساڵانی 1968-1978دا تووشی ڕاگواستن بوون، لە کاتێکدا تەنیا 2.0٪ لەنێوان ساڵانی 1990-2000دا ڕاگوێزراون. ئەم چڕبوونەوەیە ئەوە دەردەخات کە ڕاگواستن لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەمدا لە هەموو کاتێک توندتر بووە، کە هاوکات بووە لەگەڵ ماوەکانی ناسەقامگیری سیاسی و ململانێ لە ناوچەکەدا.
بەگشتی وەڵامەکان گۆڕانکارییەکی پێکهاتەیی قووڵ لە ژیانی کەسانی ڕاگوێزراودا نیشان دەدەن. گواستنەوە لە ژینگەی گوندەکانەوە بۆ نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکاندا، لەگەڵ هەرەسهێنانی پیشە تەقلیدییەکان و بەرزبوونەوەی توندی بێکاری، جەخت لەسەر ئەو تێکچوونە بەرفراوانە کۆمەڵایەتی-ئابوورییە دەکاتەوە کە بەهۆی ڕاگواستنەوە دروست بووە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر بارودۆخی ژیانیان گۆڕی، بەڵکو ڕۆڵ و دەرفەتە ئابوورییەکانیشیان دووبارە پێناسە کردەوە، کە بووە هۆی دروستبوونی پاشکۆیەتی و لاوازییەکی درێژخایەن لەنێوان دانیشتوانی زیانلێکەوتوودا.
- خستنەڕوو و شیکردنەوەی زانیارییەکانی نموونەی توێژینەوەکە بەپێێ ڕەهەندەکان: لەم باسەدا بۆ زانینی کاریگەریی ڕاگواستنی گوندەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی بەپێ ڕەهەندە کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری، تەندروستی و کولتووری بەپێ برگەکانی توێژینەوەکە دەخەینە ڕوو.
خشتەی(3) خستنەڕووی شیکردنەوەی زانیارییەکان بەپێ ڕەهەندی کۆمەڵایەتی ڕوون دەکاتەوە
|
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی |
بڕگەکان |
ناوەند ژمێریاری |
لادانی پێوانەیی |
ڕ.لەگەڵبوون |
ڕیزبەندی |
||||
|
Q1 |
ئۆردوگا زۆرەملێیەکان بوونە هۆی دروستبوونی کێشەی نوێی کۆمەڵایەتی (وەک: ناکۆکی، تاوان، بێکاری). |
3.27 |
1.43 |
%65.4 |
5 |
||||
|
Q2 |
نیشتەجێبوون لە ئۆردوگاکاندا بووەتە هۆی دروستبوونی پەیوەندی نوێ لەگەڵ خێڵ و تیرەی تر |
3.85 |
0.98 |
%77.0 |
4 |
||||
|
Q3 |
ڕاگواستنەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەرتەوازەیی خێزان هەبوو |
4.53 |
0.87 |
%90.7 |
1 |
||||
|
Q4 |
دوای ڕاگواستن هاوکاری و پشتگیری نێوان خێزانەکان کەم بوو |
3.89 |
1.28 |
%77.8 |
3 |
||||
|
Q5 |
هەست بە دابڕان لە کۆمەڵگای خۆماندا کردووە |
4.16 |
1.13 |
%83.2 |
2 |
||||
|
Q6 |
ئاستی متمانەی کۆمەڵایەتی لەناو دانیشتوانی ئۆردوگاکەدا زۆر نزم بوو. |
2.22 |
1.32 |
%44.4 |
6 |
||||
|
Total |
3.65 |
1.16 |
%73 |
|
|||||
ئەنجامەکانی ئەم خشتەیەی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی دەریدەخەن، کە ڕاگواستنی گوندەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگای کوردیدا دروست کردووە، بەتایبەتی لە پەیوەندی بە یەکگرتوویی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە قووڵەکانەوە، تێکڕای نمرەی گشتی ناوەندی ژمێرەیی (M = 3.65) و ڕێژەی ڕێککەوتن (73%) ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆربەی وەڵامدەران دان بە بوونی ئەم کاریگەرییە کۆمەڵایەتییانەدا دەنێن لە ئاستێکی بەرزدا.
پرسیاری 3 پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بە بەرزترین تێکڕای نمرەی ناوەندی ژمێرەیی (M = 4.53) و ڕێژەی لەگەڵبوون (90.7%). ئەم ئەنجامە بە توندی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئاوارەبوون کاریگەرییەکی نەرێنی قووڵی لەسەر یەکگرتوویی خێزان هەبووە. لێک دابران و پارچە پارچەبوونی پێکهاتەی خێزان یەکێکە لە گرنگترین دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکان، کە ڕەنگدانەوەی تێکچوونی سیستەمە خێزانییە نەریتییەکانە.
پرسیاری 5 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە (M = 4.16؛ 83.2%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆری یەکەکانی توێژینەوە هەستی دابڕانی کۆمەڵایەتییان هەبووە. ئەم دۆزینەوەیە لاوازبوونی پەیوەندی تاکەکان بە کۆمەڵگا ڕەسەنەکانیانەوە نیشان دەدات و ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دوای ڕاگواستن. پرسیاری 4 پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە (M = 3.89؛ 77.8%)، کە دەریدەخات پشتیوانی و هاوکاری هاوبەش لەنێوان خێزانەکاندا دوای ڕاگواستن کەمیکردووە خێزانەکان نەیانتوانیوە هاوکاری یەکتر بکەن بەهۆی سیاسیەتەکانی ڕژێمی بەعسەوە. ئەم کەمبوونەوەی تۆڕەکانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەی تێکچوونی یەکڕیزی کۆمەڵایەتییە، کە بەشێوەیەکی نەریتی ڕۆڵێکی سەرەکی لە کۆمەڵگای کوردیدا دەگێڕێت.
پرسیاری 2 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە (M = 3.85؛ 77.0%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاگواستن یارمەتیدەر بووە بۆ پێکهێنانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ لەگەڵ هۆز و گروپەکانی تردا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی ئەنجامێکی ئەرێنی سنووردار، کە تێیدا شێوازە نوێیەکانی کارلێکی کۆمەڵایەتی سەرهەڵ دەدەن سەرەڕای تێکچوونەکە. پرسیاری 1 پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە (M = 3.27؛ 65.4%)، کە ئاستێکی مامناوەندی ڕێککەوتن نیشان دەدات لەسەر ئەوەی ڕاگواستن بەشدار بووە لە سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان وەک ململانێ، تاوان و بێکاری، هەرچەندە ئەم کێشانە بوونیان هەیە، بەڵام وەک گرنگترین دەرئەنجامەکان سەیر ناکرێن.
پرسیاری 6 پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە (M = 2.22؛ 44.4%)، کە ئاماژەیە بۆ ڕێککەوتنێکی تاڕادەیەک کەم سەبارەت بە کەمبوونەوەیەکی توندی متمانەی کۆمەڵایەتی لەنێوان دانیشتووانی کەمپەکاندا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە سەرەڕای کاریگەرییە نەرێنییەکانی تر، متمانەی کۆمەڵایەتی ڕەنگە تا ئاستێکی مەترسیدار تێک نەچووبێت، یان تێڕوانینەکان لەنێوان وەڵامدەراندا جیاواز بن.
لە کۆتاییدا، ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ئاوارەبوونی گوندەکان کاریگەرییەکی بە پلەی یەکەم نەرێنی لەسەر ڕەهەندی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردی هەبووە. گرنگترین کاریگەرییەکان لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان، زیادبوونی هەستی دابڕانی کۆمەڵایەتی و لاوازبوونی سیستەمەکانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، هەرچەندە هەندێک لایەنی ئەرێنی، وەک پێکهێنانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ، دیارن، بەڵام لە چاو دەرئەنجامە نەرێنییە فراوانترەکاندا سنووردارن.
خشتەی(4) خستنەڕووی شیکردنەوەی زانیارییەکان بەپێ ڕەهەندی دەروونی ڕوون دەکاتەوە
|
ڕەهەندی دەروونی |
بڕگەکان |
ناوەند ژمێریاری |
لادانی پێوانەیی |
ڕ.لەگەڵبوون |
ڕیزبەندی |
|
Q7 |
دوای ئەو ڕووداوە خۆم و ئەندامانی خێزانەکەم تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بووین . |
4.65 |
0.60 |
%93 |
2 |
|
Q8 |
بیرەوەرییەکان بەردەوام کاریگەریی لەسەر بارودۆخی دەروونیم هەیە. |
4.49 |
0.70 |
%89.8 |
5 |
|
Q9 |
پشتیوانی دەروونی لەلایەن دەزگا یان کۆمەڵگاوە بەردەست نەبوو. |
4.69 |
0.51 |
%93.8 |
1 |
|
Q10 |
لە ڕووی دەروونییەوە لە ئوردوگاکاندا هەستمان بە تەنیایی و دابرانی ژیان دەکرد. |
4.55 |
0.66 |
%91 |
4 |
|
Q11 |
منداڵانی ڕاگوێزراو کێشەی دەروونی و پەروەردەییان بۆ دروست بوو بوو. |
4.56 |
0.75 |
%91.2 |
3 |
|
Q12 |
ترس و دڵەڕاوکێ لە دووبارەبوونەوەی ڕاگواستن کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان هەبوو. |
4.42 |
0.72 |
%88.4 |
6 |
|
Total |
4.56 |
0.78 |
%91.2 |
|
|
ئەنجامەکانی ڕەهەندی دەروونی دەریدەخەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندەکان کاریگەرییەکی قووڵ و بەربڵاوی لەسەر خۆشگوزەرانی دەروونی تاکەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی هەبووە. تێکڕای نمرەی گشتی (M = 4.56) و ڕێژەی بەرزی ڕێژەی ڵەگەڵبوون (91.2%) ئاماژەیە بۆ کۆدەنگییەکی زۆر بەهێز لەنێوان وەڵامدەراندا سەبارەت بە توندی دەرئەنجامە دەروونییەکان کە پەیوەستن بە ڕاگواستنەوە.
لە ئاستی پرسیارەکاندا، پرسیاری 9 پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە (M = 4.69، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 93.8%)، کە دەریدەخات پشتیوانی دەروونی لەلایەن دامەزراوەکان یان کۆمەڵگاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست نەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەلێنێکی گرنگ لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی و وەڵامدانەوەی دامەزراوەیی، کە باری دەروونی دانیشتووانە ئاوارەبووەکان قورستر دەکات. پرسیاری 7 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە (M = 4.65، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 93%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەڵامدەران و ئەندامانی خێزانەکانیان ئاستێکی بەرزی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان ئەزموون کردووە دوای ڕاگواستن.
لە پلەی سێیەمدا، پرسیاری 11 (M = 4.56، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 91.2%) نیشان دەدات کە منداڵە ڕاگوێزراوەکان کێشەی دەروونی و پەروەردەییان بۆ دروست بووە. پرسیاری 10 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە (M = 4.55، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 91%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاکەکان هەستی تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتییان ئەزموون کردووە لەناو کەمپەکانی ڕاگواستندا، ئەمەش زیاتر چەمکی دابڕانی دەروونی وەک دەرئەنجامێکی سەرەکی ڕاگواستنی زۆرەملێ پشتڕاست دەکاتەوە. پرسیاری 8 (M = 4.49، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 89.8%)، پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی یادەوەرییە دڵتەزێنەکان بەردەوام کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی وەڵامدەران بە تێپەڕبوونی کات هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوونی زەبر و زەنگ و ئەگەری بوونی حاڵەتە دەروونییە درێژخایەنەکان.
لە کۆتاییدا، پرسیاری 12 پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە (M = 4.42، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 88.4%)، کە دەریدەخات ترس و دڵەڕاوکێ لە دووبارەبوونەوەی ڕاگواستن کاریگەرییەکی بەردەوامی لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبووە. هەرچەندە لە پلەی کۆتاییدایە، بەڵام تێکڕای بەرزی نمرەکە هێشتا ڕەنگدانەوەی بارێکی دەروونی بەرچاوە.
بەگشتی، ئەنجامەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاگواستنی زۆرەملێ بووەتە هۆی دەرئەنجامە دەروونییە توندەکان بۆ دانیشتووانی کورد، کە بە ناڕەحەتی سۆزداری بەربڵاو، زەبر و زەنگی بەردەوام، نەبوونی پشتیوانی دەروونی، و کاریگەری بەرچاو لەسەر خۆشگوزەرانی منداڵان تایبەتمەندە. تێکڕای نمرە بەرزەکان بە بەردەوامی لە سەرانسەری هەموو پرسیارەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕەهەندی دەروونی یەکێکە لە گرنگترین بوارەکانی کاریگەری.
خشتەی(5) خستنەڕووی شیکردنەوەی زانیارییەکان بەپێ ڕەهەندی ئابووری ڕوون دەکاتەوە
|
ڕەهەندی ئابووری |
بڕگەکان |
ناوەند ژمێریاری |
لادانی پێوانەیی |
ڕ.لەگەڵبوون |
ڕیزبەندی |
|
Q13 |
ڕاگواستنەکە بووە هۆی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێویم (وەک: زەوی کشتوکاڵی، ئاژەڵداری). |
4.56 |
0.67 |
%91.2 |
1 |
|
Q14 |
ئاستی بێکاری لەناو کۆمەڵگای ڕاگوێزراودا زیادی کرد. |
4.53 |
0.77 |
%90.6 |
2 |
|
Q15 |
داهاتی خێزانە ڕاگوێزراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. |
4.51 |
0.90 |
%90.2 |
3 |
|
Q16 |
پشتبەستن بە هاوکارییە حکومی و ڕێکخراوەییەکان زیادی کرد. |
1.47 |
0.75 |
%29.4 |
7 |
|
Q17 |
توانای خێزانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان کەمی کردوە. |
4.43 |
0.65 |
%88.6 |
4 |
|
Q18 |
مووچە و قەرەبوم لە ڕژێم وەرنەگرت |
3.41 |
1.66 |
%68.2 |
5 |
|
Q19 |
ئەو قەرەبووەی وەرمگرتبوو بەس بوو بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ |
2.14 |
1.45 |
%42.8 |
6 |
|
Total |
3.57 |
0.97 |
%71.4 |
|
|
ئەنجامەکانی ڕەهەندی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندەکان کاریگەرییەکی بەرچاو و فرە ڕەهەندی لەسەر بارودۆخی ئابووری دانیشتووانی کورد هەبووە. تێکڕای نمرەی گشتی (M = 3.57) و ڕێژەی ڕێژەی ڵەگەڵبوون (71.4%) ئاستێکی بەرزی تێگەیشتنی گشتی لە تێکچوونی ئابووری نیشان دەدەن، هەرچەندە کەمێک گۆڕانکاری زیاتری تێدایە بە بەراورد بە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان.
لە ئاستی پرسیارەکاندا، بڕگەی 13 پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە (M = 4.56، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 91.2%)، کە دەریدەخات ڕاگواستن بووەتە هۆی لەدەستدانی سەرچاوە سەرەکییەکانی بژێوی ژیان، وەک زەوی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری. ئەم دۆزینەوەیە جەخت لەسەر شۆکی بنەڕەتی ئابووری دەکاتەوە کە خێزانە ڕاگوێزراوەکان ئەزموونیان کردووە، چونکە ڕێگاکانی داهاتی نەریتی بە توندی تێکچوون. بڕگەی 14 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە (M = 4.53، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 90.6%)، کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونێکی بەرچاو لە بێکاریدا لەناو کۆمەڵگا ڕاگوێزراوەکاندا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سنوورداربوونی هەلی کار و ئەو ئاستەنگە پێکهاتەییانەیە کە لە گونجاندن لەگەڵ ژینگە ئابوورییە نوێیەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
لە پلەی سێیەمدا، بڕگەی 15 (M = 4.51، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 90.2%) کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە داهاتی ماڵان لەنێوان خێزانە ڕاگوێزراوەکاندا نیشان دەدات. ئەم ئەنجامە پەیوەندییەکی نزیکی بە لەدەستدانی بژێوی ژیان و زیادبوونی بێکارییەوە هەیە، کە قووڵایی سەختی ئابووری زیاتر دەکات. برگەی17 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە (M = 4.43، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 88.6%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی توانای خێزانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، ئەمەش جەخت لەسەر تێکچوونی ئاستی ژیان و زیادبوونی لاوازی ئابووری دەکاتەوە.
بڕگەی 18 (M = 3.41، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 68.2%)، پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەشێکی بەرچاو لە وەڵامی یەکەکانی توێژینەوەکە مووچە یان قەرەبوویان لە ڕژێم وەرنەگرتووە، بەڵام تێکڕای مامناوەندی نمرەکە ئاماژەیە بۆ هەندێک جیاوازی لە ئەزموونەکانی نێوان یەکەکانی توێژینەوەکە. بڕگەی 19 پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە (M = 2.14، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 42.8%)، کە دەریدەخات ئەو قەرەبووەی وەرگیراوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەس نەبووە بۆ بونیاتنانەوەی ژیانێکی نوێ.
لە کۆتاییدا، بڕگەی 16 پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە (M = 1.47، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 29.4%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پشت بەستن بە یارمەتی حکومەت و ڕێکخراوەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک زیادبوونێک نەبینراوە، ئەمەش ڕەنگە ڕەنگدانەوەی سنوورداربوونی دەستکەوتنی یارمەتی، دابەشکردنی نایەکسان، یان ناڕەزایی بێت لە سیستەمەکانی پشتیوانی بەردەست.
بەگشتی، یەکەکان دەریدەخەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێ دەرئەنجامی ئابووری توند و بە پلەی یەکەم نەرێنی بۆ کۆمەڵگای کوردی هەبووە. گرنگترین کاریگەرییەکان بریتیین لە لەدەستدانی بژێوی ژیان، زیادبوونی بێکاری، کەمبوونەوەی داهاتی ماڵان، و کەمبوونەوەی توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان. هەرچەندە قەرەبوو و میکانیزمەکانی پشتیوانی دامەزراوەیی بوونیان هەیە، بەڵام وا دیارە ناتەواون و بە شێوەیەکی نایەکسان دابەش کراون.
خشتەی(6) خستنەڕووی شیکردنەوەی زانیارییەکان بەپێ ڕەهەندی تەندروستی ڕوون دەکاتەوە
|
ڕەهەندی تەندروستی |
بڕگەکان |
ناوەند ژمێریاری |
لادانی پێوانەیی |
ڕ.لەگەڵبوون |
ڕیزبەندی |
|
Q20 |
نەخۆشییە دەروونییەکان (وەک نیگەرانی و خەفەت) زیاد بوون |
4.66 |
0.63 |
%93.2 |
1 |
|
Q21 |
لە ئەنجامی ڕاگواستنەکەدا، خۆم و کەس و کاری خۆم تووشی نەخۆشی جەستەیی ( شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ) بووینەوە |
4.53 |
0.65 |
%90.6 |
2 |
|
Q22 |
ڕاگواستنەکە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان بەهۆی ژینگەی ناتەندروستەوە. |
4.34 |
0.87 |
%86.8 |
4 |
|
Q23 |
دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بۆ قوربانیانی ڕاگواستن قورس بوو. |
4.55 |
0.67 |
%91 |
3 |
|
Q24 |
خۆراکی ناتەندروست و کەمی ئاو و کارەبا کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی هەبووە. |
4.31 |
0.96 |
%86.2 |
5 |
|
Q25 |
نەخۆشییە دەروونییەکان (وەک نیگەرانی و خەفەت) زیاد بوون |
4.26 |
0.98 |
%85.2 |
6 |
|
Total |
4.44 |
0.79 |
%88.8 |
|
|
ئەنجامەکانی خشتەکە دەریدەخەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندەکان کاریگەرییەکی قووڵ و فرە لایەنەی لەسەر بارودۆخی تەندروستی دانیشتووانی کورد هەبووە. تێکڕای نمرەی گشتی (M = 4.44) و ڕێژەی بەرزی ڕێژەی ڵەگەڵبوون (88.8%) ئاماژەیە بۆ کۆدەنگییەکی بەهێز لەنێوان وەڵامدەراندا سەبارەت بە دەرئەنجامە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی کە پەیوەستن بە ڕاگواستنەوە.
لە ئاستی پرسیارەکاندا، بڕگەی 20 پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە (M = 4.66، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 93.2%)، کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونێکی بەرچاو لە تێکچوونە دەروونییەکان وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. بڕگەی 21 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە (M = 4.53، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 90.6%)، کە نیشان دەدات وەڵامدەران و ئەندامانی خێزانەکانیان زیادبوونێکیان لە نەخۆشییە جەستەییەکاندا ئەزموون کردووە، لەوانە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێکچوونی گشتی تەندروستی جەستەییە لە دوای ڕاگواستن. لە پلەی سێیەمدا، بڕگەی 23 (M = 4.55، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 91%) دەریدەخات کە دەستگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بۆ تاکە ڕاگوێزراوەکان قورس بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەربەست لەناو سیستەمی چاودێری تەندروستی و سنوورداربوونی.
بڕگەی 22 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە (M = 4.34، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 86.8%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاگواستن بەشدار بووە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان بەهۆی بارودۆخی ژینگەیی ناتەندروستەوە. بڕگەی 24 پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە (M = 4.31، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 86.2%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆراکی خراپ، هەروەها کەمی ئاو و کارەبا، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی هەبووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کاریگەری تێکەڵاوی کەموکوڕییەکانی ژێرخان و سنوورداربوونی دەستگەیشتن بە سەرچاوە سەرەکییەکانە.
لە کۆتاییدا، بڕگەی 25 پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە (M = 4.26، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 85.2%). هەرچەندە ئەم پرسیارەش پەیوەندی بە زیادبوونی تێکچوونە دەروونییەکانەوە هەیە، بەڵام پلەی نزمتر بە بەراورد بە بڕگەی 20 ئاماژەیە بۆ جیاوازییەکی کەم لە تێڕوانینەکانی وەڵامدەراندا؛ سەرەڕای ئەوەش، تێکڕای بەرزی نمرەکە هێشتا ئاستێکی بەرچاوی ناڕەحەتی دەروونی نیشان دەدات.
بەگشتی، ئەنجامەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێ بووەتە هۆی دەرئەنجامی تەندروستی توند بۆ دانیشتووانی کورد، کە هەردوو ڕەهەندی جەستەیی و دەروونی دەگرێتەوە. گرنگترین کاریگەرییەکان بریتین لە زیادبوونی تێکچوونەکانی تەندروستی دەروونی، زیادبوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جەستەییەکان، سنوورداربوونی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان بەهۆی بارودۆخی خراپی ژیانەوە.
خشتەی(7) خستنەڕووی شیکردنەوەی زانیارییەکان بەپێ ڕەهەندی کولتووری ڕوون دەکاتەوە
|
ڕەهەندی کولتووری |
بڕگەکان |
ناوەند ژمێریاری |
لادانی پێوانەیی |
ڕ.لەگەڵبوون |
ڕیزبەندی |
|
Q26 |
ڕاگواستنەکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هونەر و ئەدەبیاتی کوردی هەبووە. |
3.89 |
1.43 |
%77.8 |
1 |
|
Q27 |
هەوڵەکان بۆ پاراستنی کولتوور و ناسنامەی کوردی لەناو ئۆردوگاکاندا بەربەستی زۆری هەبووە. |
3.24 |
1.61 |
%64.8 |
3 |
|
Q28 |
تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی تر لە ئۆردوگاکەدا بووە هۆی گۆڕینی شێوازی ژیانمان |
2.35 |
1.49 |
%47 |
4 |
|
Q29 |
ڕاگواستنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بوە هۆی لاوازبوونی زمانی دایک لە ناو خێزان و کۆمەڵگاکەماندا. |
3.38 |
1.57 |
%67.6 |
2 |
|
Q30 |
جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لە ناو ئۆردوگاکاندا زۆر کەمی کرد. |
1.98 |
1.18 |
%39.6 |
5 |
|
Total |
2.98 |
1.45 |
%59.6 |
|
|
ئەنجامەکانی خشتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندەکان کاریگەرییەکی مامناوەند، بەڵام بەرچاوی لەسەر پێکهاتەی کولتووری کۆمەڵگای کوردی هەبووە. تێکڕای نمرەی گشتی (M = 2.98) و ڕێژەی ڕێژەی ڵەگەڵبوون (59.6%) ئاستێکی تاڕادەیەک نزمتری کاریگەری نیشان دەدەن بە بەراورد بە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی، دەروونی، تەندروستی و ئابوورییەکان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هەرچەندە کاریگەرییە کولتوورییەکان بوونیان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی کەمتر یەکسان ئەزموون کراون یان لەنێوان وەڵامدەراندا بەو شێوەیە تێگەیشتنیان بۆ نییە.
لە ئاستی پرسیارەکاندا، بڕگەی 26 پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە (M = 3.89، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 77.8%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاگواستن کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر هونەر و ئەدەبی کوردی هەبووە. بڕگەی 29 پلەی دووەمی بەدەستهێناوە (M = 3.38، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 67.6%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاگواستن بەشدار بووە لە لاوازبوونێکی بەرچاو لە زمانی دایک لەناو خێزانەکان و کۆمەڵگا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەترسییە ئەگەرییەکانی داخورانی زمان لەژێر بارودۆخی ڕاگواستن و تێکچوونی کۆمەڵایەتیدا.
بڕگەی 27 پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە (M = 3.24، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 64.8%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کولتوور و ناسنامەی کوردی لەناو کەمپەکانی ڕاگواستندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو بوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کۆت و بەندە پێکهاتەیی و ژینگەییەکانە کە ڕێگرن لە بەردەوامبوونی کولتووری. بڕگەی 28 پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە (M = 2.35، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 47%)، کە نیشان دەدات کارلێککردن لەگەڵ گروپەکانی تر لە کەمپەکاندا بووەتە هۆی هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا، بەڵام تێکڕای تاڕادەیەک نزم ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو گۆڕانکارییانە بە شێوەیەکی گشتی تێگەیشتنیان بۆ نییە یان لەنێوان وەڵامدەراندا بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازن.
لە کۆتاییدا، بڕگەی 30 پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە (M = 1.98، ڕێژەی ڵەگەڵبوون = 39.6%)، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەمبوونەوەی جلوبەرگی کوردی نەریتی لەناو کەمپەکاندا بە شێوەیەکی بەهێز وەک کێشەیەکی سەرەکی لەلایەن زۆربەی وەڵامدەرانەوە تێگەیشتنی بۆ نییە، ئەمەش ڕەنگە ئەوە بگەیەنێت کە هەندێک دەربڕینی کولتووری دیار یان زیاتر خۆڕاگرن یان بە کەمتر ناوەندی دادەنرێن بە بەراورد بە زمان و ناسنامە.
بەگشتی، ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەرئەنجامە کولتوورییەکانی ڕاگواستنی زۆرەملێ، هەرچەندە بوونیان هەیە، بەڵام کەمتر دیارن لە کاریگەرییەکانی دیکە کە لە ڕەهەندەکانی تردا بەدی کراون. گرنگترین کاریگەرییە کولتوورییەکان بریتین لە تێکچوونی دەربڕینی هونەری و ئەدەبی، ئاستەنگەکان لە پاراستنی ناسنامەی کولتووری، و لاوازبوونی وردە وردەی زمانی کوردی. بەڵام، لایەنەکانی دیکە، وەک جلوبەرگی نەریتی و گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیان، وادیارە کەمتر بە شێوەیەکی یەکسان کاریگەرییان لەسەرە.
- خستنەڕووی ڕەهەندەکانی توێژینەوەکە بەپێی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە:
1- ڕەگەز: بەمەبەستی دۆزینەوەی جیاوازی نێوان گۆڕاوی ڕەگەز لەسەر ڕەهەندەکانی توێژینەوەکە، سوودمان لە تاقیکردنەوەی(t) بۆ دوو نموونەی سەربەخۆ(Independent Samples t-test) وەرگرت، وەک لە خشتەی(8) ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی(8) ئەنجامی جیاوازییەکان لەسەر ڕەهەندەکان بەپێی گۆڕاوی ڕەگەز دەخاتە ڕوو
|
ڕهگهز |
N |
ناوەندی ژمێرەیی (Mean) |
لادانی پێوانەیی |
بەهاى t-test |
بەهاى ئەگەرى |
ئاستی ئاماژهداری له(0.05) |
|
|
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی |
نێر |
223 |
3.68 |
0.46 |
2.018 |
0.045 |
بەڵگەدارە |
|
مێ |
76 |
3.57 |
0.39 |
||||
|
ڕەهەندی دەروونی |
نێر |
223 |
4.56 |
0.43 |
-0.686 |
0.493 |
بەڵگەدار نییە |
|
مێ |
76 |
4.59 |
0.33 |
||||
|
ڕەهەندی ئابووری |
نێر |
223 |
3.63 |
0.48 |
3.130 |
0.002 |
بەڵگەدارە |
|
مێ |
76 |
3.43 |
0.46 |
||||
|
ڕەهەندی تەندروستی |
نێر |
223 |
4.67 |
0.41 |
-0.922 |
0.357 |
بەڵگەدار نییە |
|
مێ |
76 |
4.72 |
0.34 |
||||
|
ڕەهەندی کولتووری |
نێر |
223 |
3.03 |
0.61 |
2.988 |
0.003 |
بەڵگەدارە |
|
مێ |
76 |
2.78 |
0.68 |
بەهادارى ئامارییە لە ئاستی (0.05>p) نموونەی توێژینەوە=300
لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی کاریگەری ڕاگواستی گوندەکان لەسەر کۆمەڵگای کوردی دەرکەوتووە، بەهای p-value(0.045) بچووکترە لە ئاستی دەلالەتی(0.05) ئەو جیاوازییەش، لە بەرژەوەندی ڕەگەزی نێردایە، چونکە ناوەندە ژمێرییەکەی بریتییە لە( 3.68) گەورەترە لە ناوەندە ژمێرەیی ڕەگەزی مێ، کە بریتییە لە(3.57)، کەواتە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، کە پەیوەندی بە کاریگەریی ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکانەوە هەیە لە ڕەگەزی نێر زیاترە وەک لە ڕەگەزی مێ، هۆکاری ئەمەش دەکرێ بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، ئەمە بێت کە ڕەگەزی نێر بەپرسیاریەتی زیاتر بێت. بەهەمان شێوە لە ڕەهەندی ئابووری و ڕەهەندی کولتوری، بەپیێ شیکردنەوەی خشتەکە ڕەگەز جیاوازییەکی دیاری هەبووە لەسەر هەردوو ڕەهەندەکە، لەبەرئەوەی لە ڕەهەندی ئابووری بەهای p-value(0.002) بچووکترە لە ئاستی دەلالەتی(0.05) ئەو جیاوازییەش، بەهەمان شێوە بۆ ڕەگەزی نێر دەگەرێتەوە، چونکە ناوەندی ژمێرەیی ڕەگەزی نێر(3.63) گەورەترە لە ناوەندە ژمێرەیی ڕەگەزی مێ، کە بریتییە لە(3.43)، بەهەمان شێوە ڕەهەندی کولتووری جیاوازیەکە بۆ ڕەگەزی نێرە دەگەرێتەوە، چونکە ناوەندە ژمێرەیی ڕەگەزی نێر گەورەترە لە ڕەگەزی مێ، کەواتە ڕاگواستنەکە کاریگەری زیاتر لەسەر ڕەگەزی نێر بووە وەک لە ڕەگەزی مێ.
لە ڕەهەندی دەروونی و تەندروستی، گۆڕاوی ڕەگەز هیچ جیاوازییەکی نەبووە، واتە کرداری ڕاگواستن لەسەر کۆمەڵگای کوردی لەڕووی دەروونی و تەندروستییەوە هەمان کاریگەرییان لەسەر ڕەگەزی نێر و مێ هەبووە، هیچ جیاوازییەکان لەنێوانیان بەدی نەکراوە.
2- تەمەن: بە مەبەستی دەرهێنانی ڕۆڵی گۆڕاوی دیمۆگرافی تەمەن لەسەر هەر پێنج ڕەهەندی توێژینەوەکە، توێژەر پەنای بردۆتە بەر هاوکێشەی( One Way ANOVA) لەم بارەیەوە ئەنجامەکان لە خشتەی (9) خراوەتە ڕوو.
خشتەی(9) ئەنجامی جیاوازییەکان لەسەر ڕەهەندەکان بەپێی گۆڕاوی تەمەن دەخاتە ڕوو
|
ڕەهەندەکان |
تەمەن |
N |
ناوەندی ژمێرەیی (Mean) |
لادانی پێوانەیی |
بەهاى t-test |
بەهاى ئەگەرى |
ئاستی ئاماژهداری له(0.05) |
|
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی |
25-35ساڵ |
8 |
3.42 |
0.20 |
2.978 |
0.012 |
بەڵگەدارە |
|
36-46ساڵ |
23 |
3.76 |
0.30 |
||||
|
47-57ساڵ |
70 |
3.53 |
0.46 |
||||
|
58-68ساڵ |
108 |
3.73 |
0.46 |
||||
|
69-79ساڵ |
85 |
3.64 |
0.44 |
||||
|
80-90ساڵ |
6 |
3.92 |
0.31 |
||||
|
ڕەهەندی دەروونی |
25-35ساڵ |
8 |
4.37 |
0.47 |
0.816 |
0.539 |
بەڵگەدار نییە |
|
36-46ساڵ |
23 |
4.62 |
0.33 |
||||
|
47-57ساڵ |
70 |
4.55 |
0.34 |
||||
|
58-68ساڵ |
108 |
4.56 |
0.30 |
||||
|
69-79ساڵ |
85 |
4.58 |
0.33 |
||||
|
80-90ساڵ |
6 |
4.64 |
0.22 |
||||
|
ڕەهەندی ئابووری |
25-35ساڵ |
8 |
3.34 |
0.39 |
1.624 |
0.153 |
بەڵگەدار نییە |
|
36-46ساڵ |
23 |
3.53 |
0.25 |
||||
|
47-57ساڵ |
70 |
3.56 |
0.40 |
||||
|
58-68ساڵ |
108 |
3.57 |
0.39 |
||||
|
69-79ساڵ |
85 |
3.66 |
0.31 |
||||
|
80-90ساڵ |
6 |
3.60 |
0.31 |
||||
|
ڕەهەندی تەندروستی
|
25-35ساڵ |
8 |
4.13 |
0.70 |
3.615 |
0.003 |
بەڵگەدارە |
|
36-46ساڵ |
23 |
4.40 |
0.43 |
||||
|
47-57ساڵ |
70 |
4.41 |
0.45 |
||||
|
58-68ساڵ |
108 |
4.43 |
0.42 |
||||
|
69-79ساڵ |
85 |
4.57 |
0.30 |
||||
|
80-90ساڵ |
6 |
4.08 |
0.49 |
||||
|
ڕەهەندی کولتووری |
25-35ساڵ |
8 |
3.17 |
0.31 |
0.479 |
0.792 |
بەڵگەدار نییە |
|
36-46ساڵ |
23 |
3.00 |
0.58 |
||||
|
47-57ساڵ |
70 |
3.02 |
0.62 |
||||
|
58-68ساڵ |
108 |
2.96 |
0.66 |
||||
|
69-79ساڵ |
85 |
2.93 |
0.64 |
||||
|
80-90ساڵ |
6 |
2.73 |
0.99 |
بەهادارى ئامارییە لە ئاستی (0.05>p) نموونەی توێژینەوە=300
بەپیێ شیکردنەوەی خشتەکە، لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و ڕەهەندی تەندروستی، تەمەن جیاوازییەکی دیاری هەیە، لەبەرئەوەی لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی بەهای p-value(0.012) بچووکترە لە ئاستی دەلالەتی(0.05) ئەو جیاوازییەش بەهەمان شێوە بۆ تەمەنی(47-57ساڵ ) و (58-68ساڵ )دەگەرێتەوە، بەڵام تەمەنەکانی تر هیچ جیاوازییەکیان لەسەر کاریگەریی ڕاگواستن لەڕووی ڕەهەندی کۆمەڵاتییەوە نییە، بەهەمان شێوە ڕەهەندی تەندروستی تەمەن کاریگەری بەرچاوی لەسەر ڕەهەندی تەندروستی هەیە بەپیێ وەڵامی یەکەکانی نموونەی توێژینەوەکە، جیاوازییەکەش بۆ تەمەنی نێوان (25-35ساڵ ) و (69-79ساڵ ) دەگەرێتەوە، چونکە جیاوازی ناوەندە ژمێرەیی نێوان هەردوو تەمەنەکە (0.45)ە کەواتە ڕاگواستنەکە کاریگەری زیاتر لەسەر هەردوو تەمەنەکە هەبووە لەچاو تەمەنەکانی تر.
کاریگەریی ڕاگواستن لەڕووی دەروونی، ئابووری و کولتووری، تەمەن هیچ جیاوازییەکی نەبووە، هیچ جیاوازییەکی گرنگ لەنێوان گرووپەکانی تەمەندا بەدی نەکراوە. هەموو گروپەکان وەکو راگواستن کاریگەری هەبووە لەسەریان.
3. ئاستی خوێندن: بە مەبەستی دەرهێنانی ڕۆڵی گۆڕاوی دیمۆگرافی ئاستی لەسەر هەر پێنج ڕەهەندی توێژینەوەکە، توێژەر پەنای بردووەتە بەر هاوکێشەی( One Way ANOVA) لەم بارەیەوە ئەنجامەکان لە خشتەی (10) خراوەتە ڕوو.
خشتەی(10) ئەنجامی جیاوازییەکان لەسەر ڕەهەندەکان بەپێی گۆڕاوی ئاستی خوێندن دەخاتەڕوو
|
ڕەهەندەکان |
ئاستی خوێندن |
N |
ناوەندی ژمێرەیی (Mean) |
لادانی پێوانەیی |
بەهاى t-test |
بەهاى ئەگەرى |
ئاستی ئاماژهداری له(0.05) |
|
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی |
نەخوێندەوار |
66 |
3.67 |
0.40 |
0.799 |
0.551 |
بەڵگەدار نییە |
|
سەرەتایی |
96 |
3.69 |
0.49 |
||||
|
ناوەندی |
64 |
3.60 |
0.45 |
||||
|
ئامادەیی |
52 |
3.64 |
0.42 |
||||
|
پەیمانگا |
13 |
3.47 |
0.38 |
||||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
3.66 |
0.28 |
||||
|
ڕەهەندی دەروونی |
نەخوێندەوار |
66 |
4.58 |
0.32 |
0.288 |
0.920 |
بەڵگەدار نییە |
|
سەرەتایی |
96 |
4.56 |
0.29 |
||||
|
ناوەندی |
64 |
4.54 |
0.35 |
||||
|
ئامادەیی |
52 |
4.57 |
0.28 |
||||
|
پەیمانگا |
13 |
4.50 |
0.44 |
||||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
4.50 |
0.41 |
||||
|
ڕەهەندی ئابووری |
نەخوێندەوار |
66 |
3.54 |
0.37 |
1.854 |
0.102 |
بەڵگەدار نییە |
|
سەرەتایی |
96 |
3.60 |
0.38 |
||||
|
ناوەندی |
64 |
3.66 |
0.29 |
||||
|
ئامادەیی |
52 |
3.52 |
0.36 |
||||
|
پەیمانگا |
13 |
3.40 |
0.43 |
||||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
3.53 |
0.36 |
||||
|
ڕەهەندی تەندروستی
|
نەخوێندەوار |
66 |
4.65 |
0.17 |
5.901 |
0.000 |
بەڵگەدارە |
|
سەرەتایی |
96 |
4.35 |
0.40 |
||||
|
ناوەندی |
64 |
4.47 |
0.42 |
||||
|
ئامادەیی |
52 |
4.33 |
0.48 |
||||
|
پەیمانگا |
13 |
4.42 |
0.59 |
||||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
4.27 |
0.51 |
||||
|
ڕەهەندی کولتووری |
نەخوێندەوار |
66 |
3.04 |
0.45 |
0.471 |
0.797 |
بەڵگەدار نییە |
|
سەرەتایی |
96 |
2.98 |
0.69 |
||||
|
ناوەندی |
64 |
2.93 |
0.74 |
||||
|
ئامادەیی |
52 |
2.92 |
0.58 |
||||
|
پەیمانگا |
13 |
2.815 |
0.66 |
||||
|
بەکالۆریۆس |
9 |
3.06 |
0.47 |
بەهادارى ئامارییە لە ئاستی (0.05>p) نموونەی توێژینەوە=300
بەپێی شیکردنەوەی خشتەکە، لە ڕەهەندی تەندروستی ئاستی خوێندن جیاوازییەکی دیاری هەیە، لەبەرئەوەی بەهای p-value (0.000) بچووکترە لە ئاستی دەڵالەت(0.05)، واتە لەنێوان ئاستە جیاوازەکانی خوێندن جیاوازییەکی بەرچاو لەسەر کاریگەریی ڕاگواستن لەسەر کۆمەڵگای کوردی لەرووی تەندروستییەوە هەیە.
لەڕووی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری و کولتووری، لەنێوان گروپەکانی ئاستی خوێندن هیچ جیاوازییەکی گرنگ بەدی نەکراوە، واتە ئاستی خوێندن کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئەم ڕەهەندانە نەبووە.
4- ساڵی ڕاگواستن: بە مەبەستی دەرهێنانی ڕۆڵی گۆڕاوی ساڵی ڕاگواستن لەسەر هەر پێنج ڕەهەندی توێژینەوەکە، توێژەر پەنای بردووەتە بەر هاوکێشەی( One Way ANOVA) لەم بارەیەوە ئەنجامەکان لە خشتەی (11) خراوەتە ڕوو.
خشتەی(11) ئەنجامی جیاوازییەکان لەسەر ڕەهەندەکان بەپێی ساڵی ڕاگواستن دەخاتە ڕوو
|
ڕەهەندەکان |
ئاستی خوێندن |
N |
ناوەندی ژمێرەیی (Mean) |
لادانی پێوانەیی |
بەهاى t-test |
بەهاى ئەگەرى |
ئاستی ئاماژهداری له(0.05) |
|
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی |
1968-1978 |
81 |
3.66 |
0.42 |
0.880 |
0.416 |
بەڵگەدار نییە |
|
1979-1989 |
213 |
3.66 |
0.45 |
||||
|
1990-2000 |
6 |
3.41 |
0.22 |
||||
|
ڕەهەندی دەروونی |
1968-1978 |
81 |
4.57 |
0.33 |
0.912 |
0.403 |
بەڵگەدار نییە |
|
1979-1989 |
213 |
4.56 |
0.31 |
||||
|
1990-2000 |
6 |
4.38 |
0.55 |
||||
|
ڕەهەندی ئابووری |
1968-1978 |
81 |
3.65 |
0.30 |
2.472 |
0.086 |
بەڵگەدار نییە |
|
1979-1989 |
213 |
3.56 |
0.38 |
||||
|
1990-2000 |
6 |
3.40 |
0.34 |
||||
|
ڕەهەندی تەندروستی
|
1968-1978 |
81 |
4.51 |
0.34 |
3.565 |
0.030 |
بەڵگەدارە |
|
1979-1989 |
213 |
4.42 |
0.42 |
||||
|
1990-2000 |
6 |
4.08 |
0.80 |
||||
|
ڕەهەندی کولتووری |
1968-1978 |
81 |
2.86 |
0.63 |
1.633 |
0.197 |
بەڵگەدار نییە |
|
1979-1989 |
213 |
3.00 |
0.63 |
||||
|
1990-2000 |
6 |
3.16 |
0.36 |
بەهاداری ئامارییە لەئاستی(p<0.05) نموونەی توێژینەوە=300
بەپێی شیکردنەوەی خشتەکە لە ڕەهەندی تەندروستی، ساڵی ڕاگواستن جیاوازییەکی دیاری هەیە، لەبەرئەوەی بەهای p-value (0.030) بچووکترە لە ئاستی دەڵالەت(0.05)، واتە ئەمە نیشان دەدات، کە وەڵامەکان لەنێوان گروپەکانی جیاوازەکانی ساڵانی ڕاگواستندا جیاوازییەکی گرنگ هەبووە.
لە ڕووی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری و کولتووری، لەنێوان گروپەکانی ساڵی ڕاگواستن هیچ جیاوازییەکی گرنگ بەدی نەکراوە، واتە ساڵی ڕاگواستن کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئەم ڕەهەندانە نەبووە.
دەرئەنجام:
1- پێش ڕاگواستن، زۆرینەی هەرە زۆری بەشداربووان لە ناوچە گوندنشینەکاندا نیشتەجێ بوون، کە (91.0٪) لە گوندەکاندا دەژیان، دوای ڕاگواستن گۆڕانکارییەکی گەورە لە شێوازی نیشتەجێبووندا دەبینرێت، بە ڕێژەی (83.3٪) لە("کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان") نیشتەجێ بوون.
2- ڕاگواستن، بەڕێژەی ( %90.7 )کاریگەری زۆری لەسەر پەرتەوازەیی خێزان هەبووە.
3- بەڕێژەی( %93.3 ) پشتیوانی دەروونی لەلایەن دەزگا یان کۆمەڵگاوە بەردەست نەبووە.
4- بە ڕێژەیەکی بەرز ڕاگواستن، بووەتە هۆی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانی ڕاگوێزراوان.
5- بەڕێژەی %93.2 ڕاگواستن بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەکانی وەکو(نیگەرانی و خەفەت ).
6- ڕاگواستن، کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتووری لە ڕەگەزی نێر زیاتر بووە وەک لە ڕەگەزی مێ.
ڕاسپاردە:
1-حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەرنامەی کار و پشتگیری دارایی زیاتر بۆ خێزانەکان دابین بکەن.
2- گرنگە، هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زەوی و مافەکانی خاوەنداریەتی بۆ ئەو کەسانەی زەوییەکانیان لەدەستداوە.
3- پێویستە کار لەسەر پاراستنی دابونەریت و ناسنامەی کوردی بکرێت بەتایبەتی لەنێو نەوەکانی ئێستا و داهاتوو.
پێشنیاز:
1- ئەنجامدانی تویژینەوەی قووڵتر لەسەر کاریگەرییە دەروونییە درێژخایەنەکان.
2- پێشنیاز بۆ توێژەرانی داهاتوو سوود لە ڕێبازی تێکەڵ وەربگرن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی وردتر.
3- توێژەرانی داهاتوو زیاتر سوود لە بەڵگەنامە فەرمی و ڕاپۆرتەکان وەربگرن .
سەرچاوەکان:
1- ابراهیم، عبدالمجید غفور(2015) کۆمەڵناسی دانیشتوان توێژینەوەیەکی شیکاری ئامارییە، چاپخانەی هێڤی.هەولێر.
2- ئیسماعیل، بەفرین محەمەد(2022) کۆمەڵگا زۆرەملێیەکانی پارێزگای هەولێر(1987- 1991) توێژینەوەیەکی مێژووی بەڵگەنامەییە. نامەی ماستەر بڵاونەکراوە، زانکۆی سەڵاحەددین. هەولێر.
3- ئیسماعیل، بەفرین محەمەد و ڕۆژبەیانی، فرست زبیر محمد(2024) سیاسەتى حکومەتى بەعس لەمیانەى دامەزراندنى کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان لە پارێزگاى هەولێر(1991-1987)، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. ژمارە40.
4- البارزانی، مسعود(2002) البارزانی والحرکة التحرریة الکردیة. الجزء الثالث، 1961-1975، دار ئاراس للطباعة والنشر، اربیل.
5- خۆشناو، جاسم تۆفیق( 2002) مەسەلەی کورد و یاسای نێو دەوڵەتان، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان. سلێمانی.
6- سالح، جەمال هەمزە(2017) جینۆساید و تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژی بارزانییەکان لە( 1975- 1991) لە زمانی شایەتحاڵ و بەڵگەنامەکانەوە. چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر.
7- سالح، جەمال هەمزە(2009) ڕاگواستن، لێکۆڵینەوەیەکی جوگرافی و مێژوویی و ڕاگواستنی زۆرەملێی گوندنشینەکانی کوردستانە(پشدەر وەک نموونە)، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپخانەی خانی، دهۆک.
8- سورمێ، هەژاری عەزیز(2006) کورد و جینۆساید و ئیبادەکردن هەڵوێستی یاسایی نێودەوڵەتی. چاپی دووم. چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە. هەولێر.
9- سەعید، عەبدولقادر(2023) ڕاگوێزان بەرنامەیەکی دارێژراو بوو لەچەند قۆناغێکی ترسناکدا، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، چاپخانەی پاندا. سلێمانی.
10- شێخانی، ئازاد(2002) ئەنفال لەناو چوارچێوەی قۆناغەکانی دروستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێیەکاندا، سەنتەری برایەتی، ژمارە(24). هەولێر.
11- عومەر، مەعەن خلیل(2012) میتۆدەکانی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا. وەرگێرانی: محەمەد شوانی، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
12- عەبدوڵڵا، سلێمان(1999) ڕاگواستنی گوندنشینەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، سەنتەری برایەتی. ژمارە12. هەولێر.
13- عەبدوڵا، ڕێبوار ڕەمەزان( 2009) ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی بارزانییەکان بۆ باشووری عێراق لەسەردەمی بەعسدا. چاپخانەی منارە. هەولێر.
14- عەبدوڵا، ڕێبوار ڕەمەزان(2013) پانۆڕامای جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لەسەدەی بیستەمدا. چاپخانەی خانی، هەولێر.
15- عبدالقادر، سیدي عابد(2018) دقة(مصداقية) نتائج البحث العلمي في دراسة الظاهرة النفسية بين المنهج الكمي و المنهج الكيفي-دراسة ميدانية بجامعة الشلف. مجلة التنمية البشرية، العدد: 10؛ 236-253.
16- عزیز، کاروان محمد و محەمەد، مراد حکیم(2025) ڕاگواستن و خێل لە کوردستانی باشوور، توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتییە لەبارەی لێکەوتەکانی ڕاگواستن لەسەر پێکهاتەی خێلایەتی، گۆڤاری توێژەر. بەرگی8، ژمارە2.
17- عمر، ریباز دلاوەر و کاکەسوور، محمد عبداللە( 2025) سیاسەتی ڕاگواستنی کەسوکاری پێشمەرگە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت(1980-1990) گۆڤاری توێژەر. بەرگی7، ژمارە4.
18- عبدالرحمن، فەرمان( 2006) پاکتاوی ڕەگەزی کوردلە کوردستانی عێراقدا. لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر و هۆشیاری، سلێمانی.
19- قەرەداخی، عەتا(2001) کاریگەری کەلتووری ئەوان لەسەر کورد. چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، سلێمانی.
20- قندیلجي، عامر و السامرائي، ایمان(2009) البحث العلمي الکمي والنوعي. دار الیازوري، عمان.
21-قسم الاعلام في المکتب السیاسي للحزب الدیموکراطي الکوردستاني- العراق(1988) من جرائم القتل کوردستان- العراق 'عام 1987، مطبعة خەبات.
22- مەخمووری، غەفوور(2003) بە عەرەبکردنی کوردستان. چاپخانەی دارا، باشووری کورستان.
23- محەمەد. مراد حکیم(2004) ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسەتی ڕاگواستنی کورد لە عێراق لەسەردەمی بەعس دا. لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆلینەوەی ستراتیجی کوردستان، سلێمانی.
24- محمد، خلیل عەبدوڵا(2001) مؤشرات سیاسة التعریب والتهجیر في اقلیم کردستان العراق. مطبعة صلاح الدین، اربیل.
25- محەمەد، جاسم محەمەد(2008) ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی. گۆڤاری موڵبەندی کوردۆلۆجی، ژمارە 1.
26- مینە، ئەمین قادر(2012) ئەمنی ستراتیجی عێراق سێکوچکەی بەعسییان تەرحیل، تەعریب، تەبعیس. ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران. سلێمانی.
27- نادر، کاوە(2001) کەندێناوە لەنێوان ڕاگواستن و بە عەرەبکردندا. چاپاخانەی ماردین، هەولێر.
28- هەمزە، جەنگاوەر مستەفا( 2023) سیاسەتی حکومەتی عێراقی بەرانبەر بارزانییەکان (1975-1991). نامەی ماستەر بڵاونەکراوە، زانکۆی سەڵاحەددین. هەولێر.
29- وەرتی، خالد ئەحمەد(1999) باڵەکایەتی لە پەراوێزی ڕاگواستندا، هەولێر.
30- Anderson, L. and Stansfield, G. (2009) Crisis in Kirkuk: The Ethnopolitics of Conflict and Compromise. Philadelphia, PA: University of Pennsylvania Press.
31- DeFronzo, J. (2009) The Iraq War: Origins and Consequences. New York, London: Routledge.
32- Human Rights Watch (2004) “Claims in Conflict Reversing Ethnic Cleansing in Northern Iraq”, Human Rights Watch, 16(4). Available online at: https://www.hrw.org/reports/2004/iraq0804/ iraq0804.pdf. (accessed 19 march 2026).
33- McDowall, D. (1997) The Kurds. London: Minority Rights Group.
34- Resool, Shorsh. M(1990) statics of atrocities in Iraqi Kurdistan. New York.
35- Salih, K. (2020) Genocide Culture: From Everyday Cultural Doxa and Ethnic Engineering to Genocide of Kurds in Iraq. Unpublished Ph.D. dissertation, Queens University, Canada. Available online at: https://qspace.library.queensu.ca/handle/1974/27623
36- Salih, K., (2022). Demographic engineering, the forcible deportation of the Kurds in Iraq, and the question of ethnic cleansing and genocide. State Crime Journal, 11(2), pp.188-208.
37- Talabany, N. (2007) “Who Owns Kirkuk? The Kurdish Case”, Middle East Quarterly, 14(1): 75–78.
38- Walliman, N.(2006) Social Research Methods. London: SAGE Publications.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە