ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٤٦-٢٠٢٤)
ئەم پەرتووکە باسی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٤٦-٢٠٢٤) دەکات، بەپێی قۆناغ و جۆر و کات ڕێکخراوە، لە پێشگوتن و دەروازە و چوار بەش پێکهاتووە.
لە دەروازە، بە کورتی باسی قۆناغەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە.
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە، کورتەیەک لە مێژووی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان خراوەتەڕوو، هەروەها ئاماژە بە ساڵ و شوێنی بڵاوکراوە و ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەڕی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە.
بەشی دووەمی باسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەکانی کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسی دەکات.
بەشی سێیەمی کە دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، لە بارەی ڕاگەیاندنی بەشەکانی کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسی و ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکانی کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسییە.
بەشی چوارەمی بریتییە لە دوو تەوەر کە تیشک دەخاتە سەر ڕاگەیاندنە هاوبەشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە کوردستانییەکان، هەروەها باس لە ڕاگەیاندنی دژبەری شۆڕشی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستانیش کراوە بۆ ئەوەی خوێنەر لەوە بگات کە چۆن قۆرغی ناوی پارتی کراوە.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە