چالاکی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێران لەماوەی ساڵانی (١٩٤١-١٩٥٣)

ناو: چالاکی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێران لەماوەی ساڵانی (١٩٤١-١٩٥٣)
نووسەر: د. دڵزار ساڵح سادق
زمان: کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە کە لە پێشەکی و دەروازە و چوار بەش پێکدێت.

دروازەی ئەم پەرتووکە چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باس لە پێشینەی ژیانی پارتایەتی لە ئێران، بارودۆخی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە نێوان ساڵانی (١٩٢١-١٩٤١) و گوڕانکارییەکانی ساڵانی (١٩٣٩-١٩٤١) و فراوانبوونی چالاکی ڕێکخراوەیی دەکات.

بەشی یەکەمی لە چوار تەوەر پێکدێت کە لەبارەی پارت و ڕێکخراوە چەپڕەوەکانی ئێرانە نێوان ساڵانی (١٩٤١-١٩٣٥)، وەک پارتی تودەی ئێران، فرقەی دیموکراتی ئازەربایجان، پارت و ڕێکخراوە چەپڕەوە کوردییەکان و پارت و ڕێکخراوە چەپە بچوکەکان و کەم کاریگەرەکان.

بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە چوار تەوەر لەخۆدەگرێت کە باسی پارت و ڕێکخراوە ڕاستڕەوەکان نێوان ساڵانی (١٩٤١-١٩٣٥) دەکات، وەک پارتە پارێزگارەکان، پارتە نەتەوەییەکان، پارتە میانڕەوەکان و پارت و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان.

بەشی سێیەمی کە چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت تایبەت کراوە بە هەڵوێستی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە ڕووداوەکانی ئێران لە ماوەی ساڵانی (١٩٤١-١٩٤٦)دا، وەک هەڵوێستی پارتەکان بەرامبەر بە داگیرکردنی ئێران لەلایەن هاوپەیمانان، پارتەکان و کێشەی نەوتی باکوور لەنێوان ئێران و سۆڤیەت، هاوپەیمانی پارتە چەپەکان و ڕووخانی کۆمارەکانی ئازەربایجان و کوردستان، هەڵوێستی پارت و ڕێکخراوەکان بەرامبەر بە ڕەوشی ناوخۆیی ئێران.

بەشی چوارەمی تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە پێشهاتە ناوخۆییەکانی ئێران لەماوەی ساڵانی (١٩٤٧-١٩٥٣) و چوار تەوەر لەخۆدەگرێت وەک، بارودۆخی پارت و ڕێکخراوەکان لەماوەی ساڵانی (١٩٤٧-١٩٤٩) تا هەوڵی غافلکوژکردنی شا، پارت و ڕێکخراوەکان و هەڵبژاردنی خولی شازدەهەم و دامەزراندنی جەبهەی میللی، ڕۆڵی پارت و ڕێکخراوەکان لە میانەی کێشەی خۆماڵیکردنی نەوت لە ساڵانی (١٩٥٠-١٩٥١)، پارت و ڕێکخراوەکان لە سەردەمی  حکومەتی جەبهەی میللیدا لەنێوان ساڵانی (١٩٥١-١٩٥٣).

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە