هەڵمەتی ڕەشبگیری ساڵی ١٩٦٣ی هەولێر لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی حکومەتی عێراقدا

ناو: هەڵمەتی ڕەشبگیری ساڵی ١٩٦٣ی هەولێر لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی حکومەتی عێراقدا
نووسەر: د. بورهان حاتەم گۆمەتاڵی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکە لە بارەی هەڵمەتی ڕەشبگیری حەرەس قەومی ساڵی ١٩٦٣ی هەولێر لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی حکومەتی عێراقدا کە لە پێشەکی و دەروازە و سێ تەوەر و دەقی بەڵگەنامە..........و وەرگێڕاوەکان پێکهاتووە.

دەروازەی ئەم پەرتووکە باسی بارودۆخی هەولێر لە ماوەی کودەتای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و دەسەڵاتی حەرەس قەومییەکان و گرنگترین پێشهات و گۆڕانکاری سیاسی و هەڵوێستی شارەکە بەرامبەر کودەتاکە دەکات.

تەوەری یەکەم لەبارەی هەڵمەتی ڕەشبگیری حەرەس قەومییەکان بۆ سەر ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراقە.

تەوەری دووەمی لە بارەی دەستگیرکردنی چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێرە.

تەوەری سێیەم باسی ڕەوشی بەندکراوان و بەندیخانەکان و ژمارەی بەندکراوان لە هەولێر دەکات.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە