ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان (١٩٦١-١٩٧٠)

ناو: ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان (١٩٦١-١٩٧٠)
نووسەر: عەلی چیایی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە تووێژینەوەیەکی مێژووییە لە بارەی بارودۆخی کارگێڕی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٧٠)دا، ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکییەک و دەروازە و سێ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی سنووری جوگرافی و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکانە، سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باسی سنووری جوگرافی ناوچە ئازادکراوەکان، چۆنییەتی بەڕێوەبردن و کێشە و گرفتەکانی و بەڕێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکان و ڕاگەیاندنەکانی شۆڕش، دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و کێشە و گرفتەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان و دادگاکانی شۆڕش و جۆرەکانی دادگا لە ناوچە ئازادکراوەکان و تایبەتمەندی و گرنگی دادگاکانی شۆڕش و سەرچاوەی دارایی دادگاکانی شۆڕش و پشکنین و وردبینی دادگاکان، دەکات.

بەشی دووەمی پەرتووکەکە  باسی بارودۆخی ئابووری، ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ناوچە ئازادکراوەکان دەکات، لە سێ تەوەر پێکدێت: لەبارەی بەروبومی کشتوکاڵ لە ناوچە ئازادکراوەکان و بەروبومی داری بەردار و بەروبومی سروشتی و دارستان و بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و پاڵپشتی و هاوکاری جووتیار و دانیشتوانی ناوچە ئازادکراوەکان بۆ شۆڕش، ئاژەڵداری و شێواز و چۆنیەتی کاری مەڕداری لە ناوچە شاخاوییەکان و شەو بەکێو(شەوین) و گرفتەکانی بەردەم کەرتی ئاژەڵداری، بازرگانی و جۆرەکانی بازرگانی و پیشەوەرییە.

بەشی سێێەمی لە بارەی بارودۆخ و ژیانی کۆمەڵایەتی ناوچە ئازادکراوەکانە،  سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باسی هەڵوێستی هۆزەکان و دابونەریتەکان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت و دابو نەریتەکان، پەروەردە و فێرکردن، ڕەوشی تەندروستی لە ناوچە ئازادکراوەکان، دەکات.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە