مێژووی پێشمەرگە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بۆ عێراقی ئەمڕۆ
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لە بارەی مێژووی پێشمەرگە کە هێزێکی سەرەکی و گرنگە لە عێراقی ئەمڕۆدا، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە پێشەکی و کورتەی توێژینەوە و سێ بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە تەرخان کراوە بۆ نەزمی جەنگاوەرانی کورد و بایەخی پێشمەرگە، پێشمەرگە واتە سەربازی کوردی کوردستانی عێراق.
بەشی دووەمی لە بارەی پێشینەی پێشمەرگەیە لە نێوان ساڵانی (١٨٩٠-١٩٥٨)، هێزەكوردییەكان له جەنگی یەکەمی جیهانیدا، سەرهەڵدانی شێخ مەحمودی بەرزنجی، ڕاپەڕینی شێخ سەعید، خۆیبوون (ڕاپەڕینی ئارارات)، دەسپێکی ناو و ناوبانگی بارزانیی، سەرهەڵدانەوەی هێزەکانی بارزانی و ڕاپەڕینی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥)، کۆماری کوردستان له مهاباد، سەربرده و ململانێ مێژووییەکانی پاش کەوتنی مهاباد و پێشمەرگه له یەکێتیی سۆڤیەت لەنێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا لەخۆ دەگرێت.
بەشی سێیەمی باسی پێشمەرگه له عێراقى نوێدا نێوان ساڵانی(۱۹٥۸-۲۰۰۳) دەکات، وەک شەڕی کورد - عێراق (۱۹٦١-۱۹۷۰)، لێکترازانی ڕیزەکانی پێشمەرگه، شەڕی دووەمی کورد و عێراق (۱۹۷٤-۱۹۷٥)، دامەزراندنی یەکێتی، جەنگی نێوان ئێران و عێراق (۱۹۸٠-۱۹۸۸)، پێشمەرگه له کاتی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیاباندا (۱۹۹٠-۱۹۹۱)، ڕاپەڕینی ۱۹۹۱، شەڕی ناوخۆی کورد (۱۹۹٥-۱۹۹۸)، پێشمەرگه له کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراق لە ساڵی (۲۰۰۳)، پێشمەرگه له عێراقی نوێدا (۲۰۰٣-۲۰۰٥).
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە