ناو:
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێکخراوە جەماوەرییەکان (کۆنگرە و کۆنفرانس)
نووسەر: دەستەی ئینسکلۆپیدیای (پ.د.ک)
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤
ئەم پەرتووکە زنجیرەی دووی پەرتووکی مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە بارەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، لە پێشەکییەک و وێستگە مێژووییەکانی یەکێتی قوتابیان و لاوان و ئافرەتانی کوردستان پێکدێت.
وێستگە مێژووییەکانی هەر یەک لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بەپێی ساڵ ڕێکخراوە کە کۆنگرە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان لەخۆ دەگرێت.
وێستگەی مێژوویی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، کۆنگرەی یەکەم ساڵی ١٩٥٣ لە بەغدا تا کۆنگرەی چواردەیەم ساڵی ٢٠١٢ لە هەولێر و کۆنفرانسی شەشەمی لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەولێر پێکدێت، وێستگەی مێژوویی یەکێتی لاوانی کوردستان باس لە کۆنگرەی یەکەمی ساڵی ١٩٥٣ لە بەغدا تا کۆنگرەی هەشتەمی لە ساڵی ٢٠١٨ لە هەولێر دەکات، وێستگەی مێژوویی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆنگرەی یەکەمی ساڵی ١٩٧٠ لە بەغدا تا کۆنگرەی هەشتەمی لە ساڵی ٢٠١٨ لە هەولێر، لەخۆ دەگرێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە