دەسەڵاتی دادوەری لە شۆڕشی ئەیلوول

ناو: دەسەڵاتی دادوەری لە شۆڕشی ئەیلوول
نووسەر: جەواد مستەفا ستۆپەیی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و چوار بەش و ئەلبۆمی وێنەکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی دادگاکان لە شۆڕشی ئەیلوولە وەک دامەزراندنی یەکەم دادگای باڵای شۆڕش، کاروباری دادوەری لە شۆڕشی ئەیلوول، جۆر و شێوازی دامەزراندنی دادگاکان لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، دروستکردنی دادگاکان و مەرجی دامەزراندنیان، گیروگرفتەکانی بەردەم دادگاکان، چاکسازییە کۆمەڵایەتییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و هەندێک لە دادوەرەکانی شۆڕشی ئەیلوول.

بەشی دووەمی پەرتووکەکە باسی هەندێک لە دەزگا و دامەزراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات، وەک ئەمینداریەتی گشتی عەدل و ئەوقاف، ئەنجومەنی باڵای کارگێڕی لیواکانی کوردستان و یەکێتی زاناییی ئیسلامی کوردستان.

بەشی سێیەمی باسی دەنگدانەوەی دادپەروەری شۆڕشی ئەیلوول دەکات، وەک ڕۆڵی دادگاکان لە یەکلاکردنەوەی کێشەکاندا، پشتگیری شۆڕش لە بڕیارەکانی قازی شەرعی، چەند نموونەیەک لە دادپەروەری سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و هەڵسوکەوتی لەشکری شۆڕشگێڕی کوردستان بەرامبەر دیلەکانی شەڕ.

بەشی چوارەمی لە بارەی هەندێک لە زانایانی ئاینی ناو شۆڕشە وەک ئەو مەلایانەی ئەرکی قازی شەرعییان پێ سپێردرابوو، ئەو زانا ئاینییانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلوول کاری قازی شەرعییان کردووە، هەندێک لەو مەلایانای ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە، ئەو مامۆستایانەی ئەندامانی لێژنەی باڵای فەتوا بوون.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە