توانستە جوگرافییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای سیاسی)

ناو: توانستە جوگرافییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای سیاسی)
نووسەر: عیماد عەبدول حوسێن جاف
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لە بارەی سنووری هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان لە نێو دەوڵەتی سوریا و کوردستانی گەورە، کە بەشێوەی بەش و باس و تەوەر ڕێکخراوە، لە پێشەکییەک و چوار بەش و پاشکۆ پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە چوارچێوەی تیۆری توێژینەوەیە، دوو باس لەخۆ دەگرێت لە بارەی چەمکی کورد و سنووری کوردستان و دابەشکردنی کوردستان و دەستنیشانکردنی سنووری کوردستان، چەمکی هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان و دیاریکردنی سنووری هەرێمی ڕۆژئاوا و ڕووبەر و شێوە و شوێنی هەرێمی ڕۆژئاوایە.

بەشی دووەمی باسی توانستە سروشتییە جوگرافیەکانی هەرێمی ڕۆژئاوا دەکات کە پێکهاتەی جیۆلۆجی و بەرزی و نزمی، ئاوهەوا، دەرامەتی ئاوی، خاک و ڕووپۆشی ڕووەکی، دەرامەتی کانزایی لەخۆ دەگرێت.

بەشی سێەمی لە بارەی توانستە جوگرافییە مرۆییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوایە و لە دوو باس پێکدێت، باسی جوگرافیای دانیشتوانی هەرێمی ڕۆژئاوا وەک گۆڕانکارییە دیمۆگرافیەکان و گوڕان و دابەشبوون و پێکهاتەی دانیشتوان، توانستە جوگرافییە ئابورییەکانی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان وەک چالاکییەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گواستنەوە و بازرگانی و خزمەتگوزاری و گەشتوگوزار دەکات.

بەشی چوارەمی لە بارەی هەڵسەنگاندنی توانستە سیاسیەکان و بەربەست و سیناریۆکانی ئایندەی هەرێمی ڕۆژئاوایە، کە هێزە سیاسیەکانی هەرێمی ڕۆژئاوا، سەرهەڵدانی جەماوەری سوریا و کوردانی ڕۆژئاوا، ڕێڤەبەری خۆسەر و قۆناغەکانی دروستبوونی، پەیوەندییەکانی ناوخۆ و دەرەکی هەرێمی ڕۆژئاوا، بەربەست و سیناریۆکانی بەردەم ئایندەی هەرێمی ڕۆژئاوا لەخۆ دەگرێت.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە