بێدەوڵەتی وەک هۆکاری داهێنان لای سێ شاعیری کورد (جگەرخوێن، هێمن، پەشێو)
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکە لە ڕوانگەی ئەدەبییەوە لەبارەی پرسی بێدەوڵەتی لە تێکستەکانی (جگەرخوێن و هێمن و پەشێو)، لە پێشەکییەک و سێ بەش و هەر بەشێکیش لە چەند تەوەرێک پێکهاتووە.
بەشی یەکەم باس لە دەوڵەت و لێکەوتەکانی بێدەوڵەتی پەیوەست بە داهێنانەوە دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی زاراوە، چەمک، پێناسە، بنەما و ڕۆڵ و گرنگی دەوڵەت. چەمک، پێناسە، پەیوەندی بێدەوڵەتی بە ناسنامەوە و پەنابەرێتی و گرنگی بنەمای خاک لای شاعیران. چەمک، پێناسەی داهێنان، داهێنان لە ڕووی دەروونناسییەوە، ڕوانگەی سیگمۆند فرۆید و کارل گوستاف یۆنگ و ئەلفرێد ئەدلەر بۆ داهێنان.
بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە باسی پەیوەندی بێدەوڵەتی بە پرسەکانی ناسنامە و پەنابەرێتی و خاکە، لە سێ تەوەر پێکدێت کە تیشک دەخاتە سەر نەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی، پەنابەرێتی و خاک وەک هۆکاری داهێنانی شیعرن لای شاعیرانی کورد وەک جگەرخوێن و هێمن و پەشێو.
بەشی سێیەمی تەرخان کراوە بۆ کاریگەری پرسە دەروونییەکان لەسەر داهێنانی شیعر لای شاعیران و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت لە بارەی، گرێی خۆبەکەمزانی، هەستی ژێردەستەیی و کاردانەوەی دەروونی وەک هۆکاری داهێنانی شیعرن لای شاعیران جگەرخوێن و هێمن و پەشێو.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە