ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 17ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه كه له پێشه‌كییه‌ك و سێ ته‌وه‌ر و ئه‌لبومی وێنه‌كان پێكهاتووه.
نووسه‌ری ئه‌م په‌رتووكه بابه‌ته‌كانی به‌بێ خاڵبه‌ندی و به‌ش به‌شكردن به دوایی یه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو، كه به‌گشتی باسی شێوه‌ی پێكهاته‌ی له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان له ڕوویی پێكهاته‌ی سه‌ربازی له شۆڕشی ئەیلوول، له نێوان ساڵانی 1965-1975 ده‌كات كه به‌سه‌ر سێ قۆناغ تێپه‌ڕ بووه.
باسی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه له باره‌ی پێكهاته‌ی له‌شكری یه‌كه كه له هێزه‌كانی زاخۆ، دهۆك، ئاكرێ، ئامێدی و شێخان و حه‌مرین و شێخان پێكدێت و باس له سنووری چالاكی له‌شكری یه‌ك و قۆناغه‌كانی له‌شكری یه‌ك له نێوان ساڵانی (1965 تا 1970- 1970 تا 1974- 1974 تا 1975) ده‌كات.
باسی دووه‌می له باره‌ی پێكهاته‌ی له‌شكری دووه كه له هێزه‌كانی باڵه‌ك، كاوه، سه‌فین، بێتواته و ده‌شتی هه‌ولێر پێكدێت و باس له شه‌ڕ و داستانه‌كانی سنووری ئه‌م هێزانه ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌یان له سێ قۆناغی نێوان ساڵانی (1965-1975)تێپه‌ڕیوه.
باسی سێیه‌می ئه‌م په‌رتووكه له باره‌ی پێكهاته‌ی له‌شكری سێیه كه له هێزه‌كانی خه‌بات، ڕزگاری، قه‌ره‌داغ پێكدێت و هه‌ریه‌ك له‌م هێزانه له سێ قۆناغی نێوان ساڵانی (1965-1975) تێپه‌ڕیوه و باس له ڕۆڵی سه‌رباز و پۆلیس له شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی (1961-1975) ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە