ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 20ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلولێ (1961-1975))ه و چالاكی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ری سێی كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تییه له سه‌ر شۆڕشی ئەیلوول نوسراوە، كه وه‌رچه‌رخانێك بووه له مێژووی سیاسی كوردا و به هه‌ر دوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسراوه و پێكهاتووه له پێشه‌كییه‌ك و وته‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی بۆ ئاماده‌بووانی كۆنفڕانس و ته‌واوی ئه‌و توێژینه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له كۆنفڕانس خوێندرانه‌وه.
په‌رتووكه‌كه به‌گشتی باسی شۆڕشی ئەیلوول و ڕووداوه‌كانی له 11ی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 به سه‌ركردایه‌تی مەلا مستەفا بارزانی ده‌كات كه گرنگترین شۆڕشی كوردی بووه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و یه‌كه‌م شۆڕش بووه توانیوه هه‌موو كوردستانی باشوور به‌خۆیه‌وه بگرێت و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م شۆڕشی كوردی بووه كه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و سیاسی ڕێكخراوه و هه‌موو چین و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری كوردی به‌شدار بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی تری كوردستان هه‌بووه و لایه‌نی دیبلۆماسی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵات و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی عێراقی و هه‌رێمی و جیهانی دروست بكات، تا ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی ده‌نگی كورد به ڕای گشتی جیهان بگه‌یه‌نێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە