ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 13ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه، كه جگه له پێشه‌كییه‌كه‌ی له په‌یڤێك له نووسینی موسلح هه‌مزه و دوو به‌ش و پاشكۆ پێكهاتووه.
به‌گشتی په‌رتووكه‌كه له باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئهیلوول و هۆكار و گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ر كوردستانی عێراق و قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕبوونی شۆڕشی ئەیلوول ده‌كات.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی قۆناغه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش ده‌كات كه قۆناغی یه‌كه‌م له 11ی ئه‌یلوولی 1961 تا كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له 8ی شوباتی ساڵی 1963 له‌خۆ ده‌گرێت، قۆناغی دووه‌می هاتنی به‌عسییه‌كانه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، قۆناغی سێیه‌م دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف كه ده‌سكه‌وتێك بوو بۆ شۆڕش، قۆناغی چواره‌م ئه‌نجامی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌زاز و ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 29ی حوزه‌یران، قۆناغی پێنجه‌م باسی ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و قۆناغی شه‌شه‌م تێكچوونی ڕێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات.
به‌شی دووه‌می ئه‌م په‌رتووكه باسی شۆڕشی ئەیلوول له ده‌ڤه‌ری بادینان له ڕووی ته‌ندروستی، له‌شكری، ڕێكخستنی پارتایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هاتنی به‌عس و سه‌رده‌می شۆڕش، ئاواره‌بوون له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە