ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و دەروازە و سێ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩) دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی هۆکار و هەلومەرجی سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەکداری، هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمی بەرانبەر هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداری نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩)، دامەزراندن و ڕێکخستنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و پارتی سۆسیالیستی کورد، لایەنی لۆجیستی مەفرەزە چەکدارەکان، چالاکی پێشمەرگە و شەڕی پاتیزانی نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٧٩)ی سەرکردایەتی کاتی پارتی و بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و پارتی سۆسیالیستی کورد.
بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨٨)ی جەنگی نێوان عێراق و ئێراندایە و لە سێ تەوەر پێکدێت کە باسی کاریگەری جەنگ لەسەر باشووری کوردستان، کاریگەری ئەزموونی کاری بەرەیی لەسەر خەباتی چەکداری، دیارترین شەڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨٨٩) دەکات.
بەشی سێیەمی باس لە پلان و ستراتیژی سیاسی و سەربازی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٨٨) دەکات، سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت لە بارەی ڕاگواستن و تێکدانی گوندەکان و گەمارۆدانی هێزەکان، چالاکی پێشمەرگە لەنێو شارەکان و پلانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لە شارەکاندا، هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پاشەکشە و لاوازبوونی خەباتی چەکدارییە.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە