ئه‌م په‌رتووكه له پێشه‌كییه‌ك و یانزده به‌ش و سێ پاشكۆی وێنه‌كان و وێنه‌كانی ده‌زگای بێته‌ل و به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و شۆڕشی ئەیلوول و چۆنییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌كه‌م ئامێری بێته‌ل له ده‌ڤه‌ری بادینان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بێته‌ل له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كات.
به‌شی دووه‌می، بابه‌ته‌كانی وه‌كو قۆناغه‌كانی دامه‌زراندن و فراوانكردنی موخابه‌ره‌ی گشتی كه قۆناغی یه‌كه‌م نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٤) و قۆناغی دووه‌م نێوان ساڵانی (١٩٦٤- ١٩٧٠) و قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی نێوان ساڵانی (١٩٧٠- ١٩٧٥)، بێته‌لی ئاراس یه‌كه‌م بنكه‌ی بێته‌لی شۆڕش، شیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بروسكه‌ی شیفرهكراو له سه‌ره‌تای شۆڕش، بێته‌ل له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی (چه‌می ڕێزان)، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن( بێته‌ل) له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، په‌یوه‌ندی نێوان بێته‌لی شۆڕش و بێته‌لی حكومه‌ت، دامه‌زراندنی بێته‌لی گشتی له ساڵی ١٩٦٤، خوله‌كانی بێته‌ل، له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی سێیه‌می باسی بروسكه و جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به بێته‌ل ده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ئه‌و بروسكانه‌ی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن نێردراون یان وه‌رگیراون،.
به‌شی چواره‌م باسی شیفره و شیفرهكاری و هه‌روه‌ها پێناسه‌ی شیفره ده‌كات و ڕۆڵی بروسكه شیفرهكراوهكان له پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه و مەلا مستەفا بارزانیدا و ئاگاداربوون له هاتنی ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی له ڕێگه‌ی بروسكه‌ی شیفرهكراو.
به‌شی پێنجه‌م باسی مۆرس ده‌كات كه ده‌زگا و زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ناردن و ئاڵوگۆڕكردنی نامه و بروسكه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له خاڵ و هێل پێكدێت.
به‌شی شه‌شه‌می به‌گشتی باسی ڕادیۆ ده‌كات كه ڕێگایه‌كی تری په‌یوه‌ندیكردنه و هه‌وره‌ها ئێستگه‌ی ڕادیۆ و یه‌كه‌م رادیۆی شۆڕش و یه‌كه‌م په‌خشی ئێزگه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان و بیرۆكه‌ی ناونانی ئێستگه‌ی شۆڕش به ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق، ڕادیۆ هاوڕێیه نزیكه‌كه‌ی مەلا مستەفا بارزانی.
به‌شی حه‌وته‌م باسی ته‌له‌فۆن و بگۆڕ(به‌داله)ی شۆڕش ده‌كات و یه‌كه‌م تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بووه به شۆڕشی ئهیلوول.
به‌شی هه‌شته‌م باسی ڕۆڵی ته‌ته‌ر ده‌كات له شۆڕشی ئەیلوولدا.
به‌شی نۆیه‌م، باره‌گاكانی بێته‌ل و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی.
به‌شی ده‌یه‌م باسی به‌شه‌كانی ده‌زگای موخابه‌ره‌ی گشتی و جۆره‌كانی بێته‌ل ده‌كات.
به‌شی یازده‌یه‌م ڕۆڵی موخابه‌ره له پێگه‌یاندنی كادیری پارچه‌كانی تری كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌وره‌ها هاوكاری حیزبه‌كانی تری كوردستان له‌لایه‌ن بێته‌لی شۆڕشه‌وه، پلانی مەلا مستەفا بارزانی بۆ كۆنتڕۆڵی بێته‌لی دوژمن، هه‌ندێك گرنگی و به‌كارهێنانه‌كانی تری بێته‌ل به گشتی، ناوی كادیرانی بێته‌ل له شۆڕشی ئەیلوولدا باس كراوه.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە