رەشید ئیبراهیم قادر
ڕەشید ئیبراهیم قادر (١٩١٩-١٩٩٩)، ناسراو بە ڕەشید میر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.
زانیاری زیاترڕەشید ئیبراهیم قادر (١٩١٩-١٩٩٩)، ناسراو بە ڕەشید میر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.
زانیاری زیاترخزر حەسەن عەباس (١٩٢٢-١٩٨٧)، ناسراو بە خدر خەلکانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە،پلەی سەرپەل بووە.
زانیاری زیاترئاڤدەل میرۆ عەنتەر ( ١٩١٦-٢٠٠٣) ناسراو به ئهحمهد میرۆ، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
زانیاری زیاترخزر وەسمان سلێمان (١٩٢٣-٢٠١١)، ناسراو بە خدر مەلا وەسمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانىیە.
زانیاری زیاترنوری ئەنوەر عەبدولغەفور ئیبراهیم، ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى پڵنگەى سەر بە شەقڵاوە لە دایکبووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەى سەرلق بووە و بڕیار بووە ببێ بە فەرماندەى بەتالیۆن، ساڵى ١٩٧٤ لە رێگای نێوان قەسرێ-خانەقا کەوتووەتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی دوژمن و شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترحەسەن ئیبراهیم عەبدوڵا ( ١٩٣١ -٢٠٠٦)، ناسراو بە حەسکۆ ئیبراهیم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.
زانیاری زیاترسەردار ئەمیر عاز عەزیز، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر لە دایکبووە. پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە چیای قەندیل شەهید بووە.
زانیاری زیاترڕەشید ڕەسوڵ قورتاس (١٩٢٠-٢٠٠٩)، مامۆستا و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) و شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترسەفین عوسمان عەبدوڵا، لە ساڵى ١٩٦١ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ڕێکخەر و پێشڕەوەکانى خۆپیشاندانەکەى ساڵى ١٩٨٧ى شەقڵاوە بووە، دەستگیردەکرێت و دواى شەش مانگ لە بەندکردن، لە سێدارە دەدرێت.
زانیاری زیاترسیاسهتمهدار، ئیسماعیل عەزیز مستەفا عەبدوڵا، ناسراو به (شێخ ئیسماعیل مهلا عەزیز ـ شێخ ئیسماعیل سافی ـ شێخ ئیسماعیل هیرانی ـ ئیسماعیل مهلا عەزیز هیرانی ـ تاریق )، ساڵی ١٩٦٣ نوێنهری كۆنگرهی گشتی له شارۆچكهی كۆیهی(یهكهمی گهل) سهر به پارێزگای ههولێر بووه، ساڵی ١٩٦٤ دژ به باڵی مهكتهبی سیاسی وهستاوهتەوه....
زانیاری زیاترچیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە ، مامۆستای قوتابخانە بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترئهفسهر و سیاسهتمهدار، میرحاج ئهحمهد تاهیر، ناسراو به میرحاج ئاكرهیی، ساڵی ١٩٣٩ ئهندامی كۆمهڵهی داركهر بووه و له ڕێكهوتی ٧ی ئایاری ١٩٣٩ پهیوهندی به ڕیزهكانی حزبی هیوای كوردهوه كردووه...
زانیاری زیاتر