گشت بابەتەکان

حسێن عەلی هۆرەماری

حسێن عەلى ساڵح، ناسراو بە (حسێن عەلى هۆرەمارى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە هۆستان لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزاندا خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٨٣ لە خرەم دەرە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن بێرۆخى

حسێن میر شەکر میرالى، ناسراو بە (حسێن بێرۆخى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٣ لە گوندى بێرۆخ لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، ساڵى ١٩٦٨ لە تاران کۆچى دوایى کردووە...

زانیاری زیاتر

حسێن سلێمان مەلۆ

حسێن سلێمان مەلۆ، ناسراو بە (حسێن بازی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى بازێ لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلولى کردووە، ساڵى ١٩٨٣ شوێنبزرکراوە...

زانیاری زیاتر

حسێن رەشید شەمدین

حسێن ڕەشید شەمدین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان بەشداربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵانى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ٢٠٠٤ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن خال مەلا حاجی ئیبراهیم

حسێن خال مەلاحاجى ئیبراهیم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٣ لە گوندى بابکێ لەدایکبووە، بەشداریى شۆڕشى یەکەم و دووەمى بارزانى کردووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٨١ لە گوندى هێشماوا کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئەحمەد ناز

حەسەن ئەحمەد ئیبراهیم، ناسراو بە (حەسەن ئەحمەد ناز)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى شێتنێ لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٧٢ لە مێرگەسۆر کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئەحمەد خانەمیر

حەسەن ئەحمەد خانەمیر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى ژاژوک لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتى سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٩٥ لە شارى نەغەدە کۆچى دواییکردووە...

زانیاری زیاتر

حەسکۆ چیچۆ عەبدوڵا

حەسەن محەمەد عەبدوڵا، ناسراو بە (حەسکۆ چیچۆ عەبدوڵا)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە ساڵى ١٩١٦ لە گوندى بارزان لەدایکبووە، لە ساڵى ١٩٥٣ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دواییکردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن خال هەمزە مەلا

حەسەن خاڵ هەمزە مەلا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە قەزاى مێرگەسۆر لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە و دوا پلەشى فەرماندەى بەتالیۆن بووە و ماوەیەکیش بەرپرسى پاسەوانەکانى سەرۆک مستەفا بارزانى بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ١٩٩٨ کۆچى دواییکردووە.

زانیاری زیاتر

حەدۆ محەمەد پەریا

حەدۆ محەمەد پەریا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى بلێ لە دایکبووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، لە ساڵى ١٩٨٣ لە پرۆسەى ئەنفالدا شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

حەدۆ قادر قادر

حەدۆ قادر قادر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى باوه‌ لەدایکبووە، لە ساڵى ٢٠٠٣ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر