حازم ئیسماعیل جبرائیل
حازم ئیسماعیل جبرائیل عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لەلایەن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی دەستبەسەر کراوە و گوللەباران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترحازم ئیسماعیل جبرائیل عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لەلایەن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی دەستبەسەر کراوە و گوللەباران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاتربایز حەمەدئەمین بایز ناسراوە بە (بایز توتمەیی)، لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر، لە ژیانی کادری یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناو شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزێکی جاشی ڕژێم بۆتەوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەم شەڕە لە نێوان هێزى دەشتى هەولێرى پێشمەرگە و چەکدارانى بەکرێگیراوى حکومەت (جاش) ڕوویدا لە کۆتاییەکانى بەهارى ساڵى ١٩٦٩ لە هەردوو گوندى کەردز و کەرزۆڕ لە دەشتى هەولێر، لەم هەڵمەتەدا هێزى پێشمەرگە توانیان بەسەر چەکداراندا سەربکەون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێ بەگەیەنن و لە ناوچەکە دەریان بکەن، بەرامبەر بە زیانێکى کەمى هێزى پێشمەرگە.
زانیاری زیاترعەلی حەمدی مو‌سا عه‌باس، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه...
زانیاری زیاترعهبدولحسێن عه‌لی عه‌لوش، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه له ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه‌ته‌وه.
زانیاری زیاترعەبدوڵا عه‌زیز خالید محه‌مه‌د، ناسراو به عەبدوڵڵا ئاگرین، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمست، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه.
زانیاری زیاترئهندازیار و سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان خدر، ناسراو به سامی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ساڵح، دارا، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووە له ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٦ بووەته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق...
زانیاری زیاترحسێن میرخان غەزالى (١٩٣٢-١٩٨٣ )، ناسراو بە حسۆ میرخان ژاژوکى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دوازده‌ی پاسه‌وانی سنوور،سەرقۆڵ، فەرماندەى هێزی کاوە بووە.
زانیاری زیاترمحهمهدساڵح ئیبراهیم جومعه،ناسراوە بە دکتۆر محەمەدساڵح جومعە ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له ئه‌وڕوپاوه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیەم به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه...
زانیاری زیاترجه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین غه‌فور، ناسراو به مام جەلال، ساڵی ١٩٤٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی كردووه، ساڵی ١٩٥٣ بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له شاری به‌غدا بووه....
زانیاری زیاترشاکر عەبدوڵا حەسەن مرعەم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای کێشکەی نزیک ناحیەی دێگەڵە بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترشوکر بەکر ناسراوە بە (قازی)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی جێگری سەرلقی وەرگرتووە و لە شۆڕشی گوڵان پلەی جێگری فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەڤەری خۆشناوەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.
زانیاری زیاتر