کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان
كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٢٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٥٣)، له‌ژێر كاریگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی باڵی هه‌مزه عه‌بدوڵا له حزب، له شاری كه‌ركووك به‌سترا.
زانیاری زیاتركۆنگرهی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٢٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٥٣)، له‌ژێر كاریگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی باڵی هه‌مزه عه‌بدوڵا له حزب، له شاری كه‌ركووك به‌سترا.
زانیاری زیاترئهفسهر و سیاسه‌تمه‌دار ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ناسراو به (مولازم ڕه‌شید سندی)، ساڵی ١٩٥٤ چووەته كۆلێژی سه‌ربازی له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌ی پارتیدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری هەڵبژێردراوە.
زانیاری زیاتریهكێك له‌و شه‌ڕه گرنگانه‌ى سنوورى لیواى هه‌ولێر كه‌وا كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان و شۆڕشى باشوورى كوردستان هه‌بوو، شه‌ڕى هه‌ندرێن بوو، دیاره ئامانجه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌ت بۆ داگیركردنى چیاى هه‌ندرێن، بوونى چه‌قى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كورد و باره‌گا و بنكه‌ى بڕیاردانى بارزانى له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایەتى بوو.
زانیاری زیاترشەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید فەتاح عەلی ڕەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها، ناسراو به (سه‌یدا ساڵح- ساڵح یوسفی)، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هۆزانڤان و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه.
زانیاری زیاترعەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.
زانیاری زیاتركۆنگرهی گشتی كۆیه - (كۆنگره‌ی گشتی نیشتمانی كۆیه – ١٨ی ئاداری ١٩٦٣)، له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی شۆڕشی ئهیلوول و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تییه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان له‌گشت چین و توێژه جیاكان له شاری كۆیه به مه‌به‌ستی دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌نجامدرا.
زانیاری زیاترشەهید خالید حەمزە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی و فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاترئهفسهر و سیاسه‌تمه‌دار مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا، ناسراو بە مسته‌فا خۆشناو، ئه‌ندامی حزبی هیوا، یەکێک له ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٦، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٤٧ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە له به‌غدا له سێداره دراوه.
زانیاری زیاترحەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی نووسەری لقیشی هەبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای سەفین حەسەن ڕەمەزان شەهید بووە.
زانیاری زیاتر