حەمەئەمین مەحمود محەمەد ڕۆبیتەن
حەمەئەمین مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەمەئەمین مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەسەن محەمەد نادر، ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی چیای شەرام شەهید بووە.
زانیاری زیاترباقی حەمەکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.
زانیاری زیاترسلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.
زانیاری زیاترسلێمان فەقۆ حەسەن (١٩٣٠-١٩٩٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرقۆلە بووە.
زانیاری زیاترسلێمان عەلى یاسین (١٩٠٠-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترسلێمان یاسین عەلى (١٩١٨-١٩٥٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).
زانیاری زیاترمەلا سلێمان موسا (١٩٢٤-٢٠٠٥ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترداستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.
زانیاری زیاترسوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.
زانیاری زیاترنوری سدیق عهلی ڕەسوڵ، ناسراو به ئهندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ پهیوهندی به ڕیزهكانی كۆمهڵهی ئازادیی كوردهوه كردووه، ساڵی ١٩٥١ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) ههڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) ههڵبژێراوه.
زانیاری زیاتر