گشت بابەتەکان

زوبێر فەقۆ ئیسۆمەری

زوبێر فەقۆ حەسەن، ناسراو بە (زوبێر ئیسۆمەرى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، ساڵی ١٩٦٢ له‌ شه‌ڕی مرێبا لە پارێزگاى دهۆک شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

زێرۆ عەزیز حەمید

زێرۆ عەزیز حەمید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، زیندانیى سیاسى بووە، ساڵى ١٩٥٩ لە گوندى ئەرگۆش کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

زیاب هەسنی

زیاب زیاب عەبدوڵا، ناسراو بە (زیاب هەسنی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵی ١٩٧٥ له‌ گوندی هه‌سنێ كۆچی دوایی كردووه‌ و هه‌ر له‌وێش به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد

رەشید مەولود مستەفا ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٦١ لە رێگەی مەحمود کاوانی چووەتە چیای سەفین و پەیوەندی بە هێزی سەفینی ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیبراهیم شێخۆ مفردی

ئیبراهیم شێخۆ مفردی پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٠٠ له‌ گوندی لێرێ له‌دایكبووه، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە بووە، پلەى پێشمەرگایەتى سەرلق بووە‌، ساڵی ١٩٨٤ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

تەیب عەبدولڕەحمان تەیب

تەیب عەبدولڕەحمان تەیب ناسراو به‌ (شەهید تەیب ئاكره‌یی) له‌ ساڵی ١٩٧٢ ده‌بێته‌ به‌رپرسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌بێته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئازادی، ساڵی ١٩٨٣ شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

زیاب د‌ر زیاب

زیاب در زیاب، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان و شۆڕشى دووەمى بارزاندا خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٧٥ لە قەزاى عەفەک لە دوورخراوەیى کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد ئەمین فەقێ دەرگەلەیی

محەمەدئەمین فەقێ حەسەن خزر، ناسراو بە (محەمەدئەمین فەقێ حەسەن ده‌رگه‌ڵه‌یی) پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، چه‌ندین پله‌و به‌رپرسیاریه‌تی له‌نێو شۆڕش وه‌رده‌گرێت، له‌وانه‌: سه‌رپه‌ل، سه‌ر لق، جێگری به‌تالیۆنی چوار، جێگری ئامر هێزی هندرێن، له‌ چه‌ندین شه‌ڕ به‌شدار ده‌بێت...

زانیاری زیاتر