گشت بابەتەکان

سەعید مەلا عەبدوڵا

سەعید عەبدوڵا قاسم، ناسراو بە (سەعید مەلا عەبدوڵا)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول کردووە، له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ ته‌مووزی ١٩٨٣ له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید عەبدولوەهاب شێخ ئۆمه‌ر

سەعید عەبدولوەهاب شێخ ئۆمەر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى گوڵان بەشداربووە، لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى بەتالیۆن بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ حوزه‌یرانی ٢٠٠١ له‌ پیرمام كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد بێداوی

ئەحمەد حەمۆ مەلاشین ناسراو به‌ ئەحمەد بێداوی، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، له‌ گوندی بێداو له‌دایكبووه‌ و له‌ یه‌كێتی سۆڤیەت كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

حەجی ئەحمەد سوار

حەجی ئەحمەد سوار ناسراو به‌ حه‌جی ماشۆ، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٨٩٠ له‌ گوندی ئوره‌مار لە باكووری كوردستان له‌دایكبووه‌، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود

سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەعید ئەبابەکر شێخ

سەعید ئەبابەکر شێخ، ناسراو بە (سەعید بیبەکر)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداربووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، ساڵى ١٩٩٣ لە قوشتەپە کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولخالق مەلاحەسەن سپینداری

عەبدولخالق مەلاحەسەن، سپینداری ـ بەرواری، ئێکەم شەهیدێ قوتابیێن کوردستانێ بوویه‌، ئێک ژ دامەزرێنەرێن ئێکەتیا قوتابیێن کوردستانێ بوویە، ل ساڵا ١٩٦٠ێ شەهید بەرپرسێ قوتابیێن دهوکێ بوویە، ل ساڵا ١٩٦٣ێ دگەهیتە ناڤ رێزێن بەتەلیونا فارس کورەمارکی، ژبەر زیرەکیا وی دبیتە جێگرێ بەتەلیونێ، ل رێکەفتی ١٩٦٦/١٠/٢٩ێ ل شەڕێ سەنگەسەری دهێته‌ شه‌هید كرن.

زانیاری زیاتر

کەمال ڕەحیم عەلی کەرەم

کەمال ڕەحیم عەلی کەرەمناسراو بە (کەمال هاواری)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی هاواری سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتای خوێندنی لە گوندی هاوار تەواو کردووە و بۆ خوێندنی مامۆستایی دەچێتە شاری هەڵەبجە، ڕەحیم عەلی باوكی و کەمال ڕەحیم عەلی برایی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە.

زانیاری زیاتر

محو گەودا

محەمەد ئەبوزێد عيسا ئەبوزێد یێ بەرنیاس ب (محو گەودا) پێشمەرگێ شۆرەشا ئەيلوول و گوڵانێ، ل ساڵا ١٩٦٤ێ پەیوەندی ب ھێزێن پێشمەرگەی ڤە کری، ساڵا ١٩٨٩ ێ دھێتە سێداره‌دان.

زانیاری زیاتر