گشت بابەتەکان

سەلیم شێخۆمەر بێدۆدی

سەلیم شێخۆمەر ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان و شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٥٤ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد سەعید دۆسکی

محه‌مه‌دسه‌عید قاسم ئیبراهیم ناسراو به‌ دكتۆر محەمەد سەعید دۆسکی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵانی ١٩٧٢- ١٩٧٥ نوێنه‌ری شۆڕشی ئەیلوول بووه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا بووه‌.

زانیاری زیاتر

محەمەدئەمین مەعروف

محەمەدئەمین مەعروف كامه‌لا، ناسراو به‌ مامۆستا محەمه‌دئه‌مین مه‌عروف، ساڵی ١٩٤٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٠ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان(کۆنفرانسی کۆیە)، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دووەم به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی پارتی دیموکراتی کورد هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

سەلیم رەشید شەمدین

سەلیم ڕەشید شەمدین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى ئەرگۆش لە دایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٦٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

جەرجیس فەتحوڵا شه‌ماس

پارێزه‌ر جەرجیس فەتحوڵا شه‌ماس، ناسراو به‌ جەرجیس فەتحوڵا ئەلموحامی، یه‌كه‌مین كلدانیی نێو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ١٩٧٣ ـ ١٩٧٤ به‌ فه‌رمانی مەسعود بارزانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی پڕۆژە‌ی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی

زانیاری زیاتر

سەلیم زوبێر مەلا

سەلیم زوبێر مەلا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى بارزان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداربووە، نوێنەرى سەرۆک مستەفا بارزانى بووە لە شارى هەولێر، لە ٢٩ى ئەیلوولى ١٩٧١ لە شارەدێى حاجى ئۆمەران شەهیدبووە.

زانیاری زیاتر

کاکە زیادی کۆیە

محه‌مه‌دزیاد حه‌مه‌ مه‌حمود، ناسراو به‌ کاکە زیادی کۆیە، ساڵی ١٩٣١ پشتگیری شۆڕشی یه‌كه‌می بارزانی كردووه، ساڵانی ١٩٤٣ ـ ١٩٤٥ پشتگیری شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا بووەتە جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد، له‌ ٩ حوزه‌یرانی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌

زانیاری زیاتر

جەعفەر ئیبراهیم حاجی

جه‌عفه‌ر ئیبراهیم حاجی پیرۆ، ناسراو به‌ جه‌عفه‌ر ئێمینكی، محامی كوڤان و كوڤان، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان (پارتی گه‌ل) كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌‌...

زانیاری زیاتر

جەلیل هۆشیار

جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د قاسم، ناسراو به‌ هۆشیار، جەلیل هۆشیار، دادوه‌ر جەلیل هۆشیار، زرنگ و جه‌لیل قازی، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له‌ شۆڕشی دووەمی بارزان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی هاشمی عێراقه‌وه‌ دراوه‌ته‌‌ دادگای سه‌ربازی و به‌ تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ند كراوه‌....

زانیاری زیاتر

ئەحمۆ مەحمود هەرکی

ئەحمۆ مەحمود هەرکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ لەلایەن ئیستخباراتی رژێمی به‌عسی عێراق بەدیل دەگیرێت و بێسەر و شوێن دەکرێت و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە .

زانیاری زیاتر