گشت بابەتەکان

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر

شەڕی سەرێ سناتێ ١٩٨٥

شەڕى سەری سناتێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو لە سەرى سناتێ لە ناوچەى مچولیاى دەڤەرى بادینان، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى سریەیەکى سەربازى سوپاى عێراق و دواى شەڕێکى گەرم بەماوەیەکى کەم، توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەرباز بکوژن و بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى قوڕس و سوک دەستى بەسەردا بگرن، دواى ئەوەى ئامانجى هێرشەکە پێکرا هێزەکەى پێشمەرگە شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە شوێنى خۆیان لە حەفتەنینێ.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد سالار عەبدولواحید

ئەحمەد سالار عەبدولواحید ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد سالار، ساڵى ١٩٤٧ لە شارى سلێمانى لە دایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارى سلێمانى خوێندووە، ساڵى (١٩٧١- ١٩٧٢) بەشى شانۆى لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی شاری بەغدا تەواو کردووە.

زانیاری زیاتر

به‌دریه‌ محه‌مه‌د خدر

بەدریە محەمەد خدر، لە ١ى تەمووزى ١٩٣٠ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، کابانى ماڵ بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

شه‌هلا ئه‌حمه‌د سابیر

شەهلا ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٧ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

جوانه‌ ئه‌حمه‌د سابیر

جوانە ئەحمەد سابیر، لە ١ی ئابى ١٩٦٥ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

به‌ختیار ئه‌حمه‌د سابیر

بەختیار ئەحمەد سابیر، لە ١٥ى حوزەیرانى ١٩٦٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

عەبدولجەبار ئەحمەد سابیر

عەبدولجەبار ئەحمەد سابیر، لە ١ى ئایارى ١٩٦٣ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ڕزگار ئه‌حمه‌د سابیر

ڕزگار ئه‌حمه‌د سابیر، لە ٥ى شوباتى ١٩٦١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

سەلام ئەحمەد سابیر

سەلام ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزی ١٩٥٩ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ئامادەیی بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

کەژاڵ ئەحمەد سابیر

کەژاڵ ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزى ١٩٥٨ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ئامادەیی بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر