گشت بابەتەکان

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر

مستەفا گۆرۆنی

مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.

زانیاری زیاتر

مەسرور بارزانی

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....

زانیاری زیاتر

حەجی بێرۆخی

فەرماندە حەجى شیخۆمەر بێڕۆخى، ناسراو بە حەجى بێڕۆخى، ساڵى ١٩٤٣ وەک سەرقۆڵ ئەرک دەبینێت لە شۆڕشى دووەمى بارزان، بەشدارى داستانى مەیدان مۆریکى کردووە، فەرماندەیی بەتالیۆنى ١ی هێزى باڵەک بووە، ساڵى ١٩٦٥ تاوەکوو نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول بەرپرسى میحوەرى دەشتە دیاناى هێزى پێشمەرگە بووە.

زانیاری زیاتر

مشیر گوانی

فەرماندە مشیر ڕەسوڵ حاجى, ناسراو بە مشیر گوانى, ساڵى ١٩٦٦ لە ڕێى حەمید ئەفەندى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە, ساڵى ١٩٧٩ پلەى ئامر مەفرەزەى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵانی وەرگرتووە. ساڵى ١٩٧٩ ئەندامى کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە. ١٦ی ئابى ٢٠١٨ میدالیاى بارزانى نەمرى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

مەلا محەمەدئەمین گوێزلینگەی

مەلا محەمەدئەمین مەلا حاجی مەحموود ناسراو بە مەلا محەمەد ئەمین گوێزلینگەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، ئەندامی کۆنگرەکانی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ بووە، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمرە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مستێ

ئەحمەد مستەفا شوان، ناسراو بە ئەحمەد مستێ، فەرماندە و پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان و کۆمارى کوردستان و ئەیلوول گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى ١٩٤٣ بەشداری لە شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ لە هێزی لێکدەر بەشداری شۆڕشى ئەیلوول کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنی لە هێزى باڵەک وەرگرتووە، بەرپرسی ئیدارى و عەسکەرى بووە لە بارەگاى بارزانى.

زانیاری زیاتر

سدیق بەخشی ئەحمەد

سدیق بەخشى ئەحمەد (١٩٢٤ -١٩٩٨)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر