گشت بابەتەکان

شەڕی بالیسان ١٩٨٨

شەڕی دۆڵی بالیسان بریتى بوو لە هێرشێکى بەربڵاوى سوپا و چەکدارانى ڕژێمى بەعس بۆ سەر هێزى پێشمەرگە لە ٢٦ى شوباتى ١٩٨٨، لە میحوەرى بێتواتە و خەلیفانەوە سوپاى عێراق هێرشێکى فراوانى کردە سەر دۆڵی بالیسان کە لە ژێر دەسەلاتى پێشمەرگەدا بوو، بە پشتیوانى تانک و تۆپ و دەبابە و فڕۆکەى جەنگى، هێزى پێشمەرگە بە ئامادەکاری و نەخشەى سەربازى توکمەوە ڕوووبەڕووی هێزەكانی عێراق بۆوە و بەرسینگیان گرتن، لە ئەنجامدا لە ئێوارەى هەمان ڕۆژ لەو بەریەدا هێزەکانى حکومەت شکستیان خوارد و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.

زانیاری زیاتر

شەڕی باسەرە تەمموزى ١٩٨٧

ئەو شەڕە بریتى بوو لە داستانێکى گەورەى هێزى پێشمەرگە لە سنوورى چالاکیەکانى هەردوو لقى سێ و چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان، کاتێک کە هێرشیان کردە سەر فەوجێکى هێزەکانى سوپاى عێراق لە نزیگ گوندى باسەرەى بنارى چیاى کۆسرەت لە شەوى ٢٧/٢٨ى تەمموزى ١٩٨٧، لەو داستانەدا هێزى پێشمەرگە توانی زیانێکى گەورە بە هێزەکانى حکومەتى عێراق بگەیەنێ لە کوژراو و بریندار و بەدیل گرتنى ژمارەیەکى زۆری سەرباز.

زانیاری زیاتر

داستانی دێرەلوک ١٩٨٧

ئەو داستانە لە ٥ى ئایارى ١٩٨٧ لە دێرەلوکى سەربە قەزاى ئامێدى ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى فەوجی خەفیفەى (١١١)، دواى شەڕێکى سەخت توانیان دەست بەسەر فەوجەکە و (٨١) سەنگەرى دەورووبەریدا بگرن، هەروەها زیانى زۆری گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت بگەیەنن لە کوژراو و بریندار و بە دیل گیرانى سەرباز و چەکدارانى بەکرێگیراو.

زانیاری زیاتر

شەرى گەلى ڕەشاڤا ١٩٨٧

شەڕی گەلى ڕەشاڤا لە ١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٧ ڕوویدا، کاتێ کە هێزى پێشمەرگە لە ڕێگا سەرەکیەکانى نێوان ئامێدى و دێرەلووک هێرشیان کردە سەر قافلەى ئوتۆمێلە سەربازیەکانى سوپاى عێراق و بارەگاى فەوجى دێرەلووک و بارەگاى بەعس و بنکەى ئەمنى شارۆچکە، بە ئامانجى کەمکردنەوەى گوشارى هێزەکان عێراق لەو هێرشەى کە لەو ماویەدا کردبوویە سەر ئەترۆش و قەڵاى کانیکا.

زانیاری زیاتر

شێخۆمەر دێزۆیی

شێخۆمەر مەرعان حەسەن (١٩٢٠-١٩٩١ )، ناسراو بە شێخۆمەر دێزۆیی، پێشمەرگە و هەڤالى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەکر داود عەبدی

شەکر داود عەبدى (١٩٢٠-١٩٥٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

شێخۆمەر زێتی

عومەر محەمەد ئەحمەد (١٩٢٨ -١٩٨٣)، ناسراو بە شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەکر محەمەد ئەحمەد

شەکر محەمەد ئەحمەد (١٩١٣-١٩٧٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق عەبدوڵا قاسم

شەفیق عەبدوڵا قاسم (١٩٣٠-١٩٨٣)، ناسراو بە شەفیق مەلا عەبدوڵڵا، پێشمەرگەو هەڤاڵى بارزانى نەمر بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

هێرشی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر لیژنەی ناوچەی زاخۆ ١٩٨٦

ئەو شەڕە لە تشرینى دووەمى ١٩٨٦ ڕوویدا لە ناوچەى زاخۆى دەڤەرى بادینان، کاتێک کە سوپا و چەکدارانى حکومەتى عێراق بە پاڵپشتى تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگى هێرشیان کردە سەر بارەگا و سەنگەرەکانى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى زاخۆ، بە ئامانجى کپ کردنى دەنگى شۆڕش لەو ناوچانەدا، دواى شەڕێکى چەند ڕۆژە و گوشار خستنە سەر سەنگەرەکان، هێزى پێشمەرگە توانی شکست بە پێشڕەویەکانى چەکدارانى بەکرێگیراو بهێنن و لە ناوچەکە دووریان بخەنەوە.

زانیاری زیاتر