جەمال ڕەسوڵ بانیشاری
شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.
زانیاری زیاترسلێمان لاچ حسێن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەم و شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى بەتالیۆن بووە، ساڵی ١٩٦٣ له شهڕی چیای چاپانكی شههید بووه و گۆڕهكهی دیار نییه.
زانیاری زیاترسلێمان فەقۆ حەسەن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى ئیسومەرا لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە لە شەڕەکانى ئەم شۆڕشەدا برینداربووە، ساڵى ١٩٩٩ لە ئێران کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترسلێمان عەلى یاسین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى سەفتى لەدایکبووە، سێ کوڕى لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە ئەنفال کراون، ساڵى ١٩٨٦ لە کۆمەڵگەى قوشتەپە کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترسلێمان یاسین عەلى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٨ لە گوندى شیڤێ لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە و بەرگریى لە کۆمار کردووە، ساڵى ١٩٥٥ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترمەلا سلێمان موسا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٤ لە ئاکرێ لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، لە ساڵى ٢٠٠٥ کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترداستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.
زانیاری زیاترسوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.
زانیاری زیاترنوری سدیق عهلی ڕەسوڵ، ناسراو به ئهندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ پهیوهندی به ڕیزهكانی كۆمهڵهی ئازادیی كوردهوه كردووه، ساڵی ١٩٥١ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) ههڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) ههڵبژێراوه.
زانیاری زیاترئەم شەڕە لە هاوینى ساڵى ١٩٦٥ ڕوویدا لە چیاى کۆڕەک و ڕواندز و دەشتى دیانا، ئامانجى سەرکردایەتى شۆڕش لەو هێرشەدا دەستگرتن بوو بەسەر چیاى کۆڕەک و گەلى عەلى بەگ، وەک پەرچە کردارێک لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانى سوپاى عێراق کە بەردەوام دەیکردە سەر زۆزک و هەندرێن و شوێنانى تر بۆ ئەوەى گوشار بخاتە سەر سەرکردایەتى شۆڕش لە ناوچەى باڵەکایەتى.
زانیاری زیاترئەم داستانە لە ٣٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٦٩ لە بەرزاییەکانى پشت گوندى گرتک و ماخۆبزنان لە نزیک سەنگەسەر ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە بە فەرماندەى عومەر ئاغاى دۆلەمەرى، هێرشیان کردە سەر سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو، لە ماویەکى کەمدا توانیان دەست بەسە ڕەبایەکاندا بگرن و زیانێکى گەورەى گیانى و ماددیان پێ بگەیەنن و دەست بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەکى جۆراوجۆردا بگرن، هەروەها ستراتیژیەتى پلانیان هەڵوەشێننەوە کە بریتى بوو لە دەستگرتن بەسەر بارەگاى بارزانى لە دیلمان.
زانیاری زیاترئەم داستانە بە فەرمانى سەرکردایەتى شۆڕش ئەنجام درا، بە سەرکردایەتى سامی عەبدولڕەحمان و چەند فەرماندەى تر، هەستان هەڵمەتێکى پێشمەرگەییان کردە سەر کۆمپانیاى نەوتى بابەگوڕگوڕ لە کەرکووک، دواى تەواوبوونى ئامادە کاریەکان لە ١ى ئادارى ١٩٦٩ دامەزراوەکانی کۆمپانیاى نەوتیان زۆر بە چڕى بە تۆپى ١٢٠ملم و ١٠٦ملم تۆپباران کرد، لە ماوەیەکى زوو ئاگر یان لە کارگەى تەرکیز هەڵسان و زیانى زۆر گەورەیان پێ گەیاند، پاشان هێزى پێشمەرگە فەرمانى کشانەوەی دا و بەبێ زیان گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان.
زانیاری زیاتر