گشت بابەتەکان

خدر یوسف باپیر

خدر یوسف باپیر، سالی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و کاری رێکخستنی نهێنی دەکات، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و لەهەمان ساڵ لە سێدارە دەدرێت

زانیاری زیاتر

خدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز

خدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٢ی ئایاری ١٩٦٦ لە داستانی چیای هەندرێن بەگولەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

خالید هەمزە عەلی

خالید هەمزە عەلی، سالی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتر بەهۆی مینەوە شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

حەمەد ئیسماعیل مراد

حەمەد ئیسماعیل مراد، سالی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقا بەبۆردومانی فرۆکەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەبدول رەزاق حەسەن

حەسەن عەبدول رەزاق حەسەن، سالی ١٩٦٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ بەگوللەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد

جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد، سالی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی سەردڕە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

شەڕی ئاڤا زێ ١٩٨٧

یەکێک لە چالاکییەکانی هێزى پێشمەرگەى سنوورى لقی (١)ى دەڤەرى بادینان لە ساڵى ١٩٨٧، بە هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە ڕەبایەکانى سەربازى سوپاى عێراق لە نزیک شارۆچکەى شێلادزێ لە سەر ئاڤا زێ کە بە ماوەیەکى کەم دەستیان بەسەر ڕەبایەکەدا گرت و تەواوى ئەو سەربازانەى کە لەو سەنگەرە لە ئەرکدا بوون کوژران، پێشمەرگەکانیش بە بێ زیان شوێنەکەیان بەجێ هێشت.

زانیاری زیاتر

هەوڵی تیرۆر کردنی مەسعود مستەفا بارزانى

مەسعود مستەفا بارزانى لە سەرەتاکانى شۆڕشى ئەیلوول دەبێتە پێشمەرگە و پاش ئەوەى دەزگاى پاراستن دادەمەزرێنێ، دەبێتە ناوێکى دیار و بەرچاوى ناو شۆڕش و بەهۆى بەشداریکردنى لە ڕێککەوتنى یازدەى ئادار و دواتریش دواى نسکۆى شۆڕش و نەخۆشکەوتنى سەرۆک مستەفا بارزانى، هێندەى دیکە ڕۆڵى لە خستنەوەسەرپێ و هەڵگیرساندنەوەى شۆڕشى گوڵان دەردەکەوێ.

زانیاری زیاتر

هەوڵی تیرۆرکردنى ئیدریس مستەفا بارزانى

ئیدریس مستەفا بارزانى، یەکێک لە سەرکردە هەرە دیارەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و کوڕى سەرۆک مستەفا بارزانى بوو. دواى ئەوەى بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و وەکو یاریدەدەرى سەرۆک مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى سەربازیى و کۆمەڵایەتى ڕۆڵى خۆى دەنوێنێ، دۆست بە دەرکەوتنى ئەم سەرکردە لێهاتووە دڵخۆش و دوژمنانیش پێى دڵتەنگ دەبن.

زانیاری زیاتر

هەوڵەکانی تیرۆرکردنی سەرۆک مستەفا بارزانی

هەمیشە ئەو باوەڕە لە ناوەوەیە کە بە مردن یان لەناوبردن یان تیرۆرکردنى سەرکردەیەک، ڕەنگە شۆڕشێک یان دۆزى نەتەوەیەک کۆتایى بێت، بەڵام ئەمە هەموو کات و لاى هەموو نەتەوەیەک وەڕاست ناگەڕێت. دوژمنانى گەلى کورد زۆر لە مێژبوو لەو ڕاستییە تێگەیشتبوون کە سەرۆک مستەفا بارزانى بڕیاردەر و چەقى قوڕسایى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردە، بۆیە چەند جارێک هەوڵى تیرۆرکردنى درا.

زانیاری زیاتر