گشت بابەتەکان

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر  له‌ كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه‌ مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

زانیاری زیاتر

پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ك)، به‌ ڕێنووسی لاتینی (Partiya demokrata kurdestanê)، به‌ زمانی ئینگلیزی (kurdistan democratic party) و به‌ زمانی عه‌ره‌بی (الحزب الدیموقراطي الكوردستاني)، پارتێکی نیشتمانی دیموکراتیی جەماوەرییە، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌ شاری به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی دامه‌زرا....

زانیاری زیاتر

مستەفا بارزانی

مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به‌ مه‌لا مستەفا بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە ١ی ئاداری ١٩٧٩ لە نەخۆشخانەی...

زانیاری زیاتر

ئیدریس بارزانی

سیاسه‌تمه‌دار ئیدریس مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به‌ ئیدریس بارزانی و ئه‌ندازیاری ئاشتی، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٢ سكرتێری سه‌رۆك مەلا مسته‌فا بارزانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی له‌ نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ...

زانیاری زیاتر

شۆڕشی گوڵان

شۆڕشی گوڵان- (شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز – ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦). ‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌ر‌شتی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی حكوومه‌تی به‌عسی عێراق له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ به‌رده‌وام بوو.

زانیاری زیاتر

مەسعود بارزانی

مەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به‌ سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور،‌ ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه‌.....

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان

كۆنگره‌ی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان - ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ )دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراق ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ كه‌شێكی ئاسایی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

كۆنگره‌ی یه‌كه‌م یاخود (دامه‌زراندن)ی پارتی دیموكراتی كوردستان - (پارتی دیموكراتی كوردی عێراق - ١٦ی ئابی ١٩٤٦)، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی له‌ بەغدا بە ئاماده‌بوونی ٧٠ نوێنەر له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ كوردی باشووری كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌سترا و تێیدا دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێ له‌ باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا.

زانیاری زیاتر

عومەر دەبابە

عومەر مستەفا، ناسراو به‌ عومەر دەبابە، یاساناس، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٨ له‌ به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه‌ کردووە، له‌ كۆنگره‌ی دووه‌م و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بووەته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٦٤ له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورخرایه‌وه‌،له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ شاری سلێمانی‌ كۆچی دوایی كردووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح پالانی

ساڵح عومەر حاجى، ناسراو بە (ساڵح پالانى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى پالانا لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بەشداریی کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دوو جار برینداربووە.

زانیاری زیاتر

فاتیح محەمەد ئەمین

فاتیح محەمەد ئەمین مورته‌زا، ناسراو به‌ فاتیح محەمەد ئەمین به‌گ، فاتیح سیامه‌نسووری و بروسك، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له‌ كۆنگره‌ی شەشەم‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵانی ( ٢٠٠١ -٢٠٠٥ )بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح خانۆ عوسمان

ساڵح خانۆ عوسمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان بەشداریى کردووە، ساڵى ٢٠١٠ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر