گشت بابەتەکان

مەلا محەمەدئەمین گوێزلینگەی

مەلا محەمەدئەمین مەلا حاجی مەحموود ناسراو بە مەلا محەمەد ئەمین گوێزلینگەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، ئەندامی کۆنگرەکانی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ بووە، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمرە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مستێ

ئەحمەد مستەفا شوان، ناسراو بە ئەحمەد مستێ، فەرماندە و پێشمەرگەى شۆڕشى دووەمى بارزان و کۆمارى کوردستان و ئەیلوول گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى ١٩٤٣ بەشداری لە شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، ساڵى ١٩٦١ لە هێزی لێکدەر بەشداری شۆڕشى ئەیلوول کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنی لە هێزى باڵەک وەرگرتووە، بەرپرسی ئیدارى و عەسکەرى بووە لە بارەگاى بارزانى.

زانیاری زیاتر

سدیق بەخشی ئەحمەد

سدیق بەخشى ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٤ لە گوندى هەسن بەکرا لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان بەشداریى کردووە، چەند جارێک زیندانى کراوە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، لە ساڵى ١٩٩٨ لە دهۆک کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سیامەند عەزیز عارس

سیامەند عەزیز عارس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە مێرگەسۆر لەدایکبووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى بەتالیۆن بووە، ساڵى ١٩٦٦ لە چەرمەگا شەهیدبووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان میرخان عارەب

سلێمان میرخان عارەب، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى کانیەدێر لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان بەشداریى کردووە، لە ساڵى ٢٠٠٧ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

سورکان مەلا باس

سورکان عەباس فەقێ، ناسراو بە (سورکان مەلا باس)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە مێرگەسۆر لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە و دوو جار بریندار بووە، ساڵى ١٩٨٩ لە گوندى ماویلیان کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خدر دەباغ

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە خدر دەباغ، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، سالى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى تۆپخانە.

زانیاری زیاتر

سلێمان میرخان ئەحمەد

سلێمان میرخان ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى خەردن لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە و لە کۆمار بریندار بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، له‌ ٢٣ ئاداری ١٩٦٢ له‌ شه‌ڕی باعه‌درێ شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

حسۆ کانیەلنجی

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

زانیاری زیاتر

حاجی میرخان دۆلەمەری

فه‌رمانده‌ حەجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان، ناسراو به‌ حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین، له‌ ٧ی ته‌مووزی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه‌، ساڵی ١٩٧٠ بۆته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئاكرێ، ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌یلووله‌ له‌ سۆران و مێرگه‌سۆر.

زانیاری زیاتر

داستانی کانی ماسێ ١٩٨٧

ئه‌یلوولی ١٩٨٧ له‌ ناوچه‌ی کانی ماسێ ده‌ڤه‌ری بادینان شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان هیزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ڕوویدا، به‌ داستانی کانی ماسێ ناسرا، هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنكه ‌و باره‌گای سه‌ربازی سوپای عێراق، دوای شه‌ڕێكی گه‌رم و خوێناوی پێشمه‌رگه‌ توانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كاندا بگرێت و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ له‌ كوژراو و بریندار و به‌دیل گرتن.

زانیاری زیاتر

داستانی ئەتروش ١٩٨٧

له‌ ٥ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٧ سوپای عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی به‌كرێگیراو (جاش) به‌ پاڵپشتی تانك و زریپۆش و تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام دا له‌ ناوچه‌ی ئەترۆش و شێخان و ده‌وروبه‌ری، شه‌ڕه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٣ تا ١٥ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك شوێندا بگرن، به‌ڵام له‌ دوایدا هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ پشتیوانی هێزی به‌رگری میللی دانیشتووی ناوچه‌كه توانیان‌ به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌ و تێكیان بشكێنن.

زانیاری زیاتر