گشت بابەتەکان

سدیق خەلیل یەحیا

سدیق خەلیل یەحیا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى کانیاتا لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان بەشداری کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، لە ساڵى ٢٠٢٠ لە پیرمام کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

سەید محەمەدئەمین سەید

سەید محەمەدئەمین سەید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ناوبراو له‌ ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به‌ که‌شتیی گرۆزیا له‌ ڕێی به‌نده‌ری به‌سڕەوە‌ له‌ باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.

زانیاری زیاتر

ساڵح حسێن گوێزی

ساڵح حسێن موراد، ساڵی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، له‌ ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له‌ هێزی بارزانى سه‌ر به‌ سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ مه‌هاباد بووەتە پێشمەرگە، له‌ ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ هه‌ر له‌ ده‌سپێكی ڕێڕه‌و به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ بریندار بووه‌ و شه‌هید بووه‌. ‌‌

زانیاری زیاتر

سەید سالم تەیب مسته‌فا

سەید سالم تەیب مستەفا، ناسراو بە (سەید سالم سەید حەمید)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە کۆیە لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریی کردووە، ساڵى ١٩٧٥ لە نەغەدە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

سەلیم حسێن موراد

سەلیم حسێن موراد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٨٧ لە بەحرکە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

شەڕی فەرەجاوە ١٩٧٤

ئەو شەڕە لە حوزەیرانى ١٩٧٤ لە نزیک گوندى فەرەجاوە ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى عێراق هێرشى کردە سەر دەڤەرى گەرمیان و ویستى دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرێت و بیگەڕێنێتەوە ژێر ڕکێفى حکومەت، هێزى پێشمەرگە ڕێى لێ گرت و بەرەنگارى بووە، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە توانى زیانى گیانى زۆر بە سوپاى عێراق بگەیەنێ و بۆ ماوەیەک پێشڕەوییەکانى بوەستێنێ.

زانیاری زیاتر

داستانی بامەڕنێ ئایاری ١٩٨٧

ئەو داستانە لە ئایارى ١٩٨٧ لە ناوچەى بامەڕنێى دەڤەرى بادینان ڕوویدا، کاتێ کە پێشمەرگە هێرشێکى گەورەى کردە سەر سەربازگە و سەنگەرەکانى سوپاى عێراق لە ناوچەکە، هێزى پێشمەرگە لەو داستانەدا دەستى بەسەر سەربازگەکەدا گرت و زیانى گەورەى پێ گەیاندن لە کوژران و بەدیل گرتنى سەربازانى سوپاى عێراق و دەستگرتن بەسەر ژمارەیەکى زۆرى چەک و تەقەمەنى.

زانیاری زیاتر

شەڕی شیوە سوور ١٩٧٤

شەڕی شیوە سوور لەگەڵ دەستپێکردنەوەى هێرشى سوپاى عێراق بۆ سەر کوردستان لە ٢٥ى نیسانى ١٩٧٤ ڕوویدا، بەو ئامانجەى دەست بەسەر تەواوى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕشدا بگرێت و دواجار هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول بهێنێ، بەڵام سوپاى عێراق لەم شەڕەى شیوە سووردا لە بەردەم هێزى پێشمەرگە شکستێکى گەورەى خوارد و زیانى گیانى و ماددى زۆرى پێ کەوت، نەیتوانى ئاواتى لە مێژینەى بهێنێتە دى کە دەست بەسەرداگرتنى ناوچەى سەنگاو بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی گەلى سەنگەسەر

شەڕی گەلى سەنگەسەر لە پاییزى سالى ١٩٧٤ ڕوویدا کاتێک کە سووپاى عێراق ویستی هێرش بکاتە سەر شارى قەڵادزێ و دەستى بەسەردا بگرێ، هێزى پێشمەرگەش لە گەلى سەنگەسەر سەنگەریان قایم کرد و نزیکەى دە ڕۆژ شەڕو پێکدانان بەردەوامى هەبوو، پاشان سوپا توانى بەربەستەکەى پێشمەرگە بشکێنێ و لە ١٩ى ئاب چووە ناو شارى قەڵادزێ و دەستى بەسەردا گرت.

زانیاری زیاتر

شەڕی شیشار ١٩٧٤

شەڕی شیشار لە پایزى ١٩٧٤ ڕوویدا نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، کە سوپا ویستى دەست بەسەر چیاى شیشاردا لە ناوچەى بێتواتە بۆ ئەوەى دەسەڵاتى بەسەر ناوچەکانى دەوروبەردا بڕوات، بەڵام هێزى پێشمەرگە زۆر بە توندى بەرەنگارى بووە و هێرشەکەیان تێشکاند، نەیانھێشت ئەو چیایە بکەوێتە دەستى حکومەت بەڵکو هەر لە دەستى پێشمەرگە مایەوە تا نسکۆى شۆڕش ساڵى ١٩٧٥.

زانیاری زیاتر

داستانى ئەزمەڕ ١٩٧٤

ئەو داستانە لە ١٩ى حوزەیرانى ١٩٧٤ لە چیاى ئەزمەڕ ڕوویدا، لەو کاتەدا شارى سلێمانی بەشێک بوو لە ناوچەى ژێر دەسەڵاتى سوپاى عێراق، بەڵام هێزى ئەوەى نەبوو بە ویستى خۆى جموجۆڵە سەربازییەکانى ئەنجام بدات، بۆیە نەخشەى پەلامارى چیاى ئەزمەڕی داڕشت کە هێزى پێشمەرگە سەنگەرى بەرگرى تێدا قایم کردبوو، هەرچەندە توانى ئەو چیایە بگرێت، بەڵام دووچارى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی سوسێ ١٩٧٤

شەڕى سەربازگەى سوسێ لە ئایارى ١٩٧٤ ڕوویدا دواى ئەوەى کە حکومەتى عێراق شەڕى دژى شۆڕشى کورد ڕاگەیاند، پێشمەرگە وەک پەرچەکردار گەمارۆى خستە سەر ئەو سەربازگەیە، سوپاى عێراق بۆ تێکشکانى گەمارى پێشمەرگە و ڕزگارکردنى سەربازەکان لە سلێمانى و دوکانەوە هێرشیان ئەنجامدا شەڕێکى چەند ڕۆژى لە نێوانیاندا ڕوویدا.

زانیاری زیاتر