گشت بابەتەکان

شەڕى چیاى بەڕانشێ ١٩٨٦

شەڕى بەڕانشێ چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە بوو لەسەر ڕێگاى سەرەکى چیاى بەڕانشێ نزیک گوندى گرێ بیێ، لەو چالاکییەدا هێزێکى پێشمەرگەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٦ بۆسەیەکیان لەسەر ڕێگاى سەرەکى دانایەوە، بۆ لێدان لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانى هێزەکانى ڕژێمى بەعسى داگیرکەر.

زانیاری زیاتر

شەڕى شیڤێ ١٩٨٧

شەڕى شیڤێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە و هێزى چەکدارانى بەکرێگیراوى ڕژێمى بەعس لە ٢٥ى ئایارى ١٩٨٧، کە بە نیازى وێرانکارى و ڕوخاندنى گوندى شیڤێ هێرشیان کردە سەر گوندەکە، هێزى پێشمەرگەش بەرەنگاریان بووەوە و لە ماوەى دوو کاتژمێرى شەڕدا هێزى چەکدارانى بەکرێگیراو شکستیان خوارد و ڕایانکرد، چوار لاشەیان لە مەیدانى شەڕ بەجێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى بادێ ١٩٨٣

چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە دژى هێزەکانى ڕژێمى بەعسە، هێزێکى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى دهۆک و ڕێکخراوەکانى هورمز مەلیک و تاهر زێوەیی لە شەوى ١١ لەسەر ١٢ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گوندى بادێ، لە ماوەیەکى کەمدا دەستیان بەسەرداگرت و ئاگریان تێبەردا، تەواوى سەربازانیان کوشت و چواریشیان بەدیل گرتن، پاشان شوێنەکەیان جێهێشت.

زانیاری زیاتر

عه‌لی عه‌تا میهراب

ساڵی ١٩٦٩ کە ئه‌وكات قوتابی بووم، لە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم به‌ ئه‌ندام و ئێستاش ئه‌و شه‌ره‌فی ئه‌ندامییەتیه‌م ماوه‌ كه‌ لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین پێیان به‌خشیم. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣ له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌ ناوچه‌ی خانه‌قینەوە بووم بە پێشمه‌رگه‌ لە به‌تالیۆنی دووی زۆزک له‌ ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌ کە ئه‌وكات مولازم یونس ڕۆژبه‌یانی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن بوو. باره‌گای به‌تالیۆنی دووی زۆزک یه‌كه‌مجار له‌ سماقۆك بوو لای مامه‌ڕوت و عومه‌رئاوا له‌ نزیكی چۆمان.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین هەورامی

نەسرەدین هەورامی، ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچکەی تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

فەقێ وسو ئەحمەد وسو

فەقێ وسو ئەحمەد وسو، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی باوزی سەربەقەزای قەڵادزێ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى گرێ ئیسفکا ١٩٨١

چالاکییەکى پارتیزانى بوو کە هێزێکى پێشمەرگە لە شەوێکى تشرینى دووەمى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گرێ ئیسفکا لە دەڤەرى بەروارى باڵا، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەربازى ڕەبایەکەیان کوشت و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازیدا گرت، پاشان شوێنەکەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بنکەکانیان.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەڤەری سندیا ١٩٨٧

ئەم شەڕە لە ئەنجامى هێرشێکى بەربڵاوى سوپاى عێراق بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى و جاشەکان بۆ سەر دەڤەرا سندیا ڕوویدا، هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ پاراستنى ناوچەکە لە ڕوخان و وێرانکارى گوندەکان، لە ٥ى نیسانى ١٩٨٧ ڕووبەڕووى هێزەکانى حکومەت بووەوە، ئەنجامى شەڕەکە بە سەرکەوتنى هێزى پێشمەرگە و شکستى هێزە عێراقیەکان کۆتایی هات.

زانیاری زیاتر

عومەر عەزیز محەمەد وەسمان

عومەر عەزیز محەمەد وەسمان، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی ناوەندی سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان، ساڵى ١٩٨٨ بە هۆى تۆپبارانى ڕژێمى بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە گوندى وەرتێی قەزاى ڕواندز شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان حەسەن مستەفا فاخیر

شەهید عوسمان حەسەن مستەفا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ئاریانەی سەربە ناحیەی شۆڕشی قەزای کۆیەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی بۆمبارانى سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى عێراق لە گوندى بندایزان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمەد ئیبراهیم عەوڵا

حەمەد ئیبراهیم عەوڵا لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندى وەسمانى قەزاى چۆمان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە مانگی ئاداری ١٩٧٥ بە هۆى تۆپبارانى ڕژێمى عێراق بۆسەر هێزى پێشمەرگە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر