گشت بابەتەکان

خەلیل ئەمین جەلیل حەجی

خەلیل ئەمین جەلیل حەجی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی هیتۆت سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ئەمین جەلیلی باوکی لەگەڵ حەسۆ میرخان دۆلەمەری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، خەلیل ئەمین لەتەمەنی دوانزدە ساڵیەوە تێکەڵاوی لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارەگای بارزانی لە ڕێزان پەیداکردبوو و لەگەڵ لوقمان بارزانی کوڕی مستەفا بارزانی بووە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر سلێمان عەلی چێی

جەعفەر سلێمان عەلی چێی ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی چێی لە قەزاى ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە نەغەدە نیشتەجێبووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ مەشهەد، تا ساڵی ١٩٧٩ لەمەشهەد ماوەتەوە، هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ کەرەج و چاوی بە ئیدریس بارزانی کەوتووە و تاساڵى ١٩٨١ لەئێران ماوەتەوە، ساڵی ١٩٨١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و لە شارى دهۆک نیشتەجێبووە.

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

کەکۆ مەلا عەلی

کەکۆ مەلا عەلى مێرگەسۆری ساڵی ١٩١٧ لە قەزاى مێرگەسۆر سەر بە پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. لە ١٢ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٠٠ لە مێرگەسۆر کۆچى دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

عەشقی ئارەب بادین

ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ڕێزان لەناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسوری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی بارزان، لەگەڵ ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان.

زانیاری زیاتر

شوان میرخان بادین دۆری

شوان میرخان بادین دۆری ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی دۆرێ لە ناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی میرخان دۆریە کە بەشداری شۆڕشی بارزان لە (١٩٤٣-١٩٤٥)کردووە و یەکێک بووە لە هەڤاڵانی بارزانی نەمر لەکۆماری دێموکراتی کوردستان و دواتر لەکات ڕۆخاندنی کۆماری کوردستان لەشەڕەکانی ناوچەی شنۆ و بەرەی شەڕ لە مەرگەوەڕ لە ٢٥ی ئاداری١٩٤٧شەهید بووە، هەروەها یەکێک لەبراکانی بەناوی مەلا میرخان لەگەڵ بارزانی نەمر چۆتە ڕووسیا.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مەلاسوار عومەر

ئەحمەد مەلا سوار ساڵی ١٩٤١ لەگوندی ماڵەسوار سەربەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی مەلا سوار عومەرە کە لەشۆڕشی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بەشداربووە و لە٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشەڕی مەیدان مۆریک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر