گشت بابەتەکان

کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا-١٩٦١

دواى سەرکەوتنى شۆڕشى ١٤ى تەمووزى ١٩٥٨، ڕووخانى ڕژێمى پاشایەتى لە عێراق و دەرکردنى مۆڵەتى کارکردنى فەرمى لە لایەن حکومەتى کۆمارییەوە، کۆنگرەى سێیەمى ڕێکخراوى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان)، ساڵى ١٩٦١ بەشێوەیەکى ئاشکرا لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

هاوینى ساڵى ١٩٥٥، پاش تێپەربوونى دوو ساڵ بەسەر بەستنى یەکەم کۆنگرە و هاتنە پێشەوەى چەندین گۆڕانکارى ناوخۆی پارتى و ڕێکخراوەکە، لەلایەن یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە کۆنگرەى دووەمى ڕێکخراوەکە بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

كۆنگره‌ی دامەزراندن و یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان - بەغدا- ١٩٥٣

دواى ئەوەى لە کۆنگرەى سێیەمى پارتی دیموکراتى کوردستان ٢٦ى کانوونى دووەمى ١٩٥٣ بڕیار لە دامەزراندنى ڕێکخراوە جەماوەرییەکان درا. لە ڕێکەوتى ١٨ى شوباتى ١٩٥٣، یەکەم کۆنگرەى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

شەڕی خێزاڤا ١٩٨١

لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ شەڕی خێزاڤا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمی عێراقدا ڕوویدا. کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لیژنەى ناوچەى زاخۆ لە گەڕانێکدا(جولە) بوون لە گوندەکانى ناوچەى باتیفاى دەڤەرى بادینان بۆ جێبەجێ کردنى ئەرکى پێشمەرگایەتى، لە گوندى خێزاڤا ڕووبەڕووى هێزێکى سەربازیی سوپای رژێمى بەعس بوونەوە، دواى شەڕێکى سەخت هێزێکى دیکەى سەربە لیواى باتیفا و دەشتى چیێی سوپای عێراق بەرەو شوێنى ڕوداوەکە بۆ پشتیوانى و هاوکاریى ئەو هێزەى کە لەگەڵ پێشمەرگە لەشەردا بوون، هاتن.

زانیاری زیاتر

شەڕ و بۆسەى زەمبیل فرۆش ١٩٨٠

شەڕى زەمبیل فرۆش یەکێکیترە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس. لە ٢٢ی ئازاری ١٩٨٠ لە دەڤەری باتۆفا، هێزێکی پێشـمەرگە لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی بۆسەیەکیان بۆ هێزێکی سەربازیی سوپای عێراق دانایەوە، لە ئاکامدا هێزەکەی سوپا کەوتنە نێو بۆسەکەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوت. لەم کاتەدا هێزێکیتری سەربە لیواى باتوفای سوپای عێراق بۆ پشتیوانی و هاوکاریی هێزە تێکشکاوەکەیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بە گەیشتنیان شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکەی پێشمەرگە و سەربازانی سوپادا ...

زانیاری زیاتر

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریی کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووە، ساڵى ١٩٧٧ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا عیسا عیسا

عەبدوڵا عیسا عیسا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى شێتنێ لەدایکبووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٨١ لە سلێمانى لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

غەزالی میرخان غەزالی

غەزالی میرخان غەزالی، ناسراو بە غەزالى ژاژۆکى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٣ لە گوندى ژاژوک لەدایکبووە، لە شۆڕشی دووەمى بارزان خەباتکار بووە، و لە کۆماری دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریی شۆڕشى ئەیلوول، گوڵانى کردووە، لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ بەشدار بووە، هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمرە، ئامر هێز بووە لە هێزی کاوە، ساڵى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى بێدارون لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى کارگێڕى و دارایى هێز بووە، ساڵى ١٩٦٩ لە ناوچەى سەنگەسەر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز چەلەبی

عەزیز مستەفا حەمەد، ناسراو بە عەزیز چەلەبى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى گۆمەشین لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٨٣ لە هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر