گشت بابەتەکان

عەبدولڕەحمان موفتی ته‌یب

عەبدولڕەحمان موفتى تەیب، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ڕاوێژکارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بووە، لە کۆنفرانسى باکۆ بووە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌ كوردستانی عێراق، بەر لە شۆڕشى ئەیلوول لە سوپاى عێراق پلەى ڕائید بووە، ساڵى ١٩٩٣ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عارس خانۆ حسێن

عارس خانۆ حسێن، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، لە شۆڕشی دووەمی بارزان خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، ساڵی ١٩٩٤ لە شارۆچکەی نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

حەمەی خۆرشە

محەمەد حەمەکەریم ناسراوە بە حەمەی خۆرشە پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ لە چەمی مەنجەری بریندار بووە، لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ڕەزا عەبدولڕەحمان جەلیل

عەبدوڵا ڕەزا ناسراوە بە شێخ عەبدوڵا ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بووە، دوو ساڵ زیندانی کراوە، پلەی سەرپەل و بەرپرسی نووسینگەى (مەکتەبى عەسکەرى) سەربازی لقی یەک و پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی شوانی هەبووە، ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان عەلی یونس

عەبدولڕەحمان عەلى یونس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى زێوە لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریی کردووە، ماوەیەک بە ڕاگوێزراوى و دەستبەسەرى ژیاوە، ساڵى ١٩٧٧ بە ئاوارەیى و دەستبەسەرى لە باشوورى عێراق کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر