سوارە فەتاح فەرەج
سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی
زانیاری زیاترسوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی
زانیاری زیاتریوسف عهبدولڕەحمان عیسا (١٨٨٦-١٩٦٦)، ناسراو به یوسف سهفتی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).
زانیاری زیاترمحهمهد عادۆ خدر دۆلهمهری (١٩٢٥-١٩٩٩)، ناسراوه به تۆینار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردوو، پلەی سهر لق و جێگری هێزی شێخان هەبووە.
زانیاری زیاتركهكۆ حوسێن خان میر عهبدوڵا (١٩٢٥-٢٠٠٥)، ناسراوه به كهكۆ كهلۆكی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترعەلی شەعبان (١٩٢٥-١٩٩٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ ى کردوو، پلەی بهرپرسیارەتی یهكهمی بارهگای بارزانی، ئامرهێزی بێتواته، ئامر فهوج، فهرماندهی هێزی ١٥ وەرگرتووە.
زانیاری زیاترحەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترجەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە
زانیاری زیاترشۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.
زانیاری زیاترکۆتایی هاتنی سیستەمی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٥٨ و هاتنە سەرکاری سیستەمێکی نوێی سیاسی لە عێراق کۆمەڵێک چاوەڕوانی زۆری بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق بە دوای خۆیدا هێنا. هەمووان چاویان لەوە بوو کە سیستەمی کۆماری گۆڕانی بیری سیاسی لە عێراقد دروست بکات و ببێتە هۆی کرانەوە و قبوڵکردنی فرەیی لە وڵاتدا. لە ڕاستیشدا بەشێک لەم چاوەڕوانیانە لە دوای ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت، بەدیهاتن و...
زانیاری زیاتردەستەواژە یان وشەی بەعەرەبکردن لە ڕووی پێناسەوە، گۆڕینی دیموگرافیا و سیمای ناوچەیەکی نیشتەجێبوونى گەل و نەتەوەکانی دیکەیە بۆ ناوچەیەکی عەرەبنشین، ئەمەش بە هۆی زیادکردنی ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب و سەپاندنی زمانی پەیڤین بە عەرەبی و گۆڕینى پەیتا پەیتای سیمای فۆلکلۆری، داب و نەریتى ناوچەکە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی دوور مەودا و لەسەر بنچینەی ڕەگەزپەرستی، نیشتەجێکردنى خەڵکی عەرەب لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێ کردنی عەرەبی....
زانیاری زیاترشۆڕشى ئەیلوول؛ شۆڕشێکى سەرتاپاگیر لە زاخۆوە تا خانەقین، زیاتر لە ٦٥٠٠٠ کم٢ خاکى ئازادکراوى کوردستانى لەبەردەست بوو، زۆربەى ئەو خاکە ئاوەدانى بوو و خەڵکى تێدا نیشتەجێبوو. ناوچەکە پێویستى بە بەڕێوەبردن هەبوو، بۆیە سەرۆک مستەفا بارزانى سەرکردەى شۆڕش بیرى لە دامەزراندنى دامەزراوەیەک کردەوە بەناوى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى شۆڕش. ئەم ئەنجوومەنە لە مانگى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦٤ دامەزرا، هاوشێوەى هەر حکومەتێک دامەزراوەکانى خزمەتگوزارییان پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرد.
زانیاری زیاترمستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.
زانیاری زیاتر