یەحیا عەبدوڵا تەها ئەحمەد
شەهید یەحیا عەبدوڵا تەها پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترشەهید یەحیا عەبدوڵا تەها پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترشەهید فەقێ ڕەسوڵ ڕۆستەم پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لەسێدارە دراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید عەباس محێدین ناسراوە بە عەباس کەردزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعومەر عەلی تاهیر ساڵی ١٩٩١ بووە پێشمەرگە و بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە هەولێر شەهید بووە.
زانیاری زیاترداستانى کۆڕێ یەکێکە لەو شەڕ و ڕووبەڕوونەوە چارەنووسسازانەى کە پێشمەرگەی کوردستان لە ٧ – ١١ى نیسانى ١٩٩١ لە بەرانبەر سوپاى عێراق تومارى کرد، دواى ئەوەى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٩١ لە بەرانبەر هێزى پێشمەرگەى بەرەى کوردستانى و شەپۆلی ناڕەزایی جەماوەرى ڕاپەڕیوى باشوورى کوردستان شکستى خوارد و تەواوى شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ڕزگارکران، زۆرى نەخایاند سوپای ڕژێم لەلایەن هێزى هاوپەیمانانەوە چراى سەوزى بۆ هەڵکرا و لە ٢٧ى ئادارى ١٩٩١ لە کەرکووکەوە زۆر بە دژوارى بەرەنگارى پێشمەرگە بووەوە ...
زانیاری زیاترعەبدوڵڕەحمان محەمەد عەبدوڵڕەحمان ناسراوه به عەبدوڵڕەحمان هورەیی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى هورەى ناوچەى ڕێکانى پارێزگاى دهۆک لە دایک بووە، تا پۆلى پێنجەمى سەرتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٦١ کاتێک شۆڕشى ئەیلوول بە ڕێبەرایەتى بارزانى نەمر هەڵگیرسا، عەبدوڵڕەحمان هورەیی پەیوەندى بەڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرەتای دەسپێکى شۆڕش پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى ڕێکان و بەشدارى شەڕى چەمانکێی کردووە، ساڵى ١٩٦٣بۆ ماوەیەک تەتەرى حزب بووە لە نێوان موسڵ و دهۆک، سەرەتا ئەسعەد خۆشەوی و دواتر نەجمەدین یوسفی بەرپرسی بوو.
زانیاری زیاترڕەسول حوسێن ناسراو بە حاجی ئاغای کۆسرەتان، ساڵی ١٩٠١ لە گوندی مێرگەی سەر بەناحیەى گەڵاڵەى قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە، دوای ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە بۆ گوندی زێوکە لە ناوچەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە ماڵی خزمانی ماوەتەوە بەر لە گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ عێراق، بەشداریی چەند شەڕی دژ بەرژێمی عێراق و هەروەها شەڕی سۆفییەکانی سەر بەشێخ ڕەشیدى لۆڵانی کردووە.
زانیاری زیاترعەبدولواحید حەمەد لاو پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى گۆرەز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاتروسو حەمەد لاو، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى گۆرەز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعەزیز محەمەد عەبدوڵا لە ڕێككەوتی ١ی تەموزی ١٩٢٤ لە گوندی بێركۆتی نزیك شاری هەولێر لە دایك بووە، باوكی كوردێكی هەژاری جوتیاری گوندی بێركۆت بووە، دایكی كچە مەلا بووە و لە ناوچەكانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایكی خەڵكی باكووری كوردستان بووە.
زانیاری زیاترسلێمان ئەحمەد ئیسماعیل عومەر، ناسراو بە سلێمان ئەحمەد دولەمەری، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٦٧ لەتەمەنى ١٤ ساڵییەوە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ڕۆژى ١٥ى کانوونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٠ لە کۆنگرەى سێزدەیەم، بەهۆى خزمەت و چالاکییەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێبەخشراوە.
زانیاری زیاترلەیلا فەخرەدین داغلى، ناسراو بە لەیلا زانا، لە ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە گوند باخچەى شاری فارقینی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ژنە سیاسەتمەداری کورد و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا زیندانی کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ مەهدی زانا سەرۆکی گەورە شارەوانیی پێشووتری ئامەد پێکهێنا. دایکی دوو منداڵە و ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و حیزبیی نییە، لەیلا دوای ھاوسەرگیری خۆی فێری خوێندن و نووسین کردووە.
زانیاری زیاتر