حەسەن وەسمان حەسەن
حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترحەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترلێژنەى ئازادى هەروەها (هەیئەى ئازادى و کۆمیتەى ئازادى)شى پێدەگوترا، لێژنەیەکى ڕێکخراوى تۆکمە بوو، لە ڕێکەوتى ١٥ى کانوونى دووەمى ساڵى ١٩٤٥ لە بارزان بە سەرۆکایەتى مەلامستەفا بارزانى و ئەندامێتى ئەو ئەفسەرە ئازادیخوازانە پێکهات کە لە سوپاى عێراق جیاببوونەوە و پەیوەندییان بە شۆڕشى دووەمى بارزانەوە کردبوو.
زانیاری زیاترئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.
زانیاری زیاترئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.
زانیاری زیاترکاوە عەبدوڵا شاکر، ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٨٤ لە هێزی کۆیەى سەر بە بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی کۆیەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە مانگی ئاداری ١٩٨٥ شەهید بووە.
زانیاری زیاترناسح فەتاح حەمەسەعید، ساڵی ١٩٦٦ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان، ناحیەی بازیان، قەزای چەمچەماڵ، شاری کەرکووک کردووە. ساڵی ١٩٩١ دوای پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک شەهید بووە و گۆڕى نادیارە.
زانیاری زیاترعوسمان کەریم ناسراو بە (عوسە ڕەش کەماڵانی)، ساڵی ١٩٣٥ لە پارێزگاى سلێمانى لەدایکبووە، لە ١٥ی ئابی ١٩٦٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.
زانیاری زیاترفەرهاد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٤٦ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.
زانیاری زیاترنوری ئەحمەد حەمەلاو، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٩ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. سالی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى زۆزک لە ناحیەى دیانا شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەول ناوسراو بە (حەمەی عەول)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەشدارى چەندی شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ٣ی نیسانی ١٩٧٤ بریندار بووە و ٨ ڕۆژ دواى برینداربوونى شەهید بووە.
زانیاری زیاترلوقمان فەتاح ناسراو بە (هێرش)، لە ساڵی ١٩٦٩ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای تاوانى ئەنفالی ڕژێمى بەعس دژى خەڵکى کوردستان بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ لە بازیان شەهید بووە.
زانیاری زیاتر