گشت بابەتەکان

حه‌جی عه‌زیز میرزا

حه‌جی عه‌زیز میرزا (١٩١٨-١٩٤٧) ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە. حه‌جی عه‌زیز میرزا ساڵی ١٩١٨ له‌ گوندی گویزێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌‌.

زانیاری زیاتر

محەمەد میرزا یونس سندی

محەمەد میرزا یونس سندی ل ساڵا ١٩٥٧ ل باژێرێ زاخۆ سەربە پارێزگەها مویسڵ یا وی دەمی (دهۆکا ڤێگاڤێ) هاتییە دنیایێ، ل ٢٣ی خزەیرانا ٢٠٢٣ ب کڕیارەکا تیرورستی هاتیەشەهید کرن

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر

یوسف عەبدولڕەحمان عیسا

یوسف عه‌بدولڕە‌حمان عیسا (١٨٨٦-١٩٦٦)، ناسراو به‌ یوسف سه‌فتی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

محەمەد عادۆ خدر

محه‌مه‌د عادۆ خدر دۆله‌مه‌ری (١٩٢٥-١٩٩٩)، ناسراوه‌ به‌ تۆینار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردوو، پلەی سه‌ر لق و جێگری هێزی شێخان هەبووە.

زانیاری زیاتر

کەکۆ حوسێن خان میر عەبدوڵڵا

كه‌كۆ حوسێن خان میر عه‌بدوڵا (١٩٢٥-٢٠٠٥)، ناسراوه‌ به‌ كه‌كۆ كه‌لۆكی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

عەلی شەعبان

عەلی شەعبان (١٩٢٥-١٩٩٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ ى کردوو، پلەی به‌رپرسیارەتی یه‌كه‌می باره‌گای بارزانی، ئامرهێزی  بێتواته‌، ئامر فه‌وج، فه‌رمانده‌ی هێزی ١٥ وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستان- شۆڕشی ئەیلوول

شۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.

زانیاری زیاتر

ئەنجومەنی سەرکرادایەتیی شۆڕشی ئەیلوول

کۆتایی هاتنی سیستەمی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٥٨ و هاتنە سەرکاری سیستەمێکی نوێی سیاسی لە عێراق کۆمەڵێک چاوەڕوانی زۆری بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق بە دوای خۆیدا هێنا. هەمووان چاویان لەوە بوو کە سیستەمی کۆماری گۆڕانی بیری سیاسی لە عێراقد دروست بکات و ببێتە هۆی کرانەوە و قبوڵکردنی فرەیی لە وڵاتدا. لە ڕاستیشدا بەشێک لەم چاوەڕوانیانە لە دوای ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت، بەدیهاتن و...

زانیاری زیاتر

بەعەرەبکردنی کوردستان

دەستەواژە یان وشەی بەعەرەبکردن لە ڕووی پێناسەوە، گۆڕینی دیموگرافیا و سیمای ناوچەیەکی نیشتەجێبوونى گەل و نەتەوەکانی دیکەیە بۆ ناوچەیەکی عەرەبنشین، ئەمەش بە هۆی زیادکردنی ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب و سەپاندنی زمانی پەیڤین بە عەرەبی و گۆڕینى پەیتا پەیتای سیمای فۆلکلۆری، داب و نەریتى ناوچەکە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی دوور مەودا و لەسەر بنچینەی ڕەگەزپەرستی، نیشتەجێکردنى خەڵکی عەرەب لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێ کردنی عەرەبی....

زانیاری زیاتر