هەڤاڵانی بارزانی

پیرموس عومەر خەلیل

پیرموس عومه‌ر خه‌لیل (١٩١٦- ١٩٩٧)، ناسراو‌ به‌ پیرۆ یوسف پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

تاجەدین ئاغا تاژدین

تاجەدین ئاغا تاژدین (١٩١٩-٢٠١٠)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و بەشداربووی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) بووە.

زانیاری زیاتر

تێلۆ باقی محەمەد

تێلۆ باقی محەمەد (١٩٠٦-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت لە شەڕەکانى ڕێڕەودا دووجار برینداربووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەى سەرقوڵە وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر