سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد
سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ئابی ساڵی ١٩٨٥، لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت، یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.
زانیاری زیاترسالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ئابی ساڵی ١٩٨٥، لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت، یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.
زانیاری زیاترڕزگار عەبدوڵا قادر داود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەهەمان ساڵدا لە ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر شەهید بووە.
زانیاری زیاترخدر حسێن خدر، ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢١ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شیوەڕەشی حاجی ئۆمەران لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترحەوێز مەولود خدر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای گۆجاڕ بە گوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترکەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.
زانیاری زیاترمستەفا ساڵح ناسراو بە (مستەفای حەلاو)، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، سالی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاترکاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاتریاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعوسمان ئەحمەد ناسراو بە (عوسمانە سور)، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی سەرگەڵو و بەرگەڵو، شەڕی تەلان، شەڕی دووکان، شەڕی دەربەند بازیان، شەڕی کلکەسماق و شەڕی گردی حاجی سلێمان کردووە. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ شەهیدبووە.
زانیاری زیاترڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ برینداربووە و ١٣ ڕۆژ دواى برینداربوونى لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شارى شنۆی ڕۆژهەلاتى کوردستان شەهید بووە.
زانیاری زیاتر