سەباح باسام نەسڕۆڵا ڕەسوڵ
سەباح باسام نەسڕۆڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.
زانیاری زیاترسەباح باسام نەسڕۆڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.
زانیاری زیاترسلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراوەبە (سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری دەستگیر کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعەزیز توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵانی خەباتیدا پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی سەربازی بەتالیۆن و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستگیر کراووە و شەو فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترغەفور محەمەد ساڵح ناسراوەبە (غەفور گڵەجاڵی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و غەفور گڵەجاڵی بە برینداری دەستگیر کراووە و لە لایەن سەرۆک جاشەکەوە سەری لە جەستەی جیا کراوەتەوە و بە بڕە پارەیەک سەرەکەی فرۆشتووە بە ڕژێمی بەعس.
زانیاری زیاترعەزیم عەبدولکەریم محەمەد ناسراوە بە (عەزیمی دەروێش)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵک و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا ئەحمەد ئەوڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە بەرامبەر سەربازی ئەوکاتی عێراق لە سنوری شاری هەڵەبجە لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دەسگیرکراون و دوای سێ مانگ زیندانی لە سێدارە دراون و شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترجەبار ڕەحیم نادر، ناسراوەبە جەبار ڕەحیم تاگۆزی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی بانی بۆڵانی دەڤەری تاگۆزی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەبیب حەمەڕەشید وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٧٩ لە دەڤەری هەورامان کەوتۆتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەمید محەمەد قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی ژەنانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە ناو پیلانی یهكێتی و لە کاتی پشوودا حەمید محەمەد و پێنج هاوسەنگەری شەهید کراون.
زانیاری زیاترسابیر عەبدولکەریم مەحەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی ژەنانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە ناو پلانی هێزێكی یهكێتی و لە کاتی پشوودا سابیر و پێنج هاوسەنگەری شەهید کراون.
زانیاری زیاترڕەزا قادر عەبدولکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەرچووی خولی پزیشکی شۆڕش بووە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەمەمراد باقی ئەمین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی پێنجوێن شەهید بووە.
زانیاری زیاتر