ئەلیاس مستەفا لاس حسێن
ئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید فەتاح عەلی ڕەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترعەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.
زانیاری زیاترشەهید خالید حەمزە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی و فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاترحەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی نووسەری لقیشی هەبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای سەفین حەسەن ڕەمەزان شەهید بووە.
زانیاری زیاترحازم ئیسماعیل جبرائیل عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لەلایەن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی دەستبەسەر کراوە و گوللەباران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاتربایز حەمەدئەمین بایز ناسراوە بە (بایز توتمەیی)، لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر، لە ژیانی کادری یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناو شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزێکی جاشی ڕژێم بۆتەوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشاکر عەبدوڵا حەسەن مرعەم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای کێشکەی نزیک ناحیەی دێگەڵە بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترشوکر بەکر ناسراوە بە (قازی)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی جێگری سەرلقی وەرگرتووە و لە شۆڕشی گوڵان پلەی جێگری فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەڤەری خۆشناوەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید عوسمان مەولود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئاوارەیی باشووری عێراق هێرشی کردۆتە سەر چەند پۆلیسێک و لە ئەنجامدا عوسمان مەولود شەهید بووە
زانیاری زیاترعومەر ئیبراهیم حەسەن محەمەد ناسراوە بە (عومەرە گەورە)، کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ڕۆژانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی کەرت و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە دەشتی کۆیە کەوتوونەتە بۆسەی جەماعەتی (ی.ن.ک) و عومەر و هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا عەلی، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک پردی کۆنی دارەتوو بە برینداری لەلایەن ئەمنی شاری هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە هەمان ساڵدا لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاتر