عوسمان مەولود حسێن مەولود
شەهید عوسمان مەولود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئاوارەیی باشووری عێراق هێرشی کردۆتە سەر چەند پۆلیسێک و لە ئەنجامدا عوسمان مەولود شەهید بووە
زانیاری زیاترشەهید عوسمان مەولود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئاوارەیی باشووری عێراق هێرشی کردۆتە سەر چەند پۆلیسێک و لە ئەنجامدا عوسمان مەولود شەهید بووە
زانیاری زیاترعومەر ئیبراهیم حەسەن محەمەد ناسراوە بە (عومەرە گەورە)، کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ڕۆژانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی کەرت و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە دەشتی کۆیە کەوتوونەتە بۆسەی جەماعەتی (ی.ن.ک) و عومەر و هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا عەلی، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک پردی کۆنی دارەتوو بە برینداری لەلایەن ئەمنی شاری هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە هەمان ساڵدا لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاترفەرهاد عەلی پێنج برای شەهید بووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەردەستە و لە شۆڕشی گوڵان پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی وەرگرتووە.
زانیاری زیاترمەحەمەد عەباس، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە پردی گەڵالە بەر ناپاڵمی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق کەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد یوسف یوسف ئەحمەد، پۆلیس بووە و ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی جێگری سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە داستانی هەیبەت سوڵتان شەهید بووە.
زانیاری زیاترمەلاڕەزاق عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی و خوارووی عێراق بوونە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترهێرش عەبدولعەزیز ناسراوە بە (هێرشی عەزیزە سۆر)، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە قوتابخانە دەستگیر کراووە و لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاترئەحمەد جەرجیس، کادر و پێشمەرگەی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناو شاری هەولێر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەحمەد ڕەسوڵ فەقێ عەبدولڕەحیم ناسراوە بە (ئەحمەد کۆسە)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید ئیسماعیل لاو، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە سنووری قەزای شەقڵاوە مینی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.
زانیاری زیاتر