سەرکردەکان

دکتۆر ناسیح غەفور

ناسیح غه‌فور ڕەمه‌زان ، ناسراو به‌ ن. بێباك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌...

زانیاری زیاتر

مامۆستا ئەمین

ئەمین قادر ئەسعەد، ناسراو به‌ مامۆستا ئەمین، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی‌ ١٩٩٣ له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یانزەیه‌م به‌‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه‌‌، له‌ شه‌وی ٩ی ته‌موزی ١٩٩٧دا به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.

زانیاری زیاتر

شەمسەدین موفتی

شەمسەدین محەمەد عوسمان، ناسراو به‌ پارێزه‌ر شه‌مسه‌دین موفتی و ئه‌میر قاسمی، ساڵی ١٩٥٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) بووه‌، ساڵی ١٩٥٨ له‌ ستافی یه‌كه‌می لێژنه‌ی لقی دوو كارگێڕی لق بووه‌....

زانیاری زیاتر

حەمید بەرواری

حەمید موراد محەمەد، ناسراو به‌ عه‌ریف حەمید، حەمید به‌رواری، نه‌ورۆز و هه‌ڵۆی گه‌رمیان، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ ته‌موزی ١٩٦١ له‌دوای ئاشكرابوونی چالاكی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری له‌شكری دووی سوپای عێراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجی تاهیر

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان....

زانیاری زیاتر

شێخ لەتیفی حەفید

لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به‌ (شێخ لەتیفی حەفید )، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه‌ به‌ كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له‌ ڕاسپارده‌كانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی وه‌كۆ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته‌ نوێیه‌كه‌‌‌ بووه‌...

زانیاری زیاتر

فوئاد جەلال غەریب

فوئاد جەلال غەریب تۆفیق ناسراو به‌ (دكتۆر فوئاد)، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق....

زانیاری زیاتر

مستەفا قەرەداغی

مسته‌فا محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحمان حسین ئاغا، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا جێگری فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كه‌رتی یه‌ك له‌ چه‌می ڕێزان‌ بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان...

زانیاری زیاتر

نیزامەدین گلی

نیزامەدین عه‌بدولمه‌جید محه‌مه‌د جان وه‌یس ناسراو به‌ (نیزامەدین گلی)، یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ بووته‌ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٢ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا (گولی) له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ قایممه‌قامی زاخۆ بووه...

زانیاری زیاتر

مولازم سەید کەریم

کەریم سەلام تەها ناسراو به‌ (مولازم سەید کەریم ـ مولازم شێخ كه‌ریم)، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن له‌ هێزی زمناكۆ، هه‌مان ساڵ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی خه‌بات بووه‌، ساڵی ١٩٩١ له‌ كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌....

زانیاری زیاتر

شێخ رەزا گوڵانی

ڕە‌زا محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به‌ (شێخ ڕەزا گوڵانی ـ شێخ ڕە‌زا به‌رزنجی)، یاساناس و سیاسه‌تمدار،ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ ململانێ ناوخۆییەکانی حزبدا پشتگیری ته‌واوی خۆی له‌ سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و زۆرینە كردووه‌

زانیاری زیاتر

سەید کاکە

کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به‌ (سەید کاکە)، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه‌‌،‌ ساڵی ١٩٧٧ به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨١ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان....

زانیاری زیاتر