سەرکردەکان

تەها محێدین مەعروف

تەها محێدین مەعروف، ناسراو به‌ تەها حاجی مه‌لا محێدین، ساڵی ١٩٤٦ له‌ (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، له‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ئایاری ٢٠٠٣ له‌ دوای ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حسێن خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووه...

زانیاری زیاتر

سەید ساڵح بەرواری

ساڵح عه‌بدولخالق ڕەشید، ناسراو به‌ سەید ساڵح به‌رواری، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی تۆپخانه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

شێخ محەمەد هەرسین

محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحیم محه‌مه‌د ناسراو به‌ شێخ محەمەد هەرسین، ساڵی ١٩٥٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لق له‌ لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه.

زانیاری زیاتر

کەمال حەسەن چاومار

كه‌مال حه‌سه‌ن عه‌بدولڕەحمان ئه‌مین ناسراو به‌ کەمال حەسەن چاومار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌

زانیاری زیاتر

نەعمان عیسا شەریف

نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به‌ نه‌عمان بارزانی و نه‌عمان بنجو، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ‌ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

جەلیل فەیلی

عه‌بدولجه‌لیل عه‌بدولڕە‌زا عه‌لی ناسراو به‌ جەلیل فەیلی، باهۆز و سه‌میر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ و بێژە‌ری زمانی عه‌ره‌بی نافه‌رمی (جڵفه‌)ی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٧ وه‌زیری هه‌رێم بووه.

زانیاری زیاتر

مەسعود ساڵەیی

مه‌سعود مسته‌فا كاكه‌ حه‌مه‌ حسێن، ناسراو به‌ مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته‌ كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه‌ تێكڕای ئه‌میندارێتییه‌ گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت

زانیاری زیاتر

دکتۆر عەلی بابا شاوێس

عه‌لی بابا‌ ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕە‌سوڵ، ناسراو‌ به‌ دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه‌ دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح ڕوشدی تاهیر

ساڵح ڕوشدی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ له‌ شاری موسڵ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنفڕانسی یەکەمی بەغدا) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٣٠ حوزه‌یرانی ١٩٥٩ له‌ كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له‌ ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی سڕ كراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەمه‌وه‌ له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق دوورخراوه‌‌.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان پێداوی

عه‌بدولڕە‌حمان عوسمان فه‌تاح خدر، ناسراو به‌ مولازم عەبدولڕەحمان پێداوی ـ مولازم سه‌ربه‌ست، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا.

زانیاری زیاتر

محەمەد سەعید دۆسکی

محه‌مه‌دسه‌عید قاسم ئیبراهیم ناسراو به‌ دكتۆر محەمەد سەعید دۆسکی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵانی ١٩٧٢- ١٩٧٥ نوێنه‌ری شۆڕشی ئەیلوول بووه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی ئه‌مریكا بووه‌.

زانیاری زیاتر

محەمەدئەمین مەعروف

محەمەدئەمین مەعروف كامه‌لا، ناسراو به‌ مامۆستا محەمه‌دئه‌مین مه‌عروف، ساڵی ١٩٤٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٠ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان(کۆنفرانسی کۆیە)، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دووەم به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی پارتی دیموکراتی کورد هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر