سەرکردەکان

عەلی حەمدی

عەلی حەمدی موسا عه‌باس، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

عەبدولحسێن فەیلی

عه‌بدولحسێن عه‌لی عه‌لوش، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه‌‌ته‌وه‌.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئاگرین

عەبدوڵا عه‌زیز خالید محه‌مه‌د، ناسراو به‌ عەبدوڵڵا ئاگرین، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمست، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

سامی عەبدولڕەحمان

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان خدر، ناسراو به‌ سامی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ساڵح، دارا، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووە‌ له‌ ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٦ بووەته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق...

زانیاری زیاتر

محەمەدساڵح جومعە

محه‌مه‌دساڵح ئیبراهیم جومعه‌،ناسراوە بە دکتۆر محەمەدساڵح جومعە ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ ئه‌وڕوپاوه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیەم به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

جەلال تاڵەبانی

جه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین غه‌فور، ناسراو به‌ مام جەلال، ساڵی ١٩٤٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ بۆته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری به‌غدا بووه‌....

زانیاری زیاتر

حەیدەر محەمەدئەمین

حەیدەر محەمەدئەمین، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژێردراوه‌ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه.

زانیاری زیاتر

جەلال بەگ شوانی

مامۆستا جه‌لال عه‌بدولڕە‌حمان ئه‌مین، ساڵی ١٩٤٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی ١٩٦٠ـ١٩٦١ به‌رپرسی ستافی سێیه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی بووه‌

زانیاری زیاتر

عەبدولعەزیز تەیب

مامۆستا عەبدولعەزیز تەیب ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ڕەشید عەبدولقادر حەماوی

رەشید عه‌بدولقادر سه‌لیم، ناسراو به‌ رەشید عه‌بدولقادر حه‌ماوی، دادوه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه.

زانیاری زیاتر

حەمە ڕەزای سەرگەلۆ

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ڕە‌زا عارف عه‌لی ناسراو به‌ محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەلۆیی، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌،‌ ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)...

زانیاری زیاتر

جەلال ئەمین بەگ

جەلال ئەمین مەحمود عه‌لی، له‌ ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ به‌ پله‌ی كاپیتان له‌ ڕیزی سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه‌.

زانیاری زیاتر