جوان یونس محەمەد ڕۆژبهیانی
جوان یونس محەمەد، ناسراو بە جوان ڕۆژبهیانی، ساڵى ١٩٨٦ لە ئاوارەیی و لە وڵاتی ئێران لەدایک بووە، دەرچووى کۆلێژى ئاداب بەشى زمانى ئینگلیزییە.
زانیاری زیاترجوان یونس محەمەد، ناسراو بە جوان ڕۆژبهیانی، ساڵى ١٩٨٦ لە ئاوارەیی و لە وڵاتی ئێران لەدایک بووە، دەرچووى کۆلێژى ئاداب بەشى زمانى ئینگلیزییە.
زانیاری زیاترلیزا فەلەکەدین سابیر، ساڵى ١٩٨٥ لە ئێران لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ژمێریارى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆى سەڵاحەدینە.
زانیاری زیاترڤیان سلێمان حاجی بهشار، ساڵى ١٩٧٤ لە شارى زاخۆ سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، بڕوانامەى دکتۆراى لە زمانى کوردی هەیە، لە زانکۆى دهۆک مامۆستا بووە.
زانیاری زیاترڤالا فەرید ئیبراهیم سیان، ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەر و ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆراى لە یاسای گشتی لە زانکۆى سەڵاحەدین بەدەستھێناوە.
زانیاری زیاترهیوا قادر ئەحمەد، ناسراوە بە هیوا گەیلانی، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی گەناوی ناوچەی پشدەرى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، دەرچووی خولی یازدەی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بڕوانامەى لەبەشى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.
زانیاری زیاترفوئاد محەمەد حسێن بەگی مەلکشاهی، ناسراو بە فوئاد حسێن، ساڵى ١٩٤٦ لە شارى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالا لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە خانەقین خوێندووە، ساڵى ١٩٧١ بەشى پەروەردەى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ساڵى ١٩٨٤ زانستە سیاسیەکانى خوێندووە و بڕوانامەى (Candidate)، بڕوانامەى دکتۆراى (Doctorands) لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام بەدەست هێناوە.
زانیاری زیاترشاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، ساڵى ١٩٧٩ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، بڕوانامەى دکتۆراى هەیە لە یاسا، ساڵى ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ مامۆستاى زانکۆى جیهان بووە.
زانیاری زیاترئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، ناسراو بە دکتۆرە ئەشواق جاف، ساڵى ١٩٧٢ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بوو، بڕوانامەى لە کۆلێژى پزیشکی بەشى دەرمانخانە لە زانکۆى بەغدا وەرگرتووە.
زانیاری زیاترئیسماعیل حاچک محەمەد، لە١٥ى ئایارى ١٩٧٥ لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.
زانیاری زیاترئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو، لە١ى حوزەیرانى ١٩٧٧ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشى ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکى هەولێر تەواو کردووە.
زانیاری زیاترئومێد سەباح عوسمان، ساڵى ١٩٨٠ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە، بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بەشى یاسا لە زانکۆی کەرکووک وەرگرتووە، بڕوانامەى ماستەرى لە یاساى تایبەت لە زانکۆى سەڵاحەددین و بڕونامەى دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە.
زانیاری زیاترئامینە زکرى سەعید، لە ٢٦ی ئادارى ١٩٧٩ لە شارى دهۆک لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ئەدەب و زمانى کوردییە لە زانکۆى دهۆک. ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە شاری دهۆک بووە کە سەر بە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەپلەی ئەندام لق گواستراوەتەوە بۆ لقی یەکی پارتی لە دهۆک، ئەندامى خولى سێیەم و چوارەمى پەرلەمانى کوردستان بووە.
زانیاری زیاتر