کەکۆ مەلا عەلی
کەکۆ مەلا عەلى مێرگەسۆری ساڵی ١٩١٧ لە قەزاى مێرگەسۆر سەر بە پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. لە ١٢ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٠٠ لە مێرگەسۆر کۆچى دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.
زانیاری زیاترکەکۆ مەلا عەلى مێرگەسۆری ساڵی ١٩١٧ لە قەزاى مێرگەسۆر سەر بە پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. لە ١٢ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٠٠ لە مێرگەسۆر کۆچى دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.
زانیاری زیاترساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ڕێزان لەناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسوری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی بارزان، لەگەڵ ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان.
زانیاری زیاترشوان میرخان بادین دۆری ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی دۆرێ لە ناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی میرخان دۆریە کە بەشداری شۆڕشی بارزان لە (١٩٤٣-١٩٤٥)کردووە و یەکێک بووە لە هەڤاڵانی بارزانی نەمر لەکۆماری دێموکراتی کوردستان و دواتر لەکات ڕۆخاندنی کۆماری کوردستان لەشەڕەکانی ناوچەی شنۆ و بەرەی شەڕ لە مەرگەوەڕ لە ٢٥ی ئاداری١٩٤٧شەهید بووە، هەروەها یەکێک لەبراکانی بەناوی مەلا میرخان لەگەڵ بارزانی نەمر چۆتە ڕووسیا.
زانیاری زیاترئەحمەد مەلا سوار ساڵی ١٩٤١ لەگوندی ماڵەسوار سەربەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی مەلا سوار عومەرە کە لەشۆڕشی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بەشداربووە و لە٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشەڕی مەیدان مۆریک شەهید بووە.
زانیاری زیاترحاجی خدر عومەر ناسراو بە (حاجی خدر)، لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بێغەبار لەناوچەی باتیفا سەر بەقەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی چواری حەجی قادۆ (قەدۆ) لەزاخۆ بۆتە پێشمەرگە کە عیسا سوار فەرماندەی بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی، دواتر پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی گوڵان و لەگەڵ مەفرەزەکانی مەحۆ گەودا تاکو ساڵی ١٩٨٣ لە زۆربەی شەڕەکان بەشداربووە.
زانیاری زیاترعەبدوڵڕەحمان محەمەد عەبدوڵڕەحمان ناسراوه به عەبدوڵڕەحمان هورەیی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى هورەى ناوچەى ڕێکانى پارێزگاى دهۆک لە دایک بووە، تا پۆلى پێنجەمى سەرتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٦١ کاتێک شۆڕشى ئەیلوول بە ڕێبەرایەتى بارزانى نەمر هەڵگیرسا، عەبدوڵڕەحمان هورەیی پەیوەندى بەڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرەتای دەسپێکى شۆڕش پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى ڕێکان و بەشدارى شەڕى چەمانکێی کردووە، ساڵى ١٩٦٣بۆ ماوەیەک تەتەرى حزب بووە لە نێوان موسڵ و دهۆک، سەرەتا ئەسعەد خۆشەوی و دواتر نەجمەدین یوسفی بەرپرسی بوو.
زانیاری زیاترڕەسول حوسێن ناسراو بە حاجی ئاغای کۆسرەتان، ساڵی ١٩٠١ لە گوندی مێرگەی سەر بەناحیەى گەڵاڵەى قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووە، دوای ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە بۆ گوندی زێوکە لە ناوچەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە ماڵی خزمانی ماوەتەوە بەر لە گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ عێراق، بەشداریی چەند شەڕی دژ بەرژێمی عێراق و هەروەها شەڕی سۆفییەکانی سەر بەشێخ ڕەشیدى لۆڵانی کردووە.
زانیاری زیاترعەزیز محەمەد عەبدوڵا لە ڕێككەوتی ١ی تەموزی ١٩٢٤ لە گوندی بێركۆتی نزیك شاری هەولێر لە دایك بووە، باوكی كوردێكی هەژاری جوتیاری گوندی بێركۆت بووە، دایكی كچە مەلا بووە و لە ناوچەكانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایكی خەڵكی باكووری كوردستان بووە.
زانیاری زیاترسلێمان ئەحمەد ئیسماعیل عومەر، ناسراو بە سلێمان ئەحمەد دولەمەری، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٦٧ لەتەمەنى ١٤ ساڵییەوە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ڕۆژى ١٥ى کانوونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٠ لە کۆنگرەى سێزدەیەم، بەهۆى خزمەت و چالاکییەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێبەخشراوە.
زانیاری زیاترلەیلا فەخرەدین داغلى، ناسراو بە لەیلا زانا، لە ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە گوند باخچەى شاری فارقینی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ژنە سیاسەتمەداری کورد و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا زیندانی کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ مەهدی زانا سەرۆکی گەورە شارەوانیی پێشووتری ئامەد پێکهێنا. دایکی دوو منداڵە و ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و حیزبیی نییە، لەیلا دوای ھاوسەرگیری خۆی فێری خوێندن و نووسین کردووە.
زانیاری زیاترئامینە محەمەد سەعید بێرۆخی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی بێرۆخ سەر بەقەزاى ڕووبارۆکى پارێزگاى هەکارى باکوورى کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٣٢دوای شۆڕشی یەکەمی بارزان بە بنەماڵەوە ئاوارەی باشوورى کوردستان بوون و لە گوندی خاڵۆنە لە ناحیەى شێروان مەزنی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر نیشتەجێ بوون، ناجی بەگ شێخ عومەری هاوسەری پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە هێزەکەی حاجی بێرۆخیی برای بووەتە پێشمەرگە.
زانیاری زیاترحەلیمە عەبدوڵا ئەحمەد ناسراو بە دایکە حەلیمە، ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى پشتاگرى لە ناوچەى زاویتە لە پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، هاوسەری فەرماندە عەبدولهادى محەمەد سەعدۆ سەرپەلى بەتالیۆنى ٤ی محەمەد حەسەن باجلورى بووە، ساڵى ١٩٧٥ عەبدولهادى لە چیاى پشت دهۆک شەهید بووە، دایکە حەلیمە لەگەڵ ٦ کوڕ و ٤ کچى لە گوندەکەیان ماوەتەوە و یەکێکە لەو ئافرەتە فیداکار و ئازایانەی کە هاوسەر و چوار کوڕى لە پێناو ئازادیی کوردستان شەهید بوونە. لە ٢٩ی نیسانى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاتر